گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #ڕزگاری# لە شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #گڵاڵ کەوەی حاجی نامیق#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #پەڵەوشک#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #گامەخەڵ# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #کاکەبرا#. [1]