نامەی شاعیری گەورە #نالی# بۆ هاوڕێ و هاوشارییەکەی
#سالم# (عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران)، وەڵامی سالم بۆ هاوڕێتی خۆی نالی لەم دەستنووسی شیعرییەکەی و بە دەستوخەتی #نەجمەدین مەلا# نووسراوەتەوە و لە کەشکۆڵەکەیدا پارێزراوە.
لەم شیعرەی سالم، دەتوانین بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو ڕۆژگارەی میرنشینی بابان و ناوچەی سلێمانی لەسایەی فەرمانڕەوایەتی میرانی بابان و دەسەڵاتی عوسمانی هەڵسەنگێنین. بە تایبەتیش ئەو ململانێیەی لەسەر بنەمای بیرکردنەوە و تێڕوانینی سیاسی و خێڵەکەیدا، لە پەرەسەندندا بوو.
سالم
جانم فیدای سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر
جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا
فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشت و دەر!
***
سەیوان پڕە لە شەخسی ستەمدیدە خوار و ژوور
هەر قەبری پڕ غەمانە لە هەر لا دەکەم نەزەر
جێی تورکەکانی ڕۆمە دەر و ژووری خانەقا
غافڵ هەموو لە جایی موریدانی باخەبەر
ئەو حەوزە پڕ دەبوو کە وەکوو چاوەکانی ئەو
تەغییرە ئاوی وەک دڵی مەردانی پڕ کەدەر! [1]