شارەکانی کوردستان پڕن لە بەهرەی جۆراوجۆری وەرزشی کە یانەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێراق چاویان لەم ئەستێرە کوردانەیە لە خول و چالاکییە وەرزشییەکانی ئێراق بۆ ئەوەی ڕکابەریان پێ بکەن، شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی سەربە پارێزگای #سلێمانی# یەکێک لەو قەزایانەی کوردستان کە خاوەنی چەندین کچە یاریزانی بەتوانایە لە وەرزشە جۆراوجۆرەکان، لەم شارەش گرنگی زۆر بە یاریی تۆپی پێ دەدرێت، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی قەزاکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەکان لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق #پرژە نیزام#-ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2006ی شارۆچکەی چەمچەماڵە و یاریزانی (فێرگەی تۆپی پێی چەمچەماڵە و یانەی ئەمانەی شاری بەغدایە و هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی ئێراقە).[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!