لە چوارچێوەی هەڵمەتی قەدەغەکردنی زمان و داب و نەریتی کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێکەوتی
03-01-202503-01-2025 و لە ماوەی ڕۆژانی پێشتردا، 58 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی
پیرانشارپیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری موجتەبا مەحموودی دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
ئەم 58 هاووڵاتییە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام (هەڵپەڕکێ و خۆشی و کەڵکوەرگرتن لە هێماکان) لە شاییەکەدا و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤیدیۆکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی پیرانشار کراون، دۆسییەی تایبەت بۆ هەر کەسێکیان کراوەتەوە.
[1]