کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,029
وێنە
  123,446
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,900
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,831
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,299
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,649
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,431
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,500
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,022
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,801
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,454
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,924
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,187
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,093
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,227
PDF 
34,615
MP4 
3,812
IMG 
232,587
∑   تێکڕا 
272,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
8ی مارس ئەو رۆژەی بە قوربانیدانی ئافرەتان دروست بوو
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
8ی مارس ئەو رۆژەی بە قوربانیدانی ئافرەتان دروست بوو
8ی مارس ئەو رۆژەی بە قوربانیدانی ئافرەتان دروست بوو
ناونیشانی بابەت: 8ی مارس ئەو رۆژەی بە قوربانیدانی ئافرەتان دروست بوو
ناوی نووسەر: #ئەسرین عاسی شوانی#

بەر لە هەموو شتێک، ڕووداوی هەشتی مارس، دەنگهەڵبڕینی ئافرەتان بوو بە ڕووی زوڵم و زۆری و ناعەدالەتی و پیاوسالاری لە هەمبەر ژنان. لە ڕۆژی 8ی مارسی ساڵی 1857، لە یەکێک لە کارگەکانی ڕستن و چنین لە نیویۆرک، ئافرەتانی ئیشکەری ئەو کارگەیە، بۆ زیادکردنی کرێی کار و کەمکردنەوەی کاتی کارکردن بۆ کەمتر لە 10 کاتژمێر، ڕژانە شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی، بەڵام لە بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانەی ئافرەتانی کرێکاری کارگەکە، لە کاردانەوەی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و خاوەن کارگەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەری ئافرەت لە لایەن پۆلیس و بە بڕیاری دەسەڵاتداران دەستبەسەر کران و ژمارەیەکیش کوژران و بریندار کران، تەنیا هۆکارەکەش ئەوە بوو، کرێکارانی ئافرەت داوای مافی خۆیان دەکرد، بەڵام ئەم هەنگاوی ناڕەزاییە بووە ڕۆژێکی پرشنگداری بزووتنەوەی ئافرەتانی جیهان و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسکەوتی زیاتر دەستەبەر دەبوو، تەنانەت دەسکەوتی بەشداریی سیاسییشی بەدوادا هات.

لە ساڵی 1910 لە شاری کۆبن هاگن لە دانیمارک، لەسەر ئەم بابەتە کۆنفراسێکی گشتگیر بەسترا، بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بە ئافرەتانی جیهان دیاری بکرێت، ئەوە بوو لە ساڵی 1921، ڕۆژی 8ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ناسێنرا و لەو ڕۆژەدا ئافرەتانی جیهان یادی دەکەنەوە و چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیان دەکەن.

ڕۆژی جیهانیی ژنان، کە لە بنەڕەتدا تایبەتە بە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانی ئیشکەر، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لە ساڵی 1957 وەک ڕۆژێکی فەرمی و تایبەت بە ئافرەتان جێگیر کرا و لە زۆر وڵاتانیش لە ڕێکەوتی جیاجیا یادی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی 8ی مارسی ناساند، ئیتر ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان ناسرا و ساڵانە لە جیهاندا یادی دەکرێتەوە، چونکە وەک گوتمان، تا ناساندنی 8ی مارس وەک ڕۆژی ئافرەتان لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە، ئافرەتان بە جیا و لە کاتی جیاواز یادیان دەکردەوە، بەڵام ڕاپەڕینی ئافرەتانی کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیویۆرک، وەک دەبینین بووە سەرەتایەک لە خەباتی ژنان لە هەموو جیهان.

لە ساڵی 1913 ئافرەتانی ئەمەریکا لە 28ی2دا یادی ئەو ڕۆژە مێژووییەی خۆیان کردووەتەوە، ئافرەتانی ڕووسیا لە ساڵی 1913-1917 خۆپیشاندانیان کرد و داوای ئەوەیان کرد، ژنانیش وەک و پیاوان مافیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێت، بەردەوامیش بوون تا بەدەستهێنانی مافی هەڵبژاردن و حکوومەتی ڕووسیایان ناچار کرد ئەو ڕۆژەیان بۆ بکاتە پشووی فەرمی. لە ساڵی 1908جارێکی دیکە هەزاران لە ژنانی کارگەی ڕستن و چنینی نیویۆرک شەقامەکانیان هەژاند، بەڵام ئەمجارە ئاماژەی دەستەکانیان نانی ڕەق و گوڵ بوو، کە بە خۆپیشاندانی (نان و گوڵ)ناسرا و سەرەتایەک بوو بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی ژنان لە نیویۆرک، ژنانی ئەڵمانیا و دانیمارک و سویسرا و نەمساش چالاکیی تایبەت بە ئافرەتانیان دەست پێکرد، بەڵام دوای ناساندنی 8ی مارس بە فەرمی، ئێستا هەموو ئافرەتانی جیهان بە ئافرەتانی کوردستانیشەوە، لەو ڕۆژەدا وەک ڕۆژی تایبەت بە خۆیان یادی دەکەنەوە. بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە یەکە بە یەکەی ئافرەتانی وڵاتەکەم دەکەم. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-03-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!