ناونیشان:
ماڵپەڕی کوردیپێدیاکوردیپێدیا، بایەخدان بە نووسەران
نووسین:
سیروان سلێمان ئەحمەدسیروان سلێمان ئەحمەد
ڕێکەوت:
06-01-202506-01-2025
* ماڵپەڕیی کوردیپێدیا ماڵپەڕێکی ئەلکیترۆنییە، چەندین ساڵە نووسین و بەرهەمەکانی نووسەران و لێکۆڵەرەکان بڵاودەکاتەوە، خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان کردووە، تا ئەم کات و ساتە زیاتر ( 533) هەزار بابەت و پەرتووکی PDF بڵاوکردووەتەوە.
* هەڵبەت بەندەیش ئاگایارکراوەتەوە، نووسین و پەرتووکەکانم لەم ماڵپەڕە جوانەوە پەخشکراوە، زانکۆی گەرمیان بە تایبەت مامۆستایان و قوتابییان سوودی لە نووسینەکانم بۆ ڕاپۆرت بینیووە، شەرەفێکی گەورەیە خزمەت بە خاک و خەڵکی خۆت بکەیت.
* لەم پێودانگەوە بە پێویستی دەزانم پێزانین و سوپاس پێشکەش بە هەردوو مامۆستای ئازیزمان ( م.
سەباح عەلی جافسەباح عەلی جاف مامۆستا له زانکۆی گەرمیان) و ( م.
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد دەربەندفەقەرەدەربەندفەقەرە یی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی
سیتەکسیتەک ) بکەم، لە نووسین و بڵاوکردنەوەی نووسینەکانم درێخییان نەکردووە.
* هەڵبەت لەم سایتە ئەلیکترۆنییە، دەستیان بۆ بابەتی جوان بردووە، پێداویستی ژیانی ڕۆژانەی مامۆستایان و قوتابییان بوون، دوو پەرتووکی بەندە بە نێوەکانی ( توێژینەوەیەک لەسەر شارۆچکەی ڕزگاری، گەرمیان'مەملەکەتی نەمری ) بەدەرلەوە توێژینەوەیەک لەسەر (
ناحیەی سمود له چوارچێوەی بەرەی کوردستانیداناحیەی سمود له چوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا ) ئەمشەویش چوار بابەتی بەنده له سایتەکە تۆمار کراوە، ئەوانیش:
( ژیاننامەی بەندە،
شەڕی پەڵەوشک ساڵی 1941شەڕی پەڵەوشک ساڵی 1941 ، ناوی ئەنفالکراوەکانی گوندی
تەپەسپیتەپەسپی ، پەیکەری ئەنفال) بڵاوکراوەتەوە.
* ئازیزان، گەر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو، باوکم (
مام سلێمان تەپەسپیمام سلێمان تەپەسپی، بە (مزەلییە سیخۆە چیکییەکەی دەستییەوە تا دوا هەناسە بەرگری له خەڵک کرد)، بەندەیش بە پێچەوانەی باوکمەوە بە قەڵەم لە خزمەتی خەڵکدا بوومە، خوای گەوره زانست و زانیاری پێبەخشیووم، منیش بێبەرانبەر بە بەندەکانی دەیبەخشم ، ئەمەش بە فەزەڵی خوای گەورە دەزانم.
[1]