ناو: ساڵح
ناوی باوک: زەکی
ساڵی لەدایکبوون: 1886
ساڵی کۆچی دوایی:
13-12-194413-12-1944
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی:
بەغدابەغدا
ژیاننامە
ساڵح زەکی بەگ کەسایەتییەکی گەورەی کورد بوو، یەکەم کەس بووە کە هاوینەهەواری سەڵاحەدینی درووستکردووە، کردویەتی بەناوی کوڕەکەیەوە.کە ناوی سەڵاحەدین بووە.
دواتر سەڵاحەدینی کوڕی (سەڵاحەدین ساڵح زەکی) یەکەمین بەڕێوەبەری شارەدێی شارەزوور (
سەیدسادقسەیدسادق ) بووە لە ساڵی 1955.
ساڵح بەگی زەکی بەگ سەرکردەیەکی سەربازی و ئیداری و ئەدیبێکی دیار بووە و لە هەر یەک لەو کایانەدا خزمەتێکی گەورەی بە گەل و وڵاتەکەی کردووە.
ساڵی
1886 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و
بەغدابەغدا و
ئەستەنبوڵئەستەنبوڵ تەواو کردووە و بڕوانامەی بەرزی لە زانستی سەربازیدا بەدەستهێناوە و ساڵی
1906 بووە بەئەفسەر و لە سوپای عوسمانیدا خزمەتی کردووە.
دوای بڕانەوەی جەنگی یەکەمی جیهان و لە ساڵی
1921 گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و ساڵی 1922کراوە بە قائیمقامی
ئاکرێئاکرێ و پاش ماوەیەکی کەم وازیهێناوە و پەیوەندی بە شێخ مەحموودی نەمرەوە کردووە و لە تەشکیلەی دووەمی وەزارەتەکەیدا بووە بەسەرکردەی هێزە چەکدارەکان و پلەکەی هاوشانی وەزیری بەرگری بووە.
دوای تێکچوونی حکومەتی شێخ چووەتە بەغدا و لەوێ لە مەیدانی ڕۆژنامەنووسیدا خزمەتی کردووە و گۆڤاری دیاری کوردستانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی دەرکردووە، کە گۆڤارێکی بەڕەونەقی وێنەدار بووە لە
11-03-192511-03-1925 تا
11-05-192611-05-1926 ئەو گۆڤارە بەردەوام بووە.
ساحێبقڕان وتاری بۆ ئەو گۆڤارە نووسیوە و هەروەها شاعیر بووە و هۆنراوەیشی نووسیوە.
ئەو لە ڕووی ئەدەبی کەسێکی بەتوانا و هەڵکەوتوو بووە و بە حوکمی ئەوەی زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی و فەرەنسی بەباشی زانیوە سوودی لە ئەدەبیاتی ئەو گەلانە وەرگرتووە و سەرچاوەی ڕۆشنبیری خۆی پێ دەوڵەمەند کردوون.
دواتر جارێکی تر له بواری ئیداریدا وەک بەڕێوەبەری شارەدێی قزانییە و شارەبان و قائیمقامی
کۆیەکۆیە و پارێزگاری سلێمانی و
هەولێرهەولێر و
دیالەدیالە خزمەتی کردووە.
لە ڕێکەوتی 13-12-1944 لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری بەغدا بەخاک سپێردراوە.
[1]