کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,164
وێنە
  124,134
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەرمیان نیشتیمانێکی لەبیرکراو
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەرمیان نیشتیمانێکی لەبیرکراو
گەرمیان نیشتیمانێکی لەبیرکراو
ناونیشانی بابەت: #گەرمیان# نیشتیمانێکی لەبیرکراو
ناوی نووسەر: #ئەسرین عاسی شوانی#

ئەنفال، چیرۆکی تراژیدیای هەوڵی قڕکردنی کوردە لە کوردستانی باشوور. #ڕژێمی بەعس# لە ساڵی 1988 بە ناوی ئەنفالەوە، قێزەونترین تاوانی جینۆسایدی ئەنجام دا. ئەنفال واتا (تاڵانی)، ناوی سوورەتی هەشتەمی قورئانی پیرۆزی موسڵمانانە، هەروەها ناوێکیشە ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ، لە زنجیرەیەک کردەوەی سەربازیی ناوە، کە لە 23ی شوبات تا 6ی ئەیلوولی 1988ی خایاندووە.

ڕژێمی بەعس لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێراق- ئێران، کە هەشت ساڵی خایاند، دەرفەتێک بوو پەلاماری گەلی کورد بدات و تاوانی بەدناوی ئەنفال ئەنجام بدات و گەلی کورد قەتڵوعام بکات، لەلایەن عەلی حەسەن مەجیدەوە، کە دەسەڵاتی ڕەهای لەلایەن سەدام حوسێنی ئامۆزای و سەرۆکی ئێراق پێ درابوو، کە لەپای ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە، تا ئێستاش لەنێو کورددا بە (عەلی کیمیایی) دەناسرێت. ئەوانەی ڕۆڵی کارایان هەبوو لە پرۆسەی ئەنفال، کە سەرکردایەتییەکەی عەلی حەسەن مەجید دەیکرد، فەیلەقی یەک و پێنجی سوپای نیزامیی ئێراق، هێزەکانی ئەمنی عاممە، دەزگای هەواڵگریی سەربازی، لەگەڵ فەوجە خەفیفەکانی کورد، کە بە (جاش) دەناسران. هەموو جۆرێک کەرەستەی سەربازی لە پرۆسەی ئەنفالدا بەکار هێنرا، بە هەموو پێداویستیی سەربازی و لۆجستی و داراییەوە.

تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد تاوانێکی وەحشیگەرانەی زۆر دڕندانە بوو، ژمارەیەکی زۆری قوربانیانی تاوانی ئەنفال ئافرەت و منداڵ بوون، کە زۆرجار قڕکردنەکە لە گوندێک، یان ناوچەیەک زیندەوەریان تیا نەدەهێشت، لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، لە گازی خەردەل و دەمارەگاز، یان سارین، هەروەها وێرانکردنی هەزاران گوند، کە لە بەڵگەنامەکانی خودی بەعسدا هاتووە، کە سووتێنراوە، تەخت کراوە، تێکدراوە، هەروەها چەندین قەزا و ناحیە و شارۆچکەی دیکە چارەنووسیان وەک لادێکانی بەسەر هاتووە. وێرانکردنی نیشانە مەدەنییەکان لەلایەن ئەندازیارانی سەربازییەوە، وەک قوتابخانە و مزگەوت و بیر و کانی و سەرچاوە ئاوییەکان، تاڵانکردنی سامان و ماڵی هاووڵاتییان لە ئاژەڵ و مەڕوماڵات و گرتنی هەڕەمەکیی لادێنشینان لە ناوچە و زێدی خۆیان کە بە بڕیاری حکوومەتی ئێراق کرابوون بە ناوچەی قەدەغەکراو، گرتن و دەستبەسەرکردنی دەیان هەزار منداڵ و ئافرەت و بەتەمەن، بەزۆرەملێ نیشتەجێکردنی پاشماوەکانی ئەنفال لە ئۆردوگا زۆرەملێکان و چاودێریکردنیان لەلایەن دەزگا سیخوڕییەکانەوە، لەگەڵ تێکدانی ژێرخانی ئابووریی دێهاتەکانی کوردستان، هەموو ئەمانە و زۆر لەوە زیاتر لە ماوەی قۆناغەکانی ئەنفال دەرهەق بە گەلی کورد کرا، کە بە قۆناغی یەکەم لە 23ی شوبات تا 19ی مارسی 1988 لە ناوچەی سەرگەڵوو و بەرگەڵوو و دۆڵی جافایەتی دەست پێدەکات، ئیتر ناوچە بە ناوچەو قوناغ بە قۆناغ هەڵمەتەکەیان ئەنجام دەدا و لە قڕکردن و کاولکردنی کوردستان هیچ سڵیان نەدەکردەوە.

=KTML_Bold=ئەنفالی دووەم لە 22ی مارت-1ی نیسانی 1988 ناوچەی قەرەداخی گرتەوە=KTML_End=
ئەنفال سێیەم ئەنفالی ناوچەی گەرمیانە، کە لێرەدا باسەکەمان هەڵوەستەی دەوێت، گەرمیان واتا وڵاتی گەرم، ناوچەیەکی هەردە و دەشتێکی پان و بەرین و لە بەشی باشووری سۆرانی زمانی باشووری کوردستانە و هاوسنووری ناوچەکانی عەرەبنشینی ئێراقە، لە بەرەبەیانی 7ی نیسان، سوپا و فەوجەکانی جاش لە دووزخورماتووەوە کەوتنە پەلاماردانی باشووری ڕۆژئاوای گەرمیان، لە دوو ڕۆژی دواتریشدا هێزەکان لە کەرکووک و لەیلان و چەمچەماڵ و سەنگاوەوە بەرەو شارۆچکەی قادرکەرەم پێشڕەوییان کرد، ڕەتڵی دوزخورماتوو خێرا بووە سێ هێزی هاوبەش، بۆ باشووری ڕۆژهەڵات لە شارۆچکەی نەوجوول بەرەو چەمی ئاوەسپی، دووەم بە هێزێکی گەورەتر بەرەو ڕۆژهەڵات جووڵەی کرد، هێزی هاوبەشی سێیەم هێرشێکی توندی کردە سەر تازەشار لە کەوانەی چەمی ئاوەسپی.

لەبەر فراوانیی ناوچەی گەرمیان، ڕژێم پەلامارەکانی دابەش کردبوو. دووەم پەلامار لە شاڵاوی ئەنفالی گەرمیان، قادرکەرەم و باکووری گەرمیان بوو، بە سەرکردایەتیی عەمیدی هێزی تایبەت بارق حاج حنتە، ئەو ڕەتڵانەی لە ڕۆژئاوا پێشڕەوییان کرد، هیچ تەگەرەیەکیان نەهاتە ڕێگا، چونکە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان کەرکووک و چەمچەماڵ و ناوچەکانیان لە بەهاری 1987 وێران کرابوون و خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوو، بۆیە هەر زوو دوای نیوەڕۆیەکی درەنگ لە 10ی نیسان گەیشتنە قادرکەرەم. لە پلانی پەلاماری سێ دا ناوچەکانی سەنگاو و باشووری گەرمیانی کردە ئامانج، هەرچی گوند و ئاوەدانی لەو ناوچەیە هەبوون وێران کران و خەڵکەکەی دەستبەسەر کران، ئینجا کەوتنە کۆکردنەوەی خەڵکە گیراوەکە و دوای وێرانکردن و تاڵانکردنی دێهاتەکان لەلایەن سوپا و جاشەکانەوە.

ئەنفالی چوارەم، دۆڵی زێی بچووک لە 3 تا 8ی مایسی 1988ی خایاند، لەم پرۆسەیەدا گەورەترین تاوان ئەنجام درا، بە هێڕشی کیمیایی بۆ سەر هەردوو گوندی گۆپتەپە و عەسکەر و دەیان کەسی سڤیل بوونە قوربانیی چەکی قەدەغەکراو. دوا پەلاماریش ئەنفالی چوار بوو، کە ڕۆژهەڵاتی تەقتەقی گرتەوە. ستراتیژییەتی سوپای ئێراق ئابڵوقەدان و پەلاماردانی ناوچەکە بوو، کە دە تا دوازدە ڕەتڵی جیا جیا لە چەند قۆڵێکەوە لە یەک کاتدا هێرشیان کرد، بە مەبەستی سڕینەوەی ژیان لە ناوچەکە. دوای کاولکردنی ناوچەی تەق تەق، یەکەکانی سوپای ئێراق بە هاوکاریی جاشە سووکەکان، شارۆچەی شوان (ڕێدار)یان، کە 70 گوندی لەخۆ گرتبوو و لە بەهاری 1987دا پاکسازی کرابوو، لەگەڵ زەوی تەخت کرابوون و دانیشتوانەکەی لە ئۆردوگای زۆرەملێی دروستکراوی بنەسڵاوە و دارەتووی باشووری شاری هەولێر نیشتەجێی زۆرەملێ کران.

قۆناغی ئەنفالی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم نێو چیاکانی شەقڵاوە و ڕواندزی گرتەوە، کە لە 15ی مایس تا 26ی ئابی 1988بەردەوام بوو. کۆتا شاڵاوی ئەنفال لە 25ی ئاب تا 6ی ئەیلولی 1988 ئەنفالی بادینان بوو، لەسەرەتای شاڵاوە دڕندانەکەی بادینان، هێزێکی یەگجار قەبە، بەدرێژایی ڕێگا سەرەکییەکانی پارێزگای دهۆک بەدی دەکران، کە بەردەوام ناوچەکەیان بە تۆپی قورس تۆپباران دەکرد، لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکە و هەندێ جاریش بۆمبی هێشوویی. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 13-04-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-04-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!