کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟
بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟
ناوی نووسەر: #فرسەت سەید شکور#

لەو کاتەوەی مرۆڤ کار و ژیانی خۆی رایی دەکات، بیر دەکاتەوە و دەجووڵێ، دیدگای ھەیە و بۆ داھاتوو دەڕوانێ، لە ململانێ و ڕکابەریدایە، جیھانی قۆناغ بە قۆناغ گۆڕانکاریی نیمچەیی و پچڕپچڕی پێداھاتووە. گۆڕانکارییە جیھانییەکان زۆرینەی بنەما بنەڕەتییەکانی ژیان دەگرنەوە، ھەر لە سیاسەتەوە تاوەکوو گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسیی و جیۆگرافییەکان، لەسەروو ھەمووشیانەوە، ئابووری وەک پایەی سەرەکیی لێی دەڕوانرێ. دیدی جیاواز و تێڕوانینی مرۆڤ بۆ گۆڕانکارییەکان حاڵەتێکی سرووشتی و گرنگە، یەکێکیشە لە بنەما باڵاکانی (دیموکراسی). زۆرینەی ئایین و کتێبە کاریگەرەکان بە تاک پشتگیری بەم بابەتەوە دەکەن، بەڵام گۆڕانکاریی لە سەردەمی نوێ، زۆر جار کارەساتی گەورەی بەسەر ئەو وڵاتانەدا ھێناوە کە لەناوچەی جوگرافی دژواری بەرژەوەندی زلھێزەکان بوون. بەدرێژایی مێژوو ھەمیشە دونیا لە گۆڕانکاریدا بووە، ھەر لەسەردەمی پێش ئیسلام و باڵادەستیی وڵاتان و زلھێزانی وەک ڕۆمەکان و مەغۆلەکان و یۆنان و ئیسپانیا و ڕووسیا و ئینتیدابی بەریتانیا و ئەمریکا و دوایەمینیشان سۆڤیەت و لە ئێستاشدا جیهانی فرەجەمسەری ئەمریکا و چین و ڕوسیا و وڵاتانی بەهێزی ئەوروپا.

=KTML_Bold=“گۆڕانی سیاسەتی زلھێزان”=KTML_End=
ئەمریکا، کە باڵادەستی یەکەمینی جیھانە، خۆشی لە ڕووسیا و چین و ئێران نایەت، ئەوانیش بە ھەمان شێوە، ھێندێ لەو وڵاتە زلھێزەکانی ئەمریکای باشوور و باکوور دژی ئەمریکان، وڵاتانی ڕۆژئاوا ناکۆکن لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕووسیا و ئێران، بەو واتایەی لە ھەر شوێنێک بەرژەوەندی ھەبێت ناکۆکییش ھەیە، ساڵی ڕابردوو سەردانی “شی جین پینگ” سەرۆکی چین بۆ سعوودییە، بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان بەتایبەت لە کەرتی وزە و لەنێوشیدا نەوت، بەھەمان شێوە ئەمریکا سیاسەتەکانی زیاتر چڕدەکاتەوە لەو دەوڵەتانەی کە خاوەن ئابووری گەورە و یەکلایکەرەوەن، لە دواین لێدوانەکانی “جۆو بایدن” سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەو مەترسییانەی چین داوە لەسەر سیاسەتی داھاتووی ئەمریکان لەلایەن چینەوە، بەتایبەت بەپێی دواین ئامارەکان گەشەی ئابووری خێرایی چین شەش ھێندە زیاتر لە گەشەی ئابووری ئەمریکا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.

گەنم و جۆ لە پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤن، ھەروەھا بنەمای سەرەکی ئابووریی ئۆکرانیان، زۆرێک لەو وڵاتانەی پشتیان بە ئۆکرانیا و رووسیا بۆ دابینکردنی گەنم و جۆ دەبەست، ئێستا کۆگاکانیان وردەوردە خاڵی دەبێت و دەکەونە دۆخی بێ خۆراکی و بەئەستەم پەیداکردنی و گرانبوونی نرخەکەیەوە، ئەوەش باری سەرشانی خەڵک زیاتر دەکات.

=KTML_Bold=“جەمسەری چین و ئەمریکا”=KTML_End=
لەوکاتەوەی سەرۆکی چین لە ساڵی 2013 پرۆژەی ڕێگای (حەریری) لە ژێر دروشمی (تەنیا ڕێگاو تەنیا پشتێنە، (طریق واحد-حزام واحد) ڕاگەیاند، ململانێکان و پەیوەندیەکان و شەڕگەکان و ھاوپەیمانیەکان گۆڕانکاری زۆری بەسەر داھات. ھەر لە سەرھەڵدانی داعش لە ساڵی 2014 لەدوای بەھاری عەرەبی، تا شەڕی یەمەن لە ساڵی 2015 و گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان لە ساڵی 2021 و دواتریشیان شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا. ئەمریکا ھەموو ھەوڵێکی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیەی چین “ڕێگای حەریر” یا لە بار بەرێت یان دوای بخات. ئەمریکا دەیەوێ لەڕێگای ناتۆ پشتێنەکی سەربازی لە بەرامبەر پرۆژەیەکەی چین دروست بکات، بەڵام ئەم پشتێنە سەربازییە پێش ئەوەی چینیەکان ھەراسان بکات رووسەکانی ترساند، چونکە پەلھاویشتنی (ناتۆ) بۆ دەریای رەش و دەریای بەڵتیق، ڕووسەکان دەخاتە بەردەم دوو بژاردەی مەترسیدار، ئەوانیش :- یان دژی چین بوەستێتەوە، یان بە گەمارۆی ئابووری و سەربازی بێ ھێزی بکەن بەمەش کارتی چین و ھەڕەشەی ڕێگای حەریری چین لەدەستی رووسەکان بسووتێن.

=KTML_Bold=“ھەماھەنگی مەرامداری”=KTML_End=
ملیۆنان کەس لە سەرانسەری دونیا بەھۆی ناکۆکیی ئاسایی نێوان دوو دەوڵەتەوە لەناو چوون. Commonwealth یەکێکە لەو رێکخراوانەی کە ئەندامەکانیان هەموویان ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن. ئەو وڵاتانە هەمیشە هاودەنگی بەریتانیا بوون پێی دەگوترێت وڵاتانی کۆمۆنوێڵس، کە پێکدێن لە 56 وڵات. ئەم دەوڵەتانە خواست و بەرژەوەندیی بەریتانیا لە کوێ بێت ئەوان لەوێن، ھەر بڕیارێکیش لە نەتەوە یەکگرتوەکان بدرێت، ئەوان لانیکەم دژی بەریتانیا نابن، رێکخراوی بریکس BRICS، ئەم رێکخراوە هەریەک لە بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین، وەک ئەو وڵاتانەی خاوەنی گەشەی خێرای ئابووریین لەخۆ دەگرێت، ئەم زلھێزانەش هەریەکە و بەپێی قەبارەی خۆیان، هەندێک وڵاتی دیکەیان لەژێر هەژموونی خۆیان مسۆگەر کردووە و لە کاتی پێویستدا هاوشێوەی وڵاتانی سەر بە بەریتانیا، بۆ سەرخستنی ئەو بڕیارە نێودەوڵەتییانەی لە بەرژەوەندیی خۆیاندایە بەکاریان دەهێنن.

لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین رێکخراوی جیهانی دروست کراون، چەندین هاوپەیمانی و رێکخراوی دیکەی بەمەبەست لە جیهاندا دروست کراون کە لە ڕووداوە نوێیەکاندا هەڵوێستەکانیان بۆ بردنەوەی ئارمانجەکانیان بە کۆدەنگی بەکار دەهێنن، نموونەی وەک رێکخراوی وڵاتانی ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی، وڵاتانی بزووتنەوەی بێلایەن، جیهانی سێیەم، حەوت وڵاتی پیشەسازی، ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، یەکێتیی ئەفریقا و چەندینی دیکە لە ئاسیا و ئەوروپا و کیشوەرەکانی دیکە.

=KTML_Bold=“کورد وەک بەشێک لە گۆڕانکارییەکان”=KTML_End=
بەدرێژایی مێژوویی جیھانی، ھەر گۆڕانکارییەکی جیھانی، ناوچەیی، ھەرێمی ڕوویدابێت، ھەمیشە کورد بووەتە سووتەمەنی ڕێککەوتن و ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان، دیارترینیان ڕێککەوتننامەیە بوو کە لەنێوان هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا واژۆکرا لەساڵى 1916 بەمەبەستى دابەشکردنى ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى کەلەو کاتەدا بە “پیاوە نەخۆشەکە” وەسف دەکرا، ئەو ڕیککەوتننامەیە بەشیوەى ئاڵوگۆڕ پێکردنى بەڵگەنامەى وەزارەتەکانى دەروەى هەرسێ وڵاتى (بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیاى قەیسەرى) لەنیوان مانگەکانى ئەپڕیل و مایۆدا دەستیپیکرد، لۆزان و سایکس پیکۆ گەلێکی خاوەن (خاک، مێژوو، زمان، کولتوور، فەرھەنگ..) یان کردە چەند پارچەیەکەوە وەک پارچە کێک بەسەر یەکتریدا دابەشیان دەکرد، دەرھاوێشتەکانی تا ئێستا بەردەوامە.

=KTML_Bold=“چی بکرێت؟”=KTML_End=
گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو دەوڵەتانی سەرکوتکەر، هیچ بەڵێنێکیان نەبردووەتە سەر، ڕەنگە یەکێک لە ھۆکارەکان ئەوە بووبێت کورد زۆر نەتەوەییانە بیری کردووەتەوە، زۆر کەم سیاسی بیری کردوەتەوە لەوانەیە لە ڕووە سیاسیەکەوە پێویستی کردبێت لە قۆناغێکدا بە کوردی نەدوێت، بەڵام راستەوخۆ هەستی نەتەوەی زاڵ بووە و هەوڵی پڕکردنەوەی لایەنە نەتەوەییەکەی داوە، ڕەنگە ئیدی هەموومان لەوە تێبگەین کە وەلانانی ناکۆکییەکان چەندە گرنگە و چەندەش کاریگەرە گەرانەوە بۆ یەکڕیزیی و سازان بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی سپی.

=KTML_Bold=“گۆڕینی ئاراستەکە”=KTML_End=
ژاپۆن دوای کارەساتی هێرۆشیما و ناکازاکی لەبری شەڕی سەربازی شەڕی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند بەو شێوازە پێشکەوت کە ئەمڕۆ دەیبینین ئێمەش پێویستە ڕێگاکەمان بگۆڕین هەر لەم بازنەی کورد و شاخ و شەڕی پارتی زانیدا گیر نەخۆین بەڵام هوشیار نابین هەرگیز لێکدانەوە بۆ زەمەن و نیشینگە و بەرژەوەندی ناکەین، ڕاستییەکی تاڵ ھەیە؛ کورد بۆ وڵاتانی زلهێز گرنگ نییە و لە هاوکێشەکەدا نییە، دەوڵەتانی زلھێز بە چاوی بەرژەوەندی و بەکارھێنانی ناوچەیەیی لێی دەڕوانن، لە کوێدا بەرژەوەندییەکان لە تای ئەوان بوون نیمچە پاڵپشتی کورد دەکەن، ئەگەر ئەوە نەبوو پشتی تێدەکەن!

=KTML_Bold=“مەترسی یان دەرفەت”=KTML_End=
لە ھەموو گۆڕانکارییەکی سیاسیی، سەربازیی، ئابوورییدا دوو ئاراستە ھەیە، یان زیادبوونی مەترسییەکان، یاخود قۆستنەوەی دەرفەت، ھەندێکجار دەوڵەتانی لەناوخۆ وێران دۆخی ناسەقامگیریی نێوخۆی خۆیان دەقۆزنە بۆ ناڕەحەت کردنی ئەوانی دی، ڕەنگە باشترین نموونە ئەگەر وەربگرین، ئێران و تورکیا و ھەندێکجار سوریا، ئێران و تورکیا لەناوخۆی وڵات تووشی داڕووخانی ئابووری بوون، لە سیاسەتەکانی نێودەوڵەتیدا لە پاشەکشەی خراپدان، کەچی بە بیانووی جیاجیا ھەڕەشە لە ھەرێمێکی وەک کوردستان دەکەن، لە کاتێکدا ھەرێمەکە بووەتە نموونەی سەقامگیریی و ئارامی لەناوچەکە، واتە؛ بووەتە مۆدێلێکی نوێی حکومڕانی بەھێز بۆ چارەسەری پرسی کورد، ئەمە لەلای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕوون و ئاشکرایە، ئەگەرچی دەوڵەتان بەدوای بەرژوەندین و بوونیەتی کورد ڕەتدەکەنەوە، بەڵام یەکگرتووی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە سەرانسەری دونیا، کاریگەرییەکی بەھێزی دەبێت، بەدرێژایی مێژوو وڵاتانی داگیرکەر سوودیان لە پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد بینیووە، ئەگەر ناکۆکییەکان وەلا بنرێن و بەرژوەندییەکانی گەلی کوردستان بخرێنە پێش ھەموو شتێکەوە بە دڵنیاییەوە دوورنییە ئەو مەترسییانەی کە ھەیە ببنە دەرفەت بۆ ڕێگە چارە و کورد ئیدی لە ڕوانگەی نێودەوڵەتییەوە بە چاوێکی دی سەیری بکرێت، بەڵام ھەموو ئەمانە تەنھا کورد لە دەستی خۆیەتی بەکۆدەنگی، پێشکەوتن، پاراستنی سەقامگیریی، پەرەپێدانی زیاتری ئابووری و دیپلۆماسیی و ئاگایی بەردەوام لە گۆڕانکارییە جیھانییەکان بە ڕاستەڕێی و یەکدەستی.

=KTML_Bold=“پوختە”=KTML_End=
گۆرانکارییە جیهانییەکان بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی سامان و توانای مادیی ئەوانی دی، ئاستی یەکەم و دواتر ھاوپەیمانیی سەربازیی لەپێناو داگیرکاریی زیاتر و ئامادەگی بۆ جەنگە جیھانییەکان و بەگەڕخستنی توانا سەربازییەکان، ھۆکارن بۆ ئەوەی ئالڵنگارییە گەورەکان نەک چارەسەر نەبن، بەڵکو قووڵتریش ببنەوە، چونکە نەگونجانی دوو دەوڵەتی زلھێزی خاوەن ئابووری و ھێز و ھەژموون، دەرەنجامەکەی کوشتن و ئاوارەیی ملیۆنان مرۆڤ و لەناچوونی ملیۆنان ھێکتار زەویی بەپیتی لێ دەکەوێتەوە، کە ئاکامەکانی داھاتوویەکی ناڕوون و مەترسیدارە لەسەر توێژی نوێی مرۆڤایەتی و جیھانێکی تازەی پڕاوپڕ لە ئاڵنگاری و کێشە.

دیار نییە ئایا ئەم دابەشبوونانە ڕەنگە ئەو ئالنگارییانەی پێش جیھان وەک (شەڕی تیرۆر، منداڵان، کە لە ناوچە ناکۆکەکاندا دەژین، برسێتی، گۆڕانی کەشوھەوا، کۆچبەران، نەخۆشییە نوێیەکان) بەئاسانی چارەسەر نابن، لەکاتێکدا دەوڵەتان تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن، کورد وەک نەتەوەیی خاک کەرتکراو پێش هەمووان دەبێت درک بە مەترسییەکان بکات، ئێستاش کە کورد زۆر بە‌هێزتر و هوشیارترە لە چاو دۆخی ڕابردووی مەترسییەکان بکاتە دەرفەتی هێنانە دی زۆر خەونی بەدینەهاتوو. کورد بە یەک گووتاری و یەکهەڵوێستی گرەوەکە دەباتەوە، دەنا پەرتەوازەیی و لێک دابڕان هێندەی دیکە ئاڵنگارییە و پیلانەکان دژبە پرسی کورد لە سەرانسەری جیهاندا بەهێزتردەکەن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-09-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!