گا وێڵ ئەکا و گوێرە بەخێو ئەکا
گا: گۆلکە نێرەی دوو ساڵەیە و ئامادەیە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ناو کێڵگە، گۆلکە نێری ساوا دوو ساڵی تری دەوێت تاوەکوو دەبێتە گا و باردەهێنرێت، وێڵ: وێڵی کە، لێی گەڕێ، بەرهەڵدای بکە، بەڕەڵڵاکردنی گا و گرتنەوە و ڕاگرتنی گۆلکی ساوا لەو ئیدیۆمەدا لە شاری
سنەسنە و دەوروبەرییدا بۆ کەسێکی کە کاری سەرەکی فەرامۆش بکات و بایەخ بە کارێکی لاوەکی بدات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: گا وێڵ ئەکا و گوێرە بەخێو ئەکا.
[1]