ناونیشانی بابەت: پێشمەرگە لە ئامێزی خواکورکدا
ناوی نووسەر: #ئەسرین عاسی شوانی#
ئەگەر بگەڕێینەوە و ساتێک لە مێژووی پڕ شکۆی پێشمەرگەو گەلەکەمان بڕوانین لەو داستانانەی کە تۆماری کردون ئەوکات گەورەی پێشمەرگەو خۆڕاگری خەڵکی تێکۆشەری گەلی کورد دەبێتە مێژویەکی پڕماناو کە نەک کورد سەرجەم جیهانی مرۆڤایەتی دەبێت شانازی پێوەبکەن. گەر بە چاوێکی ڕون لە دەستەبژێری داستانەکان خواکورک بڕوانین ئەوکات گەورەی پێشمەرگەو ڕابەرای کردنی داستانەکەو بوێری و ورەی لە بەزین نەهاتوو پێمان دەڵێت کە گەلی کورد تا خاوەنی ئەو گیان لەسەر دەستانە بێت هەرگیز ناکەوێت ڕۆژ دوای ڕۆژ هەنگاوەکانی لە سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیک دەبێتەوە، چونکە سەرۆکێک کە هەمیشە وەک سادەترین پێشمەرگە لە سەنگەری هاوڕێکەی بێت و ژیان و گوزەرانی وەک هاوسەنگەرەکەی بگوزەرێنێت چۆن دوژمن زاتی ئەوە دەکات پیرۆزی خاکی کوردستان گڵاو بکات، کاتی کە پێشمەرگەی کوردستان و سەرۆک دەبینرێن وەک و تاوێرە سەرسەختەکانی خواکورک بەرامبەر دوژمنان چەقیون کە نەیارترین سوپای دڕندە نەتوانێت چۆکیان پێ دابدا بۆ دەبێ داستانی خواکورک نەبێتە ئەفسانەو نەوە دوای نەوە چیرۆکی قارەمانی نەگێڕدرێتەوە نەبێتە وێردی سەر زوبان.
بەلێ ئەو نەبەردیەی کە چلوپێنج ڕۆژی خایاند دوژمن بە هەموو جۆرە چەکێک و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای سەربازی ئەو سەردەمە پەلاماری پێشمەرگەی ماندو برسی و کەم تفاقی جەنگی دابێت و لە ئاست وری پێشمەرگە دۆڕابێت ئەمە گەر گوڵ بژێری داستانەکان نەبێت چی ناو دەنێن ،کە ڕژێمی بەعس بە هێزێکی زۆرو زەوەندەوە لە #19-07-1988# بەبەردەوامی درێژەی بە پەلامارە چڕەکەی دا تا #28-08-1988# جگە لە شکستێکی گەورە جێمانی دەیان لاشەو گرتنی دیل و جێهێشتنی چەک و تەقەمەنیەکی زۆرو بەرز بونەوەی ورەی پێشمەرگە بە قەت چیای خواکورک تومارکردنی گەورەترین سەروەری لە مێژووی شۆڕشی کوردایەتی کە بە خوێنی گەشی سور ئاڵی 28پێشمەرگەوبریندار بونی 1964 و 60 برینداری چەکی کیمیاوی ئەوەمان بۆ دەرەخات کە ورەی پێشمەرگەو سەرکردەو ڕابەرەکەی ئەوەندە تۆقێنەر بوو بۆ دوژمن پەنایان بردە بەر چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی و کیمیا بارانی پێشمەرگەی پێ بکات، هەزار سڵاو بۆ ڕوحی شەهیدە سەربەرزەکانی داستانی خواکورک و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان ، دەمەوێت ئەوە بڵێم گەلی کورد تا ئێوەی هەبێت وەک گەلێکی پۆڵاین دەمینێتەوەو ناسرەوێت. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!