ناونیشان:
دژایەتیکردنی زمانی کوردی لەلایەن داگیرکەری فارسەوە لە شارۆچکەی کۆتۆلی پارێزگای ورمێ
بابەت: ڕامیاری
ڕێگریکردنی بەردەوام لە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە شارێک کە خەڵکەکەی کوردن لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئاکارێکە لە ئاستی لەناوبردنی شوناس و هەڵاواردنی نەژادی. لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا دوو حاڵەتی دیکە لە هەڵسوکەوتی ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی لابردنی ناوە کوردییەکان لەسەر دووکانەکان لە شاری
کۆتۆلکۆتۆل ڕوویداوە.بە جۆرێک خاوەنی دووکانێکی پێڵاو فرۆشی ناچار کراوە وشەی کوردستان لە ڕێنووسی کوردستانەوە بۆ (کردستان) بگۆڕێت. لە یەکێک لە حاڵەتەکانی دیکەدا سووپەرمارکێتێک ناچار کراوە کە وشەی
کۆبانێکۆبانێ کە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژاوای کوردستانە، لەسەر دووکانەکەی لا ببات.
ڕێگرییەکانی حکوومەت تەنیا لە بیاڤی زمانی کوردیدا نەماوەتەوە، بەڵکوو خەڵکی ئەم شارە و چالاکانی مەدەنی ساڵانێکە لەگەڵ ڕێگرییەکانی حکوومەت بۆ بەڕێوەبردنی هەر چەشنە فێستیڤاڵ و شانۆیەکی فەرهەنگی -هونەری کە بە زمانی کوردی بێت دەوەستنەوە. لە نوێترین حاڵەتدا لە
13-12-202413-12-2024 پێش بەڕێوەچوونی شانۆیەکی هونەریی تەنز لە ساڵۆنی وەرزشیی کۆتۆل گیرا کە بڕیار بوو بە زمای کوردی بێت و پێشتریش لەلایەن فەرمانداریی کۆتۆ لەوە مۆڵەتی نووسراوی وەرگرتبوو. ئەم شانۆیە کە بڕیار بوو لەلایەن گرووپێکی هونەریی کوردەوە لەژێر ناوی بنەماڵ بەڕێوە بچێت، بە فەرمانی فەرمانداری کۆتۆل و تەنیا بەم وەڵامە کە نابێت لە کۆتۆل بەڕێوەبچێت هەڵوەشاوەتەوە.
بخێر هاتن باژاڕێ کۆتۆلێ
لە ڕێکەوتی
28-12-202428-12-2024 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تابلۆی چوونەژوورەوەی شاری کۆتۆل کە لەسەریەوە بە زاراوەی کرمانجی بەخێرهاتنی خەڵک کرابوو، بە فەرمانی فەرمانداری (خۆی) لابردرا.
ئەم تابلۆی بەخێرهاتنە لەلایەن سڵێمان مامە شارەداری کۆتۆلێوە لە چوونەژوورەوەی خاڵی سنووریی ڕازی دانرابوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ، ڕۆژی پێنجشەممە
26-12-202426-12-2024 بە فەرمانی کەریم عەلینەژاد فەرمانداری خۆی، هێنرایە خوارەوە.
[1]