جەولەی دەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق بە کۆتاهاتن و لە بەهێزترین و پڕ ڕکابەرترین یاری ئەو جەولەیە کوڕانی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەیان و لە شاری بەغدا بوونە میوانی یانەی مەسافی.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە
05-01-202505-01-2025 و لەسەر یاریگەی یانەی مەسافی بەڕێوەچوو، هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی هەردوو تیم بە گڕوتینێکی بەهێزەوە هاتنە نێو یاریگە و لە کەشی گەرمی یارییەکەیاندا و لە هێرشە چڕەکانی یاریزانانیان بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە تا دەهات گەرمتر دەبوو تا لە خولەکی 22 یاریزان (ئاریان جەوهەر) بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریگە دورخرایەوە و پێکهاتەی پێشمەرگە بووە 10 یاریزان، لەگەڵ ئەو ژمارە یاریزانەی پێشمەرگەکان بە ورەیەکی پۆلاینەوە یاریان کردوو ئەنجامی گێمی یەکەمیان بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهێنان.
لە دوای گۆڕانکاری لەلایەن
ڕێباز سدیقڕێباز سدیقی ڕاهێنەری پێشمەرگە لە یارییەکەدا و پێدانی متمانە بە یاریزانانی تیمەکەی پێشمەرگە و لە خولەکی 53ی ئەو گێمەدا یاریزان، (ئیبراهیم سەباح) بە لێدانێکی سەر توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی پێشمەرگە تۆمار بکات، پاشان و هەمان یاریزان لێدانێکی توندی لە دەست دا لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا و دواتر و لە خولەکی 79 یاریزان (نەجمەدین عوسمان) توانی دووەم گۆڵی پێشمەرگە تۆمار بکات، هەرچی لە خولەکی 82 بوو یانەی مەسافی گۆڵی یەکەمی خۆی تۆمار کرد و لە خولەکی 88 دووبارە یاریزانێکی دیکەی پێشمەرگە بە بەرز کردنەوەی کارتی سوور بە ڕووی دا دورخرایەوە بەڵام پێشمەرگە سوور بوو لەسەر سەرکەوتنەکەیان و لەگەڵ بە کۆتاهاتنی کاتی یاسایی یارییەکە و زیاتکردنی 7 خولەک لەلایەن ناوبژیوان دووبارە یاریزانانی پێشمەرگە هەڵگری مەشخەڵی نەسرەوتن تا سەرکەوتن توانیان پارێزگاری لەو ئەنجامەیان بکەن و بە سێ خاڵی زێڕینەوە یاریگەکەی یانەی مەسافی یان لە شاری بەغدا بەرەو شاری سلێمانی بەجێهێشت.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگە کۆی خاڵەکانیان بۆ 16 خاڵ لە دە یاریدا بەرز کردەوە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خۆیان گەیاندە پلەی پێنجەم و لەگەڵ یانەکانی ئەمانە بەغدا و ناسریە بە هەمان خاڵ یەکسانن کە ئەو دوو یانەیە لە پلەکانی سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندی دێن.
[1]