کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,173
وێنە
  124,141
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەهاکانی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەهاکانی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
بەهاکانی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
ناونیشانی بابەت: بەهاکانی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
ناوی نووسەر: #فرسەت سەید شکور#

=KTML_Bold=سەرەتا=KTML_End=
وڵات لە باشترین بارودۆخی خۆیدا پێویستی بە پەیوەندی هەمەلایەنە و فراوان هەیە، فراوانکردن و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی تر، سەرەکیترین بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکانن، لەو سۆنگەیەوە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی چارەنوسساز و هەستیاردا تێدەپەڕێت و چەندین ئارێشەی جیاجیا دەوری جیهان و ناوچەکەیان داوە، سەردانی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەمریکا بایەخ و تایبەتمەندی زۆری هەیە، لە قۆناغێک کە ڕاددەی بەهێزی و خۆڕاگری لە بەرانبەر سەتان پیلان و بەرنامە بۆ بچووکردنەوە یاخود لێدان لە قەوارە دەستوورییەکەی لە ئارادایە.

=KTML_Bold=ئەمریکا و هەرێمی کوردستان=KTML_End=
ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندی مێژوویی و درێژخایەنی هەیە، لەلایەن زۆرینەی سیاسەتمەدارانی ئەمریکاوە، هەرێمی کوردستان بە (دۆستی)ی درێژ مەودا وێنا دەکرێت، ئەم پێشوازییەش لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن بەرپرسانی پلە بەرزی ئەمریکاوە، دەیسەلمێنێت کە ھەرێمی کوردستان ئەکتەرێکی کاریگەری ناوچەکەیە، پێگەی کوردستان لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە پێودانگی خوێندنەوەی ڕۆڵ و کاریگەرییەکانییەتی لە پێشهات و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیھانییەکاندا.وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەهێزترین و کاریگەرترین وەزارەتی ئەمریکایە، چونکە نمایندە و نوێنەرایەتی پرسی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان دەکات، بەهێزیی ئەمریکا و پێگە و هەژموونی فراوانی بەندە بە ڕاددەی کارامەییەکانی ئەم وەزارەتە. (ئەنتۆنی بلینکن) کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە، لەسەر ئاستێکی باڵا لە بریکار و کارمەندانی دەستڕۆیشتووی وەزارەتەکەی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندەکەی کرد. یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە مایەی خۆشحاڵی بوو و وەبیرهێنانەوەی ڕاستییەکی لۆژیکی بوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە ئەوان لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە هاوشانی هەرێمی کوردستان دەوەستنەوە، ئەمە گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە، لە قۆناغێکی وەها کە ئاڵنگاری زۆری سیاسیی و ئابوری بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێراق و دادگەی فیدراڵی لەلایەکی دیکە دروستدەکرێن.

=KTML_Bold=ڕەنگدانەوەی سەردانەکە لە میدیا جیهانییەکانەوە=KTML_End=
ڕاستەوخۆ دوای سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری گۆڤاری (فۆرن پۆلسی) بڵاویکردەوە کە بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرانبەر پێگەی قەوارەی هەرێم. بەگوێرەی گۆڤاری فۆرن پۆلسی ئەمریکا لەڕێگەی دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەم قەوارە دەستوورییە بە بەهێزی و کارایی بمێنێتەوە و وەکو هەمیشە ببێتە نموونەی سەقامگیری و پێکەوەژیان و ئاشتی و تەناهی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.

=KTML_Bold=کۆبەند=KTML_End=
بە گوێرەوی خوێندنەوەکان، هاوپەیمان و هاوبەش لە دیدگای تازەی ئەمریکا بەرامبەر هەرێمی کوردستان، نیشانەیەکی زۆر گرنگە و دەتوانرێت بناغە پتەوتر و بەهێزتری لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لەسەر هەڵچنرێت، چونکە هاوبەشیکردن لەگەڵ دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئەمریکا کە تا ئێستاش بە هەموو پێوەرەکان بەهێزترین دەوڵەتی جیهانە لەڕووی سیاسی و ئابوری و سەربازییەوە، گرەنتی دەدات کە ئاڵنگارییەکان هەرچەندە زیاتر بن کورد دۆستەکانی لەدەست نادات. لەگەڵ ھەموو ئەوانەش، بەرژەوەندیی نیشتمانی، سیاسەتی ڕوون و گشتگیر و تێگەیشتن لە دۆخە ھەستیار و گرنگەکان، وریایی لە مامەڵەکردن، پەیوەندییەکی دیبلۆماسیی ھاوسەنگ و یەکگرەوە پێکدەھێنێت، کە دەرەنجامەکانی مانەوە و پێشکەوتنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بەدی دەهێنێت. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 29-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-02-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!