دیار سلێمان
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا ڕایگەیاند، ''هەرگیز هەڵەیەکی وا ناکەین بەزۆر بیانگەڕێنینەوە''. لەبارەی شەڕیان لەگەڵ
پەکەکەپەکەکەوە دەڵێت: ''کۆتایی بە بەڵای 40 ساڵەی وڵاتەکەمان دەهێنین''.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژی سێشەممە،
07-01-202507-01-2025، لە ئەنقەرە وتارێکی پێشکەشکرد و دەربارەی چەند پرسێک قسەی کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، بەدرێژایی 13 ساڵ باوەشیان بۆ پەنابەرانی سووریا کردەوە و وتی، ''دەستمان بە ڕووی ئەو ستەمدیدانەوە نەنا کە نامووس و شکۆی خۆیان بە ئێمە سپارد''.
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەخنەی تووندی ئاڕاستەی جەهەپە کرد بەوەی هەر لە سەرەتاوە دژی مانەوەی پەنابەرانی سووریا بوو و جەختیکردەوە، ''هەرگیز هەڵەیەکی وەها ناکەین بەزۆر بیانگەڕێنینەوە''.
ئەردۆغان جەختیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی پەکەکە بەردەوام دەبن و وتی، ''لە ناوەوە و دەرەوەدا (تورکیا و باشوور و ڕۆژاوای کوردستان) بەرهەمی ستراتیژیی 'لەنێوبردنی تیرۆر لە ڕیشەوە' کۆدەکەینەوە کە ماوەیەک لەمەوپێش دەستمان پێیکردبوو. ئامانجمانە ئەو بەڵا 40 ساڵەیەی کە دووچاری وڵاتەکەمان بووەتەوە، نەیهێڵین''.
سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە، سەت ساڵەی تورکیا دەکەن بە سەت ساڵەی برایەتی و ڕاشیگەیاند، ''پشتیوان بە خودا لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەموو ئەو توانایانەی لە وڵاتەکەماندا هەن، ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆرمان بەدیدەهێنین''.
دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە ڕۆژی
08-10-202408-10-2024 ڕووخا و ئێستا سووریا لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێدایە.
لەبارەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا، بەگوێرە دوایین ئاماری وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە 8ی کانوونی یەکەمەوە تاوەکوو ئێستا، 35 هەزار و 114 پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
[1]