کێفێکی نەبڕی کێفی تر هاتە ڕێگەی
کێف: کێو، شاخ، چیا، چیا و بەرزاییە سەرکەشەکان وەکوو دیمەن جوان دێنە بەرچاو، بەڵام ئەگەر بتەوێت بە پێیان بیبڕیت و پێیدا سەرکەویت زۆر ئاستەمە، چونکە پڕییەتی لە هەورازی کەرتڕێن و نشێوی هەڵدێر و کەند و لەندی بزنەڕێ و تیش و تات و تاوێری ڕووتەن و پانکی دێمەکار و وشک و برینگ و قۆپک و لوتکە و بەندەن و زنار بە زناری سەخت و کۆرانی ڕک و دژاواری تێدایە، کارێکی قوورس و گران یان ڕووداوێکی نەخوازراو دووچار و تووشی کەسێک بێت و هێشتا لە لێکەوتەکان و خەمەکانی دەرباز نەبوو بێت تووش و دووچاری ڕووداو و کارەسات و گرفتێکی تر بێت لە شاری #سنە#دا دەوترێت: کێفێکی نەبڕی کێفی تر هاتە ڕێگەی.[1]