کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,146
وێنە
  124,147
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  125,977
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,119
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
989
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,674
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,961
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,155
شەهیدان 
11,917
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,724
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   تێکڕا 
274,096
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
داوا مەترسیدارەکەی سوودانی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
داوا مەترسیدارەکەی سوودانی
داوا مەترسیدارەکەی سوودانی
ناونیشانی بابەت: داوا مەترسیدارەکەی سوودانی
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#
سەرۆکوەزیرانی ئیراق نامەیەکی ڕەسمیی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە، داوای کۆتاییهێنان بە کارەکانی (یۆنامی) دەکات. مەترسیی ئەم داوایە هەر لەوەدا نیە، کۆتایی بە حزووری زۆر گرنگ و پێویستی یۆنامی دێنێت، بگرە ئاماژەی زۆر ترسناکی تێدایە کە هەوڵ دەدەم هەندێکیان بخەمە ڕوو:
ڕاستە سوودانی دەرفەتی ساڵ و نیوێکی داوەتە یۆنامی بۆ دەرچوون لەئیراق، بەڵام لە نامەکەیدا کۆتوبەند بۆ دەسەڵاتەکانیشی بۆ ئەم ساڵ و نیوە دادەنێت، کە تەنها بوارەکانی ریفۆرمی ئابووری و ژینگە و هەندێک لایەنی دیکەی تەکنیکی دەگرێتەوە، کە دوور و نزیک پەیوەندییان بە هۆ و مەبەستەکانی دامەزراندنی یۆنامییەوە نیە. هاوکات دەبێت ئەوەش بڵێین کە بەسەرنجی ورد لە خودی نامەکەی سودانی و بەلەرچاوگرتنی ماوەی ساڵ و نیو، ئاماژەیەکی ڕوون دەبینین بۆ ئەوەی کە سوودانی ناچار کراوە ئەم داوایە بکات، هەربۆیە ئەمە بەشێکە لە پیلانێکی گەورەتر.
هەر بەپێی ئەو کۆتکردنەی بۆ دەسەڵاتەکانی، یۆنامی ناتوانێ لە ساڵ و نیوەشدا هیچ ڕۆڵێکی لە کاروباری سیاسیی و ئەمنی و سەربازیدا هەبێت. بۆی نیە دەخالەت و چاودێریی سەرژمێری گشتیی بکات کە 37 ساڵە لەئیراقدا نەکراوە، دوا سەرژمێرییش کە لە (1987)دا کرا، ئەویش مەبەستەکەی زەمینەسازیی بوو بۆ تاوانەکانی ئەنفال، کە بابەتی ئەم وتارە نیە و زیاتر لە (16) پێشتر لەیەکێک لە ڕۆژنامە گەورەکانی عەرەبدا بڵاوم کردۆتەوە. بەهەمان پێوەر یۆنامی بۆی نیە هیچ دەخالەتێک لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئیراقدا بکات، چونکە ئەسڵەن هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە پاش وادەی دەرکردنی یۆنامی لە ئیراق. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئەم مانگە دەنگ بە نامەکەی سوودانی بدات و قبووڵی بکات، ئەوا یۆنامی، ئەم مافەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا نامێنێت، ئەمەش زۆر زۆر مەترسیدارە. هاوکات مافی دەخالەتی لە پێشیلییەکانی مافی مرۆڤیشدا نامێنێت.
ئیدی تەنها ئاماژە هەرە ترسناکەکە باس دەکەم و لەوانی تر دەگەڕێم. سوودانی یان هەر بەڕێزێکی تر کە دەبێتە سەرۆکوەزیران لە ئیراقدا، دەبێ دوو ڕاستی بزانێت:
یەکەم: ئەو پۆستە بەپێی دەستوور (سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە) ئەمەش ڕوونە کە بڕیار لای سەرۆک نیە بەڵکو لای ئەنجومەنی وەزیرانە، کە ئەو سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە. بەڵام ئەقڵیەتی جەمعی تەسلیمبوو بە کلتووری دیکتاتۆریی، ناتوانێ ئەم سنوور و کۆتوبەندانە ببینێت، بۆیە پێیوایە سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی ڕەهای هەیە. پێشتر ڕووبەڕوو لەگەڵ یەکێک لە سەرۆکوەزیرانە پێشوەکانی ئیراقدا ئەمەم بەڕاشکاوی باسکردوە، مەسەلەکەش باسی کەرکووک و ناوچەدابڕاوەکان بوو. لەم سۆنگەیەوە بەڕێز سوودانی هەر بەپێی دەستوور ماف و دەسەڵاتی ئەمجۆرە بڕیارانەی نیە. بەڵکوو دەبێ بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتحادیی بێت، لێرەشدا دیقەت لە هێڵی ژێر وشەی ئیتحادی بدەن، چونکە هەڵگری مانا و لێکەوتەی یەکجار جەوهەرییە.
حکومەتی فیدراڵ هەر بەتەنها حکومەتێکی ئاسایی وڵاتێکی غەیرەفیدراڵ نیە، بە زۆرینە و کەمینە بڕیارەکانی یەکلا بکاتەوە، بەڵکو نوێنەرایەتی پێکهاتە و هەرێمەکانی دەوڵەتەکە دەکات، هەربۆیە لەمجۆرە بڕیارە ستراتیژییانەدا لەدەرەوەی زۆرینە و کەمینەی ئاسایی، دەبێ بۆچوون و بەرژەوەندی هەموو ئەم پێکهاتە جیاجیاکانی ناو دەوڵەتە فیدرالییەکە بکاتە بنەما بۆ بڕیاری لەمجۆرە.
واتا ناکرێ دەنگی وەزیرێکی سوننە، یان کورد لە مەسەلەی لەمجۆرەدا هاوتای دەنگی وەزیرێکی شیعە بێت. ئاشکراشە کە میکانیزمێک نیە بۆ ئەم پێوەرە، بۆیە دەبێ حکومەت پێشتر لەئاستی سیاسییدا، ڕای پێکهاتەکانی دیکە وەربگرێت و پابەندیشیان بێت. لەم سیاقەشدا دەکرێ راستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتی لایەنە سوننە و کوردستانییەکاندا گفتوگۆ بکات، یان لە کۆبونەوەی ئیدارەی دەوڵەتدا بڕیار بدرێت، کە هەموو لایەنەکانی ناو حکومەت دەگرێتەوە.
هەڵبەتە لێرەدا ڕۆڵ و دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکان گرنگ و کاریگەرە. چونکە ئەوان هەر بەتەنها تەنها وەزیر و سەرۆککۆمار نین، بەڵکو بەشێکی سەرەکیین لە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لێرەدا نامەوێ باسی بکەمەوە، چونکە پێشتر لەم نزیکانە لە وتارێک بەناونیشانی (تێگەیشتنی وێرانکەری کورد، دەسەڵاتی ئیتحادی وەک نموونە) هەر لە سایتە فەقیرانەکەی خۆمدا بڵاوم کردۆتەوە.
تەنها بەمە، بە ئاماژەکان ئیکتیفا دەکەم و هەندێک پێشنیار دەخەمە ڕوو:
جەنابی سەرۆکی هەرێم بانگەشە بۆ کۆبونەوەی هاوبەش بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ لایەنە کوردستاییەکان و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەرێم، بۆ وەرگرتنی بڕیاری یەکگرتوو. ئەرک و مەسئولییەتی هەموو لایەکیشە بەشدار بن.
بەپەلە لۆبییەکی بەهێز لە ئەنجومەنی ئاسایش بکەین بۆ ڕەتکردنەوەی داواکە، بەتایبەتیش جگە لە هەموو ئەندامە هەمیشەییەکان، دەکرێ لۆبی لای هەر یەک لە ژاپۆن، سویسرا و سلۆڤینیاش بکرێ، چونکە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن.
داوا بکرێت حکومەتی ئیراق نامەکەی هەڵپەسێرێت، تاکو کۆبونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکرێت. واتا نابێ کاری پێ بکرێت تا ڕەزامەندیی کورد و سوننەی بۆ وەردەگرن.
وەزیرە کوردەکان، بەتایبەتیش جەنابی وەزیری دەرەوە کە راستەوخۆ بەرپرسی کەیسەکەیە و جەنابی وەزیری دادیش کە داوای هەڵپەساردنی دەسەڵاتەکانی یۆنامی بەشێکی کارەکانی ئەو وەزارەتەش دەگرێتەوە.
کوتلەی کوردستانی لە حکومەت بە یەکگرتووی واتا وەکو نوێنەری پێکهاتە لەناو حکومەتی فیدرالیدا هەڵوێستی تۆکمەی یەکگرتوو وەربگرن، چونکە ئەم هەڵوێستە تەنها گرێدراوی سەڵاحیاتی وەزارەتەکانی دەرەوە و داد نیە، بەڵکو مومارەسەی نوێنەرایەتی کوردە وەکو کوتلەیەکی وەزاریی کوردستانیی.
وەزیرەکانمان دەتوانن لۆبییەکی بەهێز بکەن لای وەزیرە سوننەکان و هەموو ئەو وەزیرە شیعانەش کە دەکرێ پاڵپشتمان بن. گومانیشم لە توانا و دڵسۆزیی هیچ یەک لە وەزیرەکانمان نیە، دەشزانم پێیان دەکرێت.
جەنابی سەرۆککۆمار کە وێڕای دەسەڵاتە تەشریعییەکانی، بەشێکی ئەساسی دەسەڵاتی تەنفیزیی و پارێزەری دەستووریشە. هەربۆیە دەسەڵاتی ئەوەشی هەیە ڕێگریی لەم کارەساتە بکات.
لۆبییەکی گەورە لای ڕێکخراوە ناحکومیی و مەدەنییەکانی ئیراق بکرێت، بۆ بەشداریی لە ناڕەزایەتی دەربڕین.
ڕێکخراوە ناحکومیی و مەدەنییەکانی کوردستان هەموو پێکەوە ناڕازیی و هەڵوێستی تۆکمەیان بگەیەننە هەموو جیهان، خۆپیشاندان و بەیاننامە و… هتد.
ئەم مەسەلەیە نەک هەر پەیوەندی بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ناکۆکیی لایەنەکانەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرژەوەندی باڵای کوردستان و چارەنووسی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستانەوە هەیە. هەربۆیە هیچ ئیحراجییەک بۆ هیچ لایەک دروست ناکات، لێرەشەوە دوپاتی دەکەمەوە، کە ئامادەبوونی پەرۆشانەی هەموو لایەک لەو کۆبونەوەیەدا و وەرگرتنی هەڵوێستی یەکگرتوو ئەرکێکی نیشتمانی ئەخلاقیشە.
سەرەتای ئەم وتارە باسی ئەوەم کرد کە ئەمە بەشێکە لە پیلانێکی گەورەتر، بەداخەوە ئەمە خۆی وتاری تایبەتی پێویستە، بەڵام زۆر بەکورتی، ئەمە بەشێکی ئەساسییە لەو پیلانەی دەیەوێ دەست بەسەر ئیراقدا بگرێت و کۆتایی بەقەوارەی هەرێم کوردستان و گەلە سەربەرزەکەی بهێنێت، هەربۆیە دوپاتی دەکەمەوە، کە ئەمە چرکەساتی وەلانانی هەموو ناکۆکییەکانی دیکەمان و گفتوگۆ و کۆبونەوە و بڕیاری یەکگرتوی کوردستانییە، بەڵکو ئەمەش خۆی ببێتە دەرفەتێک بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بەنەفەسێکی دیکەی مامەڵە و ململانێ ناوخۆیی کوردستانیی.
بیرتان نەچێت ئەو کاتەی یۆنامی دامەزرا بەشێکی هێزەکانی ئێستای ئیراق دژی دۆخەکە و نەتەوە یەکگرتوەکانیش بوون، بەشێکی تریشیان سەرباری ئەوەی نەیاری سەدام بوون، کەچی لەدەرەوەی پرۆسەکە بوون، ئەوانی تریشیان هەر دروست نەبووبون. لەو کاتەدا کورد هێزی هەرە سەرەکیی ناو پرۆسەکە و بونیادنانەوەی ئەم سیستەمە تازەیە بوو. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 399 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-05-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 399 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.671 چرکە!