گۆزەکەر لە گۆزەی شکاو ئاو دەخواتەوە
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: #کەوش پینەچی پاشنەی نییه# یان #پینەدۆز بێ پێراوه#، گۆزەکەر ئەو کەسەی لە قوڕدا گۆزە و گۆزک و گۆسکە و گۆزکە و گۆزەڵە و کوپەی درووست دەکات، کاری سەرەکی بۆ بژێوی ڕۆژانەی خۆی درووستکردنی گۆزەیە، فریای ئەوە ناکەوێت گۆزەیەکی تایبەت و زۆر جوان بۆ خۆی درووست بکات وەکوو ئەوەی وتراوە: دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆی بچنێ، ئەو لەبەر باری بژێوی ژیانی بە گۆزە شکاویش ڕازییە ئاوێ بخواتەوە بۆیە لە شاری #سنە#دا وتراوە: گۆزەکەر لە گۆزەی شکاو ئاو دەخواتەوە. [1]