هاوار عەبدولڕەزاق
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دەرگا بەڕووی بەهێزبوونەوەی چەکدارانی داعش دا دەکاتەوە. هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوخۆ لە سووریا دەدات.
ڕۆژی پێنجشەممە،
10-01-202510-01-2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، هێزەکانی لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا بهێڵێتەوە. هۆشداریش دەدات بەکشانەوەی ئەو هێزە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی
داعشداعش لەو وڵاتە هەیە.
ژەنەراڵ
مەزڵووم عەبدیمەزڵووم عەبدی لەبارەی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: هۆکاری سەرەکی سەقامگیریی ناوچەکە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە و ئەگەر بکشێنەوە، ئەوا دەبێتە بەهێزبوونەوەی زۆر لە گرووپە چەکدارەکان و لەنێویاندا داعش.
ئەمریکا دوو هەزار سەربازی لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا هەیە. عەبدی ڕایگەیاند چەکدارانی داعش دەیانەوێت ئەو دۆخەی ئێستای سووریا بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گرتووخانانەی چەکدارانی پێشووی داعش تێیدا دەستبەسەرن. بەتایبەت لەم کاتەدا کە وەک عەبدی ئاماژە پێدەدات هێزە کوردییەکان سەرقاڵی بەرگریکردنن لە ناوچەکانی خۆیان لەو هێرشانەی دژیان دەکرێت لەلایەن سوپای نیشتمانیی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.
هەروەها فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتی: هەر کشانەوەیەکی هێزەکانی ئەمریکا، دەبێتە هۆی درووستبوونی دۆخێکی پڕ ئاژاوەی دیکە کە ڕەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی شەڕێکی ناوخۆی دیکە، بەتایبەتیی زۆر لە گرووپەکان هەڕەشە لە کورد دەکەن.
مەزڵووم عەبدی پێیوایە ترەمپ، هەست بە مەترسیی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکات بەتایبەتیی لە دوای هێرشە تیرۆرستییەکانی نێوخۆی ئەمریکا لە شاری نیوئۆرلێنس.
لەبارەی ئاڵۆزی و شەڕوپێکدادانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەنێوان هەسەدە و سوپای نیشتمانیی سووریا، عەبدی ڕایگەیاند: ئیدارەی بایدن زیاتر سەرنجیان لەسەر نێوەندگیری نێوان هەسەدە و تورکیا بووە. دۆخی ئێستا ناوچەکەش بە سەقامگیر ناودەبات کە هەندێک پێکدادانی سنووردار لەدەوروبەری چەمی فوراتدا هەیە.
لەگەڵ هەڵبژاردنەوەی ترەمپ، ترس هەیە ئەمریکا هێزەکانی لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا بکشێنێتەوە و ڕۆژی سێشەممە،
07-01-202507-01-2025، کاتێک پرسیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ترەمپ دەکەن، ئەو ستایشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد. لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش وتی پێتان ناڵێم، لەبەر ئەوەی ئەوە بەشێکە لە ستراتیژی سەربازیی.
مەزڵووم عەبدی، پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد و وتی: هەسەدە نەک تەنیا بەناوی خەڵک و هێزەکەیەوە دژی داعش شەڕی کرد، بەڵکوو بەناوی ئەورووپییەکانیشەوە شەڕی کرد.
[1]