هەوار ئیسماعیل
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی -مەهەپە دەڵێت: تیرۆر کۆتایی دێت، برایەتی بەهێز دەبێت و میللەتی تورک ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵدەمژێت.
دەوڵەت باخچەلیدەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ئەمڕۆ سێشەممە
07-01-202507-01-2025 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەڕڵەمان وتاری پێشکەش کرد و وتی، پێویستە نەخشەڕێگەی سیاسیی سەدەی نوێ بە نیشانەی نوێ بکێشرێت. سیاسەتێک کە لەگەڵ بەها نیشتمانی و ڕۆحییەکان یەکگرتوو بێت. ئەم سیاسەتە پارچەکار و دابەشکار نییە، سیاسەتێکە کە یەکدەخات.
باخچەلی ئاماژەی بەوەش دا، تەنانەت چرکەیەکیشیان نییە بەفیڕۆی بدەن و وتی، سەدەی نوێ سەدەی ئاشتی و ئارامی دەبێت، کێشە درێژخایەنەکان چارەسەر دەکرێن و میللەتی تورک دڵخۆش دەبێت. تیرۆر کۆتایی دێت و برایەتی بەهێز دەبێت. میللەتی تورک ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵدەمژێت.
لە وەڵامی قسەکانی تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی کە گوتبووی، دوو ڕێگەیان لەپێشە، یان ئاشتی بنیاد دەنێن، یان هەموو شوێنێک دەبێتە غەززە، باخچەلی وتی، کۆتایی تیرۆریستان یان کەوتنە سەر زەوییە یان کەوتنە زیندان. وەبیری ئەوانە دەهێنمەوە کە دەڵێن هەموو شوێنێک دەبێتە غەززە؛ غەززە لە ئێستاوە لەناو ئێمەدایە. بە شەڕ بە هیچ شوێنێک ناگەین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، لە سەدەی نوێدا هەرگیز باسی دابڕان و هەڵوەشاندنەوە ناکرێت. ئاوێکی زۆر لەژێر پردەکاندا ڕژاوە، سەردەم گۆڕاوە، قوفڵەکان کراونەتەوە و زنجیرەکان شکێندراون، دەرگاکانی سەردەمی ئاشتی و ئارامی میللەتی تورک تاوەکوو کۆتایی کراونەتەوە.
سەرۆکی مەهەپە لە وتارەکەیدا باسی پێشهاتەکانی سووریای کرد و ئاماژەی بەوە دا،
پەکەکەپەکەکە، یەپەگە،
داعشداعش و دەسەڵاتی قووڵی ئیسرائیل و ئەمریکا پێکەوە کار دەکەن بۆ درووستکردنی دۆخێکی نوێ لە سووریا دژی تورکیا.
باخچەلی پێیوایە سەردەمی چەوساندنەوە لە سووریا کۆتاییهات. ئێستا کات کاتی بنیادنان و هەستانەوەی سووریایە. پێویستە پشتگیری لە سیاسەتە بنیاتنەرەکانی ئیدارەی نوێ بکرێت.
[1]