کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,189
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەسەر هەرێم و ئامانجەکانی پشتەوەی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەسەر هەرێم و ئامانجەکانی پشتەوەی
بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەسەر هەرێم و ئامانجەکانی پشتەوەی
ناونیشانی بابەت: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەسەر هەرێم و ئامانجەکانی پشتەوەی
ناوی نووسەر: #فرسەت سەید شکور#

دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# لە #09-04-2003#، کورد وەکو کارەکتەرێکی سەرەکی، رۆڵی ئەرێنیی لە دووبارە بنیاتنانەوەی ئێراقی فیدراڵ و لە یەکخستنەوەی نێوماڵی عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننەدا بینی، بە شێوەیەک، وەک ھاوکار و ھاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکا و سەرکردە ئێراقییەکان دەرکەوت و ئەو دەوڵەتە لەتبووەی لە بناغەوە بووژاندەوە و خستیەوە سەر راستەڕێی تا رادەیەک جێگیر، بە بەراورد بەو دۆخەی تێپەڕیبوو. لەدوای دوو ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس، لە ساڵی 2005، کورد دووبارە رۆڵی سەرەکیی گێڕا لە دووبارە نووسینەوەی (دەستووری نوێی ئێراق) بە شێوازێک، کە مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراق مسۆگەر بکات، لەنێوانیشیاندا کورد، مافی خۆبەڕێوەبردن و مافی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی لە کوردستانی پێدەدات.

لە #هەولێر# هەزاران ھاووڵاتیی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق دەژین، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی هەرێم لە هەموو ئاستێکدا. ئەگەر بەسادەییش بەراورد بکەین، ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانەی لە ئێراقدا دەکرێت، زۆر زیاترە لە هەرێمی کوردستان، بەڵگەش، بەراوردکردنی شارەکانی هەرێمی کوردستانە بە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێراق، کە جیاوازییەکەی بۆ هەموو لایەک روونە و بەرچاوە. ئێراقی غەرقی گەندەڵی بووە، ئەی دادگە لە کوێیە؟ سەروەت و سامانی نەوتی ئێراق و ئابوورییەکەی، وای کردووە ئێراق تووشی گەندەڵی و کەڵەکەبوونی سامانی بێ ڕادە بێت. لە ساڵی 2004 تا 2009 (وەزارەتی نەوت) نزیکەی (1،5) ملیار دۆلاری لەدەست دا، بەهۆی زیادبوونی نرخ و کەمیی دابینکردن. ھەروەھا (بڕی پارەی ئەو زیانانەی، کە وەزارەتی کارەبا لەنێوان ساڵانی 2003 بۆ 2011 لە ئەنجامی دزینی نەوت لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەکە بە 200 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا مەزەندە دەکرێت) بە هەمان شێوە، گەندەڵی لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبادا مەزەندە دەکرێت، کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە بڕی 4- 6 ملیار دۆلار لەنێوان ساڵانی 2003 و 2020، بە شێوەیەکی سەرەکی، لە ڕێگەی گرێبەستی پادکراو و کڕینی ئامێری گرانبەهای نەگونجاوەوە، ئایا دادگەی فیدراڵی لە هیچ یەک لەم دۆسییانەی کۆڵیوەتەوە؟ ھەنگاو و ئامانجەکانی بەغدا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ماوە چەند ساڵی ڕابردوودا بەئاشکرا و ڕوون دیارن، کە حکوومەتی فیدراڵی چەندین هەنگاوی ئاشکرای ناوە، بۆ نموونە، لە ساڵی 2014 بێویژدانانە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، بۆ ئەوەی خەڵک لە دژی حکوومەتی ھەرێم ھان بدات و ئەم قەوارەیە لەنێو بچێت. هەروەها لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی، نەیهێشت چەک و تەقەمەنی و یارمەتیی سەربازی و دارایی بگاتە هەرێمی کوردستان.

عەبادی مەبەستی بوو لەم ڕێگەیەوە توانا سەربازییەکانی ھەرێم لاواز بکات، تاوەکوو بەئاسانی بکەوێتە دەست #داعش#، کەچی دەرەنجامەکان پێچەوانە بوونەوە، پێشمەرگە توانییان ئەفسانەی داعش تێکبشکێنن، هەروەها لە #16-10-2017#، لە ڕێگەی داگیرکاریی ئاشکراوە، ھەوڵیان دا ئەم قەوارەیە لەنێو ببەن و بە یەکجاری بیسڕنەوە، بەڵام پێشمەرگە لە داستانی پردێ و سحێلا، بەرامبەر پیلانی ئەوان و وڵاتانی (ئیقیلمی) وەستایەوە و ئەم ھەوڵەی لەنێو برد. ئێستاش بە ناوی دادگەی فیدڕاڵییەوە هەڕەشە و مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، دواین بڕیاری دادگەی فیدراڵی ئێراق، ڕووی ڕاستەقینەی هێزە ئێراقییە باڵادەستەکانی ئێراقی بۆ رای گشتیی و جیهان دەرخست، ئەویش دەستبردن بوو بۆ بابەتی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هێندەی دیکە وێنەی حەقیقی دەسەڵاتدارانی ئێراق بۆ هەموولایەک ئاشکرا دەکات، بەوەی کە هێشتا ئێراق نەگەیشتووەتە ئەو ڕاددەیەی کە باوەڕی بە پێکەوەژیان و مافی پێکهاتەکان هەبێت لە بەشداری سیاسی و بڕیاردان، ئەمە بۆ خۆی دەرگای مەترسییەکی دیکە گەورە لەسەر تێگەیشتنی جیهانیی بۆ ئێراق دەکاتەوە بەوەی کە باوەڕی بە ماف و داخوازییە سەرەتاییەکانی پێکهاتەکان نییە.

لە ڕاستیدا بریارەکانی دادگەی فیدراڵی هەرگیز لە سەرچاوەیەکی یاساییەوە نادرێن؛ بەڵکو سەرچاوەکەی ئەو ئەقڵیەتە سیاسییە، کە لە پایتەختی دەوڵەتانی دیکەوە بۆی ئاراستە دەکرێت. دەرەنجام ڕەنگە ئەم هەلو مەرجەی ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، زۆر چارەنووسساز و هەستیار بێت، ئەوڕۆ لە هەموو دەم زیاتر هەرێمی کوردستان، پێویستیی بە هوشیاریی و خوێندنەوەی دروستی واقعی ناوچەکە و چۆنیەتی داڕشتنەوە پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەیە. هەرچەندە ئەمانە زەنگ بن بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییەمان لەیاد بێت، کە ماوەیەکی زۆرە ئێراق بە ژمارەیەک ڕێگە و دواینیان دادگەی فیدراڵی هەوڵی لاوازکردنی قەوارەی هەرێم دەدات، بەڵام شکستێهێناوە، ڕەنگە ئەمجارەیان (یەکگرتوویی) و (تەبایی) نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و بەردەوامبوون لەسەر ڕەوتی پێکەوەژیان و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی باشتر فریادڕەس و دەربازکاری هەرێمی کوردستان بێت لەم قەیرانەی بۆی دروست دەکرێن. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-02-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!