شوێن: #باڵەکایەتی#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دوو پێشمەرگەی ئەیلولن، ناوەکان نەزانراوە، پاسەوانی لە پردی حافز دەکەن ساڵی 1974.
کۆتا ساڵی شۆڕشی ئەیلولە.
پردی حافز دەکەوێتە ناوچەی باڵەکایەتی لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەی #ڕەواندز# و شارەدێی #حاجی ئۆمەران# .
ئینگلیزەکان لە ساڵانی بیستەکان درووستیان کردووە بۆیە پێی دەڵێن پردی حافز لە وشەی ئۆفیس ئینگلیزیەوە هاتووە ئۆفیسی هامڵتۆن بووە ئەو موهەندیسە نیوزلەندیە سەرپەرشتی درووستکردنی ڕێگاکەی کردووە هەر بەناوی خۆیە ڕێگاکە ناونراوە ڕێگای هامڵتۆن.
ڕێگاکە 185 کیلۆ مەترە لە #هەولێر#ەوە درێژ دەبێتەوە تا حاجی ئۆمەران.
ناوی وێنەگر: نەناسراو[1]