ناونیشانی بابەت: پەیمانی لۆزان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ناوی نووسەر: #فرسەت سەید شکور#
100 ساڵ بەسەر واژۆکردنی #پەیمانی لۆزان# تێ دەپەڕێت، و بە هەر هەڵسەنگاندنێکی بابەتییانە، پەیماننامەکە کێشەی زیاتری درووستکرد لەوەی چارەسەری کێشەکان بکات.
لە کاتێکدا ڕێککەوتنەکە دوای جەنگ سنوورە نەتەوەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیاری کرد، بەڵام کوردی وەک کەمینە لەو دەوڵەتانەدا مەحکوم دەکرد لە کاتێکدا کورد بە بە ناسنامەی زۆرینەی نەتەوەیی بەشێکی گرنگی نەتەوەکانی جیهان پێکدەهێنێت.
=KTML_Bold=گرنگترین بەندەکانی ناو ڕێکەوتنامەی لۆزان:=KTML_End=
1- هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنامەس سیڤەر 1920
2- دامەزراندنی کۆماری تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی عوسمانی
3- دانانی چەند مەرج و یاسایەک بۆ ئیقامە و بازرگانی و دادەوەری لە تورکیا
4- ڕێکخستنی بەدەرە ئاوییەکانی بسفۆر و دردنیل لە ڕووی کەشتییەوانی
5- دەستهەڵگرتنی تورکیا لە قوبرس و لیبیا و میسر و سوودان و ئێراق و شام داننان پێیان وەک وڵاتی سەربەخۆ
6- داڕشتنەوەی سنووری نێوان یۆنان و بولگاریا لەگەڵ تورکیای نوێ
7- پێداچوونەوە بە سنووری دەوڵەتی عوسمانی هەڵوەشاوە
8- سازشکردنی دەوڵەتی عوسمانی هەڵوەشاوە لە مافەکانی لە میسر و سوودان
لە هەر چوار ئەو دەوڵەتەی کە کورد دانیشتووانێکی کەمینەی بەرچاوی تێدا پێکدەهێنن، حکومەتەکان سیاسەتی سەرکوتکردن ی زۆرەملێیان گرتە بەر بۆ “بەڕێوەبردنی” کوردەکان. ئەمەش هەنگاوی جۆراوجۆری لە نکۆڵیکردن بوونی کیانی “کوردایەتی” ڕاستکردنەوەی نەتەوە، پاکتاوکردنی نەتەوەیی و ئەوانی ترەوە، تا دواجار لەگەڵ هەڵمەتەکانی ئەنفال و کیمیابارامی کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لێکەوتەوە، بەمەبەش سەرکەوتکردن پەڕییەوە بۆ بە قڕکردن.
ڕاستە، بەشێک لە کوردەکان سەلماندیان کە ئامادەن ناسنامەی کوردایەتی خۆیان فڕێبدەن و خۆیان بە تورکی بکەن یان بەعەرەب بکەن، بەڵام زۆرینەی ڕەهایان ڕەتیانکردووەتەوە بە زۆرەملێ سەرکوت بکرێن، بەڵام ئەوە نادیفە نییە کە سەدەیەک دوای لۆزان پرسی پاکتاوی یاخود سەرکوت کردن لە هەر چوار وڵاتدا بەڕوونی شکستی هێناوە، بە پێچەوانەوە هاوبەشی ناسنامەی کورد لە جاران بەهێزترە.
=KTML_Bold=دابەشبوون=KTML_End=
دووەم میراتی زیانبەخشی لۆزان درووستکردن و پاشان پتەوکردنی دووبەرەکی ناوخۆییە لەنێوان کوردەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، گرووپە جیاجیاکانی کورد ئەزموونی مێژووی هاوبەش و ئەزموونی سیاسی جیاوازیان کردووە و شێوازی جیاوازی بەرخۆدانیان گرتۆتە بەر بەرانبەر بەو مامەڵەیەی کە لە لایەن حکومەتەکانی خۆیانەوە ئەنجام دەدرێن. ئەمانە دابەشبوونن لەوەی کە بتوانرێت و بێبەزەییانە لە لایەن زلهێزە گەورەکانی ناوچەکە لەوانەش ئەمریکا ئیستغلال کران بۆ ئەوەی کوردەکان دژی کورد بکەنە بەرەی دژبەیەک، ئەمەش دابەشبوونە ناوخۆییەکانی زیاتر بەهێز کرد.
=KTML_Bold=بێ هەڵوێستی زلهێزان=KTML_End=
شێوازێکی دیکە لە خۆ دزینەوە لە ساڵی 2017دا بوو دیار بوو کاتێک بەڕوونی ڕیفڕاندۆمی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن خەڵکەوە پشتیوانی کرا کەچی بە شێوەیەکی گشتگیر پشتیوانی نەکرازز
تەنانەت لەدەستدانی دواتری کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان بە هێزەکانی حکومەتی ئێراق وەک بێ هەڵوێستییەکی دیکەی وڵاتانی زلهێز هەژمار دەکرێت، .
=KTML_Bold=پاراستنی ئۆتۆنۆمی=KTML_End=
لە سەر تێبینییەکی ئەرێنیتر، دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتەواوی شایەنی دانپێدانان و ڕێزگرتنن. ئێستا قەوارەیەکی سیاسی بە فەرمی دانپێدانراو هەیە کە بۆ یەکەمجار لە دوای لۆزانەوە ناوی “کوردستان”ی هەڵگرتووە.
هەرێمی کوردستان، کاریگەرترین ناوچەی ئێراقە کە بەڕێوەدەبرێت و ئارامترین نەوای پێکەوەژیانە. بەخشندەیی کوردەکانی ئێراق لە پێشوازیکردن و پاراستنی پەنابەران و خەڵکی ئاوارە ناوخۆییەکان بە هەموو ئایین و مەزهەب و نەتەوەکانەوە لە هەموو بەشەکانی ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چیرۆکێکی ئیلهامبەخشە بە شێوەیەک پێویستی بە گەیشتن بە دیدگایەکی فراوانتر هەیە.
لە بنەڕەتدا حکوومەتی هەرێم، چرای ڕووناکی و ئومێدە بۆ هەموو کوردانی ناوچەکە، هەروەها بۆ دۆستە زۆرەکانی لە ڕۆژاوا، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەرپرسیارییەتییەکی قورسیش دێتە ئاراوە. حکوومەتی هەرێم دەبێت لە ماوەی داهاتوودا ڕکابەرییە ناوخۆییەکان و ململانێی دەسەڵاتی سیاسی کەمتر بکاتەوە و مەترسی لەدەستدانی هەموو ئەو شتانەی هەیە کە بەدەستی هێناوە زۆر کەمتر بکاتەوە.
زنجیرەیەک لە وتارەکانی سەرۆک بارزانی کە بەکۆمەڵ بە “نەخشەڕێگەی ئاشتی” ناودەبرێن، هەنگاوێکی یەکەمی بەنرخە بۆ ئەم ئاڕاستەیە. بە دەرچوونی سەربەخۆیی لەسەر مێز و گواستنەوەی بۆ ئەمری واقع، ئۆتۆنۆمی کورد لە چوارچێوەی سنوورەکانی دەوڵەتی هەنووکەیی دەکاتە باشترین بژاردە بۆ داهاتوو
واتا خاڵی بنەڕەتی لە گەیشتن بە ئۆتۆنۆمی لە تورکیا، ئێران و سووریا ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێت؛ بەڵام بۆ کوردانی ئێراق واتا هەرێمی کوردستان ئاڵنگاری ئەوەیە کە ئەو دەستکەوتانەی هەیانە بیپارێزن.
=KTML_Bold=پێشنیاری بنیاتنەرانە=KTML_End=
یەکەم: دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی “فیدراڵیزم”. لە مێشکی زۆرێک لە عەرەبەکاندا، وشەی فیدراڵیزم هاوواتای “دابەشبوون”ە، و وەک ئامێرێکی ڕۆژاوایی بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی جیهانی عەرەبی سەیر دەکرێت. داتاکانی ڕاپرسییەکانی ئێراق و سووریا بە بەردەوامی ئاماژە بەوە دەکەن کە “فیدراڵیزم” لە لایەن زۆرینەی زۆر لە دەرەوەی ناوچە کوردنشینەکانەوە دژایەتی دەکرێت.
بە پێچەوانەوە هەمان ئەم ڕاپرسیانە نیشان دەدەن کە “لامەرکەزییەت” پشتیوانییەکی جەماوەری بەرفراوانی لەنێوان عەرەبەکانی هەردوو وڵاتدا هەیە. ڕەنگە ئەمە وەک خاڵێکی بێبایەخ دەربکەوێت، بەڵام وا نییە. هەردوو ئیسپانیا و ئەفریقای باشوور وەک فیدراسیۆن کاردەکەن، بەڵام بە مەبەست هەڵیانبژاردووە وشەی “فیدراسیۆن” لە دەستوورەکانی خۆیاندا بەکارنەهێنن، بەوردی بە هۆی دژایەتی ناوخۆیی لەگەڵ چەمکەکەدا.
دووەم: سیستەمی فیدراڵی ئێراق لە ئێستادا پێک دێت لە حکوومەتی ئێراقیدا سەربەخۆ، نییە، ئەمەش بەو مانایە کە لەسەر هەموو ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر ئەو پرسانەی کە زۆرترین نیگەرانی کوردیان هەیە، وەک تەرخانکردنی بودجەی ساڵانە، دابینکردنی بودجە بۆ پێشمەرگە، بەڕێوەبردنی سەرچاوەی نەوت و گاز و هتد.
بۆ ئەوەی کورد هاوپەیمان لەم شەڕانەدا بەدەست بهێنێت، پێویستی بەوەیە کە هەرێمەکانی دیکە – لە ڕێگەی پڕۆسەی مادەی 121 بۆ پڕکردنەوەی سیستەمەکە سەرهەڵبدەن و کورد لە دۆخێکی ئایدیاڵدایە بۆ دابینکردنی سەرکردایەتی لەم بوارەدا. شوێنێکی باش بۆ دەستپێکردن بەسرەیە، کە بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووان پشتگیری لە گواستنەوە دەکەن لە پارێزگابوونەوە بۆ هەرێم. کەمپەین بۆ ئەمە لە بەسرە بە باشی ڕێکخراوە، جەماوەرییە، بەتەواوی ئاشتیخوازانە و ناتایفەگەرییە. سەرکەوتنەکەی هانی ئەوانی دیکەش دەدات، بۆ نموونە ئەنبار، دوور نییە هەمان ڕێگە بگرنەبەر.
100 ساڵ دوای پەیماننامەی لۆزان کە لە لایەن تورکیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و یۆگۆسلاڤیا واژۆکرا، هێشتا کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە، کە بە گوێرەی پەیمانگەی کوردی لە سویسرا، ژمارەیان لە سەرانسەری جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە 70 ملیۆن کەس. [1]
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://kurdistanchronicle.com/b/2639=KTML_Link_External_Between=kurdistanchronicle.com=KTML_Link_External_End=