بەداخ و سەرسووڕمانییەکی زۆرەوە، لەم ڕۆژانەدا (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، لە دوو چاوپێکەوتندا لە کەناڵی ڕووداو و کەناڵی (ای نیوز)ی ئێراقی، پۆلێنێکی نا لۆژیکی بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید گەلی کورد کرد، ئەویش بە پۆلینکردنی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال بە شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان بە شەهیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەم پۆلینکارییەی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وێڕای ئەوەی سووکایەتیەکی گەورەیە بە قوربانیان، هاوکات ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمکردنەوەی بەهای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقە، کە تاوانەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانییەکانی وەک تاوانی جینۆساید ناساندووە.
ئەم لێدوانەی ناوبراو لە دوای هەڵدانەوەی گۆری بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە ناوچەی تەل شیخیەی بیابانی سەماوە بوو، کە ڕووفاتی منداڵی تەمەن یەک مانگی تێیدا بوو.. هەر بۆیە ئێمە پرسیاری ئەوە دەکەین، قوربانییەکی ئەنفالکراوی تەمەن یەک مانگ، چۆن پۆلینی حیزبی بۆ دەکرێت، لە کاتێکدا ناوبراو هیچ واتایەکی ژیان نازانێت.
بۆیە وەک نووسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد، وێرای ئەوەی بەتوندی لێدوانەکانی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕەتدەکەینەوە، هاوکات داوا دەکەین:
یەکەم: لیژنەی شەهیدان و قوربانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، بە مەبەستی لێپێچینەوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بانگهێشتی پەڕڵەمان بکەن.
دووەم: لەسەر بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی داوای لێبوردن لە ڕووحی قوربانیانی جینۆسایدی کورد بکات.
نووسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد.
08-01-202508-01-2025
1-ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید -KWG
2-ڕێکخراوی جیهانێکی بێ چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی
3-نەهرۆ عەلایی کوڕی شەهید و چالاکوانی بواری جینۆساید
4-تۆڕی ئایکان کوردستان IKN
5 ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان OAWMD
6-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
7-تۆڕی ڕێکخراوە کوردستانیییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
8-ڕێکخراوی هەڵمەتی دادپەروەری OJC
9-گۆڤاری تۆپزاوە تایبەت بە پرسی ئەنفال و جینۆساید
10-ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید -چاک
11-ڕۆژنامەی نوگرە سەلمان
12 عەلی مەحمود نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
13-عەدالەت عومەر نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
14-هێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
15-ئەحمەد مەجید -کەسوکاری ئەنفال و چالاکوانی بواری جینۆساید
16-ئەحمەد مەجید چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراو
17-شاخەوان شۆڕش نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
18-جەبار ئەحمەد توێژەر لە بواری جینۆساید
19-گەردە مامە حەمە چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
20-پەرژین جعفر حاجی ڕۆستەم خوشکی شەهید و ئەنفال
21-عادل مەلا ساڵح باڵیۆزی ناوەندی ئاشتی جیهانی و چالاکوانی مەدەنی
22-ئەنوەر عومەر سەعید یاسایی و شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان.
23-فاتیح مستەفا پێشمەرگەی دێرین و چالاکوانی بواری جینۆساید
24-فازڵ عەباس نووسەری بواری جینۆساید و چالاکوان
25-بەختیار ڕەئوف کەسوکاری ئەنفال و چالاکوانی بواری جینۆساید.
[1]