کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,856
وێنە
  123,951
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,743
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مووشەکباران لە بەغدا، وەڵام لە واشنتن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مووشەکباران لە بەغدا، وەڵام لە واشنتن
مووشەکباران لە بەغدا، وەڵام لە واشنتن
ناونیشانی بابەت: مووشەکباران لە بەغدا، وەڵام لە واشنتن
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#
بێئاگایی و نوقمبوونی لۆکاڵیانەی سیاسی و میدیا و ڕۆشنبیری کورد لەناو کووچە باریکەکانی گەڕەکدا، گەیشتۆتە جێیەک کە مایەی بەزەیی بێت نەک ڕەخنە. بۆ یەکەم جار پاش هەڵگیرسانی جەنگ لە غەززە ئەم بەیانییە بەمووشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق، تەوقیتی ئەم پەلامارە زۆر گرنگ و جیاوازە لە پەلامارەکانی پێشوو، بەتێگەیشتن لە تەوقیتەکەی دۆخێکی باش و لەهەمان کاتدا زۆر خراپ و ناخۆشمان بۆ دەردەکەوێت.
بێئاگایی سیاسی و میدیا و ڕۆشنبیری لۆکاڵی کورد لەو تەوقیت و سیاقەی پەلامارەکە وای لێدەکات وەک هەر پەلامارێکی وئاسایی دیکەی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە ئێراق و سوریا سەیر بکرێت، چونکە ئەمە ئەو ڕاستییە تاڵەمان پێدەڵێت کە ئەمانە بێئاگان لەوەی چەند هەفتەیەکە پرۆژە بڕیارێک ئامادە کراوە بۆ دەنگدان لەسەری لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە. ئەو پرۆژەیە سێناتۆری کۆماری راند پۆل پێشکەشی کردوە و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، کە لەڕاستیدا دەکاتە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ئاخر هەوڵێک بەو ترسناکییە و لە دەزگایەکی وەها باڵا و پڕدەسەڵاتی ئەمریکادا تەنانەت نەبێتە هەواڵێکی سەرنجڕاکێشیش لای ئێمە، ئیدی ئەو کاتە ڕەخنە لەوە بێدەسەڵاتتر دەبێ لەوەی هیچی پێ بکرێ، مەگەر تەنها بەزەیی و دوعای خێر دادمان بدات. بەهەرحاڵ، لە دواییدا دەنگدانەکەی ئەنجومەنی پیران وەک چاوەڕوان دەکرا زۆر بەهێز بوو، (84) دەنگ پرۆژەکەیان ڕەت کردەوە، لەبەرامبەر تەنها (13) دەنگدا. لەدوای پێشکەشکردنی پرۆژەکە بە (سێنات) ئێمە ڕامان گەیاند کە پەلامارەکانی میلیشاکان لە ئێراق و سوریا بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا سروشتی (ئیستعرازی) یان هەیە و کار لە سیاسەتی ئەمریکا ناکەن و ناچاری ناکەن بکشێتەوە، تەنانەت ڕامان گەیاند کە زلهێزی گەورە بە چوار درۆن و چوار مووشەک ناکشێتەوە، بەڵام ئێستا کاتی وەڵامیدانەوەی ئەو پرسیارەش هاتوە: کە داخۆ بۆچی میلیشیاکان لەم دواییەدا هێرشەکانیان زیاتر و هەمەچەشنتر کرد؟
لەڕاستیدا ئەگەر بچینەوە سەر پاساوەکانی سێناتۆر راند پۆل کە دەکرێ خۆتان بۆی بگەڕێن و لێرەدا تەنها هێندە دەڵێم کە سروشتێکی ترساندن و بێبایەخکردنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە ئێراق و سوریا هەیە، کە دەچینەوە سەر ئەو پاساوانە و وردەکارییەکانی ئەو کاتە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو هێرشە بەردەوامانەی مووشەک و درۆنەکانی میلیشیاکان لەڕووی فیزیکییەوە ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا لە ئێراق و سوریا دەکران، بەڵام ئامانجە سەرەکیەکەیان ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیارەکەی راند پۆل بوو. وەک بینیشمان وەڵامەکەیان زۆر لە خودی هێرشەکانی میلیشیاکان بەهێزتر بوو.
گرەوی دۆڕاوی میلیشیاکانیش دەرەنجامی نەخوێندنەوەی وردی وردەکاریی پرۆژەبڕیارەکە بوو. بەڕەچاوکردنی ئەوەی راند پۆل کۆمارییە و ڕابەرە گەورەکانی کۆماریەکان لە کۆنگرێس هەڵوێستی تۆکمەیان سەبارەت داکۆکی لەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەردوو پارچەی کوردستان هەیە، دەبوو بزانن کە پرۆژەی لەمجۆرە نەک تێناپەڕێت، بەڵکوو وەڵامی توندیشی دەبێت. بەشێکی وەڵامەکە دەنگداندە بەهێزەکەی (سێنات)بوو، بەشەکەی تریشی هەڵوێستی توند و بێچەندوچوونی ئەمریکا بوو کە لەپاش مووشەکبارانکردن باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕایگەیاند کە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا داکۆکی لەخۆی دەکات.
زۆر دەمێکە ئێمە دەمانگوت: هەموو پیلان و هەوڵەکانی لێدان و بچووککردنەوە و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، پیلانێکی نێودەوڵەتیی و ئیقلیمییە و جگە لە لێدانی کورد، ئمانجە سەرەکییەکەی دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە و بەتایبەتیش لەسوریا. ئەو کاتەی سەرنجمان بۆ ئەو پیلانە ترسناکانە ڕاکێشا بۆ ئەوەمان بوو کە لە یارییە گەورە جیهانییەکە بگەین تاکو بزانین بەباشیی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
هەربۆیە ئەم مەسەلە هەروا بەسەرپێی باس ناکەم و دواتر بەوردیی دێمەوە سەری و هەوڵیش دەدەم وەڵامی ئەو پرسیارە جەوهەرییە بدەمەوە کە ئایا دەکرێ ئەمریکا بکشێتەوە. هەڵبەتە هەوڵ دەدەم وێنەیەکی پانۆرامی مێژوویی ئەم مەسەلەیە و لێکەوتەکانیشی باس بکەم. تا ئەو کاتەش لە دڵەوە و بەوپەڕی ئیمان و ڕاستگۆیی و خشووعەوە دەپاڕێمە: خودایە، کوردستان بپارێزە، خودایە، کەمێک هەستی بەرپرسیارێتی بەسەر بێئاگا لۆکاڵەکانماندا ببارێنە ئامین…[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 101 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-12-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 101 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!