هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە# ) دەڵێت: لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا بۆ سەر گوندی مەسرەب لە باشووری شاری #کۆبانێ#، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن.
هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو گوندەی باشووری کۆبانێیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو کچی تەمەن 12 و 13 ساڵ بە ناوەکانی فاتمە و ئایشە؛ هەروەها باوکی دوو کچەکە بەناوی ئیسماعیل کە تەمەنی 37 ساڵ بووە.
هەر لەو بۆردوومانەدا پێنج ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون کە هەر پێنجیان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ 10 ساڵە. [1]