گدا ڕووی ڕەشە و تورەگەی پڕ
گەدا: خەڵکی بێنەوا و هەژار و نەدارە، هەندێک جار بە کەسێکی خوازۆک و سواڵکەریش دەوترێت گەدا، گەدایی کاری نانەسکی و ڕەنجبەرییە و...تاد، لەو ئیدیۆمەدا وەکوو کەسێکی دەرۆزەکەر و خوازەڵۆک هاتووە لەبەر ئەوەی دەستی لە خەڵکی پانکردووەتەوە و زۆر دەرگای ماڵانی کردووە زۆری کۆکردووەتەوە و تورەگەکەی پڕ دەبێت، بەڵام بەهۆی پاڕانەوە و کڕووزانەوە و خواستن خەجاڵەت و ڕووی ڕەش دەبێت، بۆیە لە شاری #سنە# وتراوە: گدا ڕووی ڕەشە و تورەگەی پڕ.[1]