پەیمان موکری -لە #بۆکان#
خودالێخۆشبوو بابم گێڕایەوە:
دەوری شای ئێران، لە بۆکان نزیک بە قەپان، عەلییە گۆج کە زۆری عارەق خواردبووە، کەوتبووە نێو قاناوەوە. مەست بوو و هۆشی نەبوو؛ ڕشابووەوە و هیچ گیانی خۆی نەهێشتبوو. دوو تووتکیش لەنێو قاناوەکەدا دمولەوسی کاک عەلییان دەلێستەوە. ئەویش بە لارەلارەوە دەیهەویست هەستێتە سەرپێ، لاقی نەدەگرت و هۆشیشی نەبوو ئەوانە تووتکن، دەیوت: زۆر مەمنوون، بۆخۆم دەسرەم پێیە! [1]
⚠تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!