ناونیشانی بابەت: ئاسایشی خۆراک لە دیدی دوورمەودای سەرۆکی حکومەتەوە
ناوی نووسەر:
ئەسرین عاسی شوانیئەسرین عاسی شوانی
لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، بیر لە هەموو ئەگەرەکان کراوەتەوە، گرنگترین خاڵیش ئەوەیە کە سەرچاوەی داهات و ئابووریی کوردستان فرەچەشن و فرەسەرچاوە بێت.
وەک لە هەواڵەکاندا دەیبینین و شایەدین، لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا سێ سایلۆی شایستەی عەمارکردنی دانەوێڵە دروست کران و تەواو بوون و کرانەوە، هەر دوێنێش بەردی بناغەی چوارەمین سایلۆ لە هەڵەبجەی شەهید لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە دانرا کە زیاتر لە 26 ملیار دیناری تێدەچێت. لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند: ”کشتوکاڵ بنەما و شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستانە و ئێمە دەمانەوێت جووتیارەکانمان دڵنیا بن کە رەنج و بەرهەمەکانیان بەفیڕۆ ناچێ.“
دەستبردن بۆ دروستکردنی سایلۆ و بەنداوەکان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەروبووم و پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵ کە لە دید و هەنگاوەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمدا بە فراوانی رەنگیان داوەتەوە و لە کارە لەپێشینەکانیەتی، درککردنە بەو ڕاستییەی کە سەرۆک وەزیرانمان زۆر بە وریایی و بە وردی هەنگاو بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەهاوێژێت.
سەرۆکی حکوومەت زۆر باش لەوە گەیشتووە کە کوردستان وڵاتێکی خاوەن زەویی بە پیت و بەرەکەتە، بەتایبەت بۆ دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و میوە و بەروبوومەکانی تر، بۆیە لەوەتەی دەستبەکار بووە، بەردەوام لە چەندین بۆنەدا پشتیوانیی خۆی بۆ جووتیاران بە قسە و بە کردار پیشان داوە. سەرۆکی حکوومەت دەزانێ بۆ هەرێمێکی وەک هەرێمی ئێمە، دابینکردنی ئاسایشی خۆراک چەند گرنگە و دەیەوێت لەڕێی بایەخدان ئاسایشی خۆراکەوە، ژێرخانێکی پتەو بۆ کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێ، هەر وەک چۆن لە سەرەتای دەستبەکاربوونیشیەوە بەڵێنی بە جەماوەری کوردستان دا کە دریغی نەکات لە خزمەتکردنیان بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان ناوچە و شار و شارۆچکەکاندا.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!