کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,803
وێنە
  123,936
پەرتووک PDF
  22,082
فایلی پەیوەندیدار
  125,651
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئاشنابوون بە سۆکرات
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاشنابوون بە سۆکرات
ئاشنابوون بە سۆکرات
ناونیشانی بابەت: ئاشنابوون بە سۆکرات
ئامادەکردنی: #ئاراس سەعید#

هیچ فەیلەسوفێک لە مێژووی فەلسەفەدا، هێندەی ژیان و بەرهەمەکانی “سۆکرات” ناڕوون و لێڵ نییە. ئێمە لەبارەی ژیانی ئەو فەیلەسوفە مەزنەوە شتێکی ئەوتۆ نازانین، چونکە هیچ بەرهەمێکی لە دوای خۆی بۆ بەجێنەهێشتووین، هیچ سەرچاوەیەکمان لەبەردەستدا نییە مایەی متمانەی ڕەها بن، ئەوەی دەربارەی سۆکرات بە ئێمە گەیشتووە، داتا و نووسینەکانی دووان لە قوتابییەکانییەتی ئەوانیش: (زەینەفۆن و پلاتۆن)ن. سۆکرات لە ئەتینا ساڵی (469 پ.ز.) لە باوکێکی پەیکەرتاش و دایکێکی مامان لەدایکبووە. لە ڕووی چینایەتییەوە سەربە خێزانێکی ئەشرافزادەی گریکیی بووە، لە سەردەمی لاوێتییدا پەیوەندیی بە سوپاوە کردووە و بەهۆی ئازایەتیی و بەتواناییەوە زۆر چاوی لەسەر بووە. بە پێچەوانەوە هەمووان لەسەر ئەو بابەتە کۆکن، کە سۆکرات ڕوخسارێکی نابووت‌ و لوتێکی پانی هەبووە، کە لە هەموو سیلینۆسەکانی شانۆنامە ساتێرەکان ناشرینتر بووە.
بەردەوام جلی شڕ و کۆنەی لەبەرکردووە و بە پێخاوسیی هاتۆچۆیکردووە. بە درێژایی (23) ساڵ کەسێکی ناشرین و پێخاوس و بەردەوام جلێکی چڵکن و پیسی لەبەرکردووە و بەناو بازاڕدا بە شێوەیەکی ناڕێک ڕۆیشتووە و، گوێی بە نۆڕم و نەریتەکان نەداوە، کۆمەڵێک گەنجی لە خۆی کۆکردووەتەوە، بە تایبەتیی لاوە ڕۆشنبیرەکان؛ بەدەم پیاسەوە قسەی بۆ کردوون، هەتا سوچە تاریکەکانی لای پەرستگاکە، داوایلێکردوون گوزارشتەکانیان دیاریبکەن. ئەوانەی کە دەوریاندابوو دەستی یارمەتییان بۆ درێژکرد هەتا فەلسەفەی ئەوروپیی دابهێنێت.
لەگەڵ هەستنەکردنمان بە ژیانی ئەم فەیلەسوفە گەورەیە، لە ڕێگەی ئەو زانیارییە دەگمەنەی کە پێی گەیشتووین، دەتوانین بە ڕاستیی لە ڕیزی ئەو کەسانەی دابنێین کە ژیانی لە پێناو ئامانجی عیرفانیی و بنەماکانی بڵاوکردنەوەی هەقیقەت و دادپەروەریی و یەکسانیی تەرخانکردووە و لەو ئاڕاستەیەوە کارلێکدەکات لەناو خۆیدا لە بەها چاکەکانەوە سەچاوەیان گرتووە. سۆکرات لە ئەتینادا کەسێکی بەناوبانگ بووە، چونکە “ئەریستۆڤان” لە هەڵبەستی هەورەکاندا ئەوی هەجووکردووە. ئەو ژیانی ڕۆژانەی خۆی بە وتووێژی فەلسەفەیی و پەروەدەکردنی لاوانەوە سەرقاڵکردبوو؛ بەڵام بە پێچەوانەی سۆفستاییەکانەوە، هیچ بڕە پارەیەکی بەرانبەر کرێی فێرکردن وەرنەدەگرت. سۆکرات بە داهێنەری میتۆدی دیالەکتیکیی دادەنرێت (شێوازی دیالەکتیی، واتە گەڕان بەدوای زانست لە ڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە). سۆکرات لە تەمەنی پەنجا ساڵییدا لەگەڵ “کزانتیبی” هاوسەرگیرییکردووە، ئەو ژنەی سۆزدارییەکەی کردی بە هاوسەر و تووندوتیژییەکەشی کردی بە ژنی ماڵەوە، یان دایک. هاوار و قیژەکانی وای لە سۆکرات کرد، کە وتە بەناوبانگەکەی بڵێت کە بەردەوام نەوە دوای نەوە دەیڵێنەوە: (کوڕەکەم ژن بهێنە ئەگەر لە ژنهێناندا سەرکەوتوو بوویت، ئەوا بەخۆشیی ژیان دەبەیتەسەر، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوویت، دەبیتە فەیلەسوف).
دایکی سۆکرات مامان بووە، بۆیە سۆکرات بەرمامانی فەلسەفە ناسراوە، ئەو میتۆدی دیالەتیکیی لە فەلسەفەکەیدا پەیڕەوکردووە. میتۆدی دیالەکتیک لەسەر دوو بنەما بەندە:-
یەکەم: گومان و پرسیارکردن:-خۆی وەکوو کەسێکی نەزان پیشانداوە و کۆمەڵێک پرسیاری ڕووبەڕووی بەرانبەرەکەی کردووەتەوە وەکوو: بەختەوەریی چییە؟ ئازایەتیی چییە؟ میانڕەویی چییە؟ دادپەروەریی چییە؟ و… هتد. ئەو لەژێر فشاری ڕەخنەی لۆژیکییدا وەڵامەکانی بەرانبەری هەڵدەوەشاندەوە و بەرانبەریش دانی بەنەزانی و کۆتاییهێنان بە دیالۆگەکە دەنا، ئەو کات سوکرات چەمکە هەڵەکانی لە زەینیدا دەسڕییەوە و وەڵامی درووستی بۆ دەردەبڕی.
دووەم:-بەرهەمهێنان: سوکرات لە ڕێگەی پرسیارکردنەوە یارمەتیی بەرانبەرەکەی دەدا هەتا بیرۆکەی ڕاست لە هزری بەرانبەرەکەی لەدایک ببێت. بۆ نموونە: ئەگەر کەسێک لە وەڵامی پرسیاری ئازایەتیی چییەدا بیگوتایە نەبەزییە، ئەوا سوکرات دەیپرسی: ئایا کەللەڕەقیی شایستەی پێداهەڵدانە؟ بەم شێوەیە خاوەن وەڵام پاشگەز دەبوویەوە، یان ناچاردەبوو زیاتر وەڵامەکەی ڕوون بکاتەوە، لەم جۆرە دیالۆگەدا دەردەکەوت ئەو وەڵامانە چەندە لاوازن. شێوازی دیالەکتیک دوژمنێکی سەرسەختی بۆ درووستکردبوو، ئەوانەی وایاندەزانی کە دەزانن و ناچاردەکرێن نەزانییەکەی خۆیان تاقیبکەنەوە. بۆیە هەرگیز ئەم بابەتەیان بە دڵ نەبووە و ڕقیان لە سۆکرات دەبوویەوە، چونکە بەرەو دۆخی گاڵتەجاڕیی دەبردن. سۆکرات، پێی وابوو کەسێک زانایە، کە بزانێت زاناییەکەی هیچ بە هایەکی نییە. ئەم شێوازە دیالۆگە نەزانیی ئەو کەسانەی دەردەخست کە پیانوابوو دەزانن. بەم شێوازە پەردەی نەزانینی لەسەر دادەماڵین و ئەمەش هۆکارێک بوو کەسانێکی زۆر کەوتنە دژایەتییکردنی. ئەم شێوازە هاوتەریبە لەگەڵ تیۆری وەبیرهێنانەنەوە بەپێی ئەم تێۆرییە فێربوونی ئێمە تەنیا وەبیرهێنانەوەی ئەو بابەتانەیە کە ئێمە لە ژیانی پێشووی خۆماندا ئەزموونمانکردووە. لە (423 پ.ز) لە ئاهەنگێکی گەورەی شاردا، لە شانۆییەکدا نووسەری کۆمیدیا “ئەریستۆڤان” بە وێنەیەکی کارێکاتێریی و گاڵتەجاڕییەوە کارەکتەری سۆکرات نیمایشدەکات. سوکرات دەڵێت: (لەبەر ئەوەی لاوانی چین و توێژە خانەدانەکان کاروبارێکی وەهایان نییە حەزیان لێیە گوێ بۆ وتەکانی ڕادێرن، کە ئاشکراکردنی هەقیقەت/ڕاستییە، دواتر ئەم لاوانە بەم کارە هەڵدەسن و دوژمنەکانی ئەو زیاتردەکەن، چونکە خەڵکی حەزیان بەوە نییە، ئەو زاناییەی بانگەشەی بۆ دەکەن بکەوێتە ژێر گومان و پرسیارەوە). لە ساڵی (399 پ.ز) سۆکرات بە تۆمەتی گومڕابوون و نکۆڵییکردن لە خوداکان و بەلاڕێدابردنی لاوان درا بە دادگا و بە ئامادەبوونی (565) هاووڵاتیی یۆنانی دادگاییکرا و بە دەنگی (281) کەس سزای مەرگ و ژەهرخواردنی بەسەردادرا. سەربوردە و حیکایەتی دادگاییکردن و ژەهرخواردنەوەکەی سۆکرات بە یەکێک لە هەرە ڕووداوە دڵتەزێنەکانی مێژووی فەلسەفە دادەنێرێت.
سەربوردە و حیکایەتی دادگاییکردن و ژەهرخواردنەوەکەی سۆکرات بە یەکێک لە هەرە ڕووداوە دڵتەزێنەکانی مێژووی فەلسەفە دادەنێرێت. سۆکرات بە سەرەنجدان لەوەی کە خۆی بە دانەری باشەی هاووڵاتییانی ئەتینا دادەنا، سازشی نەدەکرد. هەرچەندە هەڵهاتن یان قەبووڵکردنی بە واتای پەسەندکردنی تاوانباریی بوو. کاتێک قوتابییەکانی داوایان لێکرد ڕێگەی هەڵهاتنی بۆ بدۆزنەوە، ئەو ئامادەنەبوو سازش بکات و بە بڕوای ئەو هەڵهاتن و پابەندنەبوون بە یاساکان کارێکی نادرووستە، چونکە هەموو هاووڵاتییەک ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتیی پەسەندکردووە و پێویستە پابەندی ئەو یاسایانە بێت. هەروەها پێی وابوو، ئەو کەسانەی پابەندی یاساکانی کۆمەڵگەی خۆیان نابن، بنەماکانی ژیانی بەکۆمەڵ وێراندەکەن. لە نەریتی گریکییدا داوەریی پایەبەندی نەریتەکان تایبەتە بە بانگەشەی ڕێزگرتن لە یاساکان، ئیدی ئەم یاسایانە دەستکردی داناکان بن، یان یاسای ئیلاهیی بن جیاوازیی نییە؛ پابەندبوون بە یاساکانەوە گوزارشت لە ئاستی چاکەخوازیی و پێوەرەکانی فەزیلەت دەکات. سۆکرات لەو باوەڕەدا بووە کە ڕێزگرتن لە یاساکان چەشنێکە لە ملکەچکردنی خواستە دنیاییەکان لە بەردەم ئەقڵدا. هەڵوێستی سۆکرات پشتبەستوو بوو بە بنەمای ڕەهایی فەلسەفەکەی، ئەو ژیانی خۆی لە پێناو پابەندبوون بە بە فەلسەفەکەیەوە بەخشی. ئەو لەبەر درووستیی فەلسەفەکەی پێشوازیی لە مەرگ کرد، بابپرسین ئەو فەلسەفەیە چی بوو؟
$“تیۆری زانین”$
سۆکرات کۆشاوە لە پڕۆسەی زانین و گەیشتن بەڕاستی، لەو کایەیەشدا خۆی لە ڕۆڵی هەست و زانینی هەستەکی بەدوورگرتووە و پەنای بردۆتە بەر میتۆدی ڕاشیۆنالیست/پشتبەستن بەژیر و ئاوەز. سۆکرات بۆ دۆزینەوەی کەلێن و کەموکورتی لە فەلسەفەکەیدا پشت بە میتۆدی ڕەخنەگرانە دەبەستێت. خاڵی سەرەکی فەلسەفەی سۆکرات ئەوەیە: کە خۆت بزانی هیچ نازانیت. کاتێک پێشبینیکارەکەی پەرستگەی دێلفی وتبووی هیچ مرۆڤێکی زیندوو لە سۆکرات ئاقڵتر نییە. سۆکرات دەڵێت؛ لەم شتە سەری سووڕماوە، چونکە ئەو خۆی هیچ زانستێکی نییە، ناشکرێت خودا درۆبکات. ئەو دەچێتە لای سیاسەتەمەدارێک کە بە زانا ناوی دەرکردبوو بۆی دەردەکەوێت کە نەزانترینە، دەچێتە لای شاعیران و هونەرمەندان، بۆی دەردەکەوێت نەزانن. بۆیە دەڵێت: ئەوەی ئەو پێشبینیکارە لە بارەی سۆکراتەوە گوتویەتی بەواتای ئەوە نەبووە کە سۆکرات زانایە، بەڵکوو مەبەستی ئەوەبووە بەلانی کەمەوە سۆکرات ئەوە دەزانێت، لە ڕاستیدا کە هیچ نازانێت. لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە گرنگی زانین لەدیدی سۆکراتەوە ئەوەیە درک بە کەرەستەکانی زانین بکەین، یان درک بە ئاستی زانینی خۆمان بکەین، بۆ ئەوەی ئاشنایی شتەکانی دەروبەربین.
بۆ نموونە:-ئێمە ئەگەر لە ڕێگەی چاویلکەیەکەوە تەماشایی دەووروبەر بکەین دەووروبەر دەبیینین، بەڵام پێویستە سەرەتا چاولێکەکە بناسین و ڕەنگ و ئاستی بیینی درک بپێکەین. سۆکرات هاوکێشەیەکی زۆر جێی سەرەنجی دەربڕیوە، ئەویش ئاوێتەکردنی چەمکی فەزیلەتە بە زانینەوە، دەتوانین بڵێن یەکەمین فەیلەسووفە کە چەمکی فەزیلەت بە ئیپستمۆلۆژیاوە گرێی دەدات. ئەو پێی وایە زانینی چاکە ئەنجامدانی کاری چاکەیە. خراپە یان هەڵە بە لەدەستدانی زانین یان نەزانییەوە گرێدراوە. واتا؛ ئەقڵانییەت زانینەو بریتییە لە چاکە، ئەگەر زانینی چاکە ئەنجامدانی کاری چاکەیە کەواتە هەڵە لە بێتوانایی و نەزانینی چاکەوە سەرچاوە دەگرێت. لە وتەیەکی بەناوبانگدا دەڵێت: (هیچ کەس بەویستی خۆی، کاری خراپە ئەنجام نادات). ئاوێتەکردنی چەمکی (فەزیلەت و زانست) گرنترین تەوەری فەلسەفەی سوکراتە، کە بە فەلسەفەی ئەخلاقی سۆکرات ناسراوە.
$“فەلسەفەی ئەخلاق”$
ئەوەی بۆ ئێمە تا ڕادەیەکی باش ڕوونە، ئەو دۆزەی هزری “سۆکرات” ی بەخۆیەوە سەرقاڵکردبوو دۆزی ئەخلاق بوو. فەیلەسووفانی پێش سۆکرات لە بابەتە سرووشتییەکانی وەکوو؛ ماددەیی سەرەتایی و ئەستێرەناسی و ..هتد کۆڵیوەتەوە، بەڵام سۆکرات لە دیالۆگی بەرگریکردن دەڵێت: (من چیم داوە لە بیرکردنەوە سەبارەت بەشتە سرووشتییەکان). سوکرات زانست بە شتێکی بێ بەرهەم نازانێت، بەڵکوو گرنگی بەفێربوون و گەڕان بەدوای زانست دەدات. ئەو چەمکی ئەخلاقیی وەکوو بابەتێکی ئیپستمۆلۆژی بەکارهێناوە. ئەگەر چی شانبەشانی سوکرات سۆفستاییەکانی یۆنانیش دەربارەی ئەم چەمکە دواون، بەڵام یەکەمین فەیلەسووف سوکرات بووە کە تیۆرییەکی ئیپستمۆلۆژی ئاوێتەی ئەم چەمکە دەکات. سۆکرات دەڵێت: (کاتێک مرۆڤێک کردەیەکی هەڵە ئەنجام دەدات، نەزانە، چونکە زانیاری پێشینەی دەربارەی کردەکەی نییە). لێرەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە لەدیدی سۆکراتەوە ئاوەز مەڵبەندی بیرکردنەوە و کردە ئاکارییەکانی مرۆڤە. تێڕوانینی سۆکرات دەربارەی ئەخلاق بریتییە لە دۆزینەوەی ڕاستی و چاکە لە ڕێگەی لۆگۆسەوە. ئەو دەڵێت: (هیچ کەسێک بە قەستی و لە ئەنجامی هۆشیارییەوە تووشی گوناﮪ نایات، هەر بۆیە تەنیا هۆشیاری دەتوانێت مرۆ بگەیەنێت بە فەزیڵەتێکی تەواو). سۆکرات پێی وایە: مرۆڤ بەزانینی چاکە، بەویستی خۆی خراپە هەڵنابژێرێت. ئێمە زۆرجار دەڵێن، بریا باشترم بکردایە، ئایا من لەمە باشترم دەزانی؟ بەبۆچوونی سۆکرات ئەمە پشت گوێ خراو و پووچە، چوون ئەگەر باشترت بزانیایە هەرگیز ئەوکارەت ئەنجام نەدەدا. ئەگەر تۆ دادوەرییەکی لەوە باشترت شیبکردایەتەوە کە ئەنجامتداوە لەبەرژەوەندی ئەو کارەت دەکرد، نەک لە دژی.
سۆکرات پێی وایە، کاتێک مرۆڤ کارێکی خراپ ئەنجام دەدات، بەردەوام لەو ئەندێشەیەدایە ئەنجامێکی باش بەرهەمبهێنێت کە گەرەنتی چاکەیەک دەکات. بۆ نموونە دزێک دەزانێت کە دزی کارێکی هەڵەیە بەڵام مستیلەیەکی ئاڵتوون دەدزێت، چونکە لەو باوەڕەدایە کە بەبوونە خاوەنی خۆشەویستەکەی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. بەم شێوەیە کەسانێک بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات یان سامان هەوڵدەدەن دەزانن کە یەکێک لەوانە باشە و ئەوان خۆشبەخت دەکات، بەڵام ئەوان نازانن چی شتێک چاکە. ئەم میتۆدە بە ئەخلاقی ڕاشیۆنالیست (ئاوەزگەرایی)ناسراوە. لەدیدی سۆکراتەوە تاکە مۆتیڤ و ئەنگیزە ئاکارییەکان مرۆڤ ئاوەزە. “بێرتنراند ڕاسڵ” لەبارەی فەلسەفەی ئەخلاقی سوکراتی دەڵێت: (زانین لەسەر بنەمای زانینی باڵا بەندە لە ماناو بەها ئەخلاقییە جێگیر و سەقامگیرەکاندا پوخت دەبێتەوە). پەیوەندی نێوان فەزیلەت و زانین یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی فەلسەفەی سۆکرات، ئەم پەیوەندییە لە تەواوی فەلسەفەی یۆنانی بەرانبەر فەلسەفەی کریستیان بوونی هەیە. لەم بارەیەوە بێرتراند ڕاسڵ دەڵێت: (لە ئەخلاقی کریستیاندا ڕێنوێنی کردنی دڵ گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە؛ یان دەتوانین ئەم وێناکردنە لەنێو چینی کاڵفام و خوێنەواری کریستیاندا لە یەک ئاستدا بەدی بکەین). واتا: لە فەلسەفەی ئەخلاقی کریستیاندا سەرچاوەی ڕێنوێنیکردنی کردەئاکارییەکانی مرۆڤ دڵ و دەروونە، ئەم جیاوازییەکی ڕوونە بەرانبەر فەلسەفەی ئەخلاقی سۆکرات، چونکە بنەڕەتی فەلسەفەی ئەخلاقی سۆکرات تێڕوانێنێکی ئەقڵانییە و ئەقڵ پاڵنەری دەسەڵاتدارە بەسەر کردەی ئەخلاقییەوە.
$“فەلسەفەی سیاسی”$
هەمووان لەسەر ئەو بۆچوونە کۆکن کە سیستەمی سیاسی یۆنانی دێرین بە سیستەمی دیموکراسی دەناسرێتەوە. وشەی دیموکراسى-démocratie لە بنەڕەتدا وشەیەکی گریکییەو لە دوو وشە پێکهاتووە Demos واتا؛ خەڵک (گەل) و کراسیا-Cratia دەسەڵات، هەردوو وشەکە پێکەوە بەواتای (دەسەڵاتی گەل) دێت. مەبەست لە سیستەمی دیموکراسی democray or the rule of the people ئەو سیستەمە فەرمانڕەواییە کە تێدا هاووڵاتییانی ئازاد فەرمانڕەوایی دەکەن. لەسەردەمى یۆنانی دێریندا ڕاستەوخۆ گەل لە ڕێگاى پەیڕەوکردنی دیموکراسى ڕاستەوخۆ، زۆرینە دەسەڵاتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردووە، ئافرەت و کۆیلەکان مافی بەشداریکردنیان لەم پڕۆسەیەدا نەبوو. بەم جۆرە دیموکراسیەش دەگوترێت، دیموکراسی ڕاستەوخۆ. سۆکرات ڕەخنەی لە دیموکراسی شارەکۆنەکانی یۆنان و ئەو تیۆرەش گرتووە کە بنەمایی دیموکراسی لەسەر بوونیادنراوە. بەپێ پەیڕەوکردنی سیستەمی دیموکراسی هاووڵاتییان یەکسانن لە دیاریکردن و هەڵبژاردنی فەرمانڕەوا. لە بەرانبەر ئەمەدا سۆکرات پێی وایە؛ دەبێت مافی هەڵبژاردن و فەرمانڕەواییکردن بە زاناکان بسپێردرێت. چونکە فەرمانڕەوای ڕاستەقینە ئەو کەسەیە سەرچاوەکانی فەرمانڕەوایی لە زانست و مەعریفەوە سەرچاوە دەگرێت. سوکرات دژ بە پڕۆسەی دەنگدان بوو، چونکە ناشارەزاکان بەهونەری سیاسەت و بە شارەزاکان یەکسان دەبن.
“پلاتۆن” لە بەشی شەشەمی پەرتووکی کۆماردا، دیالۆگی سوکرات لەگەڵ ئادێمینۆتۆس دەگێڕێتەوە. سوکرات لەو دیالۆگەدا دەیەوێت کەموکورتییەکانی سیستەمی دیموکراسی لە ڕێگەی وێناکردنی کۆمەڵگە بەکەشتییەک بگێڕێتەوە. سۆکرات دەپرسێت ئەگەر تۆ لەناو کەشتێکدا بیت لە گەشتێکی دەریایدا پێت باشە کێ بڕیار بدات لە دیاریکردنی کاپتنی کەشتییەکە؟ هەرکەسێک بێت، یان پێت باشە کەسێک شارەزایی ڕێساکانی کەشتیوانی و شارەزای دەریابێت؟ ئادێمینۆتۆس وەڵام دەداتەوە بەدڵنیاییەوە دووەم، کەسێک شارەزایی ڕێساکانی کەشتیوانی و شارەزایی دەریابێت. سۆکرات دەڵێت؛ کەواتە بۆچی ئێمە بڕوامان وایە کێ بەتەمەن بوو ئیدی بۆ ئەوە شیاوە بڕیار بدات کێ فەرمان ڕەوایی وڵات بکات؟. سۆکرات پێی وایە، چۆن ناکرێت سەرپەرشتیاری کەشتییەک بدرێتە دەستی کەسێکی نەشارەزا وە؛ ناکرێت بەو جۆرەش فەرمانڕەوایی وڵات بدرێتە دەست کەسێکی نەشارەزا وە. [1]

$سەرچاوەکان:$
1.کارل یاسبرس: فلاسفة ٳنسانیون، ترجمة د. عادل عوا، منشورات عويدات، بيروت_1975…ص 8
2.برتراند ڕاسل: تاریخ الفلسفة الغربية کتاب الأول الفلسفة القديمة، ترجمة: د. زکي نجیب محمود، لجنة التأليف و الترجمة و النشر، القاهرة_ 1967 ص 157
3.د.مستەفا غالب: نامیلکەی ئاشنابوون بە سوکرات، و/لوقمان ڕەئوف. دەزگای ئایدیا، چاپی یەکەم… لا 3
4.هەمان سەرچاوەی پێشوو. 5.
5.برتراند ڕاسل: هەمان سەرچاوەی پێشوو.
6.د.مستەفا غالب لا4…هەمان سەرچاوەی پێشوو.
7.برایان ماگی: مێژووی فەلسەفە، و/ عوسمان حەمە ڕەشید. چاپخانەی حەمدی، چاپی یەکەم.2010… لا 35.
8.برتراند ڕاسل: هەمان سەرچاوەی پێشوو
9.کارل یاسبرس: هەمان سەرچاوەی پێشوو..لا 26
10.Barkre, Ernest, Greet, Popolitical theorey macmilan co…LTD.,London, 1960…p104 11.برتراند ڕاسل: هەمان سەرچاوەی پێشوو.
12.ٳبراهیم درویش: النظرية السياسية في العصر الذهبي، دار النهضة العربية؛ القاهرة 196‪5. 13.حەمید عەزیز: تیۆری زانینی زانستیانە، دەزگای ئایدیا، چاپی یەکەم… 2016 لا11
14.ت.ز لافین: من سقرات ٳلی سارتر (البحث الفلسفي)دار نشر؛ المرکز القومي للترجمة.سنة النشر 2012.ص19_20
15.ت.ز لافین: من سقرات ٳلی سارتر (البحث الفلسفي)…
16.ت.ز لافین: من سقرات ٳلی سارتر (البحث الفلسفي)…
17.ئاراس سەعید: فەلسەفەی ئەخلاق. گۆڤاری گوڵچن، ژمارە (1)ساڵی 2022…لا 48
18.برتراند ڕاسل: هەمان سەرچاوەی پێشوو.
19.برتراند ڕاسل: هەمان سەرچاوەی پێشوو.
20.احمد صابر حوحو، مبادء و مقومات الديمقراطية، مجلة المفکره، عدد الخامس، ص321.
21.https://youtu.be/fLJBzhcSWTk

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 661 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی chawykurd.com- 08-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-02-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 08-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 661 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!