کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,758
وێنە
  124,720
پەرتووک PDF
  22,131
فایلی پەیوەندیدار
  127,232
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,858
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,969
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,788
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,858
فارسی - Farsi 
16,057
English - English 
8,545
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,234
شوێنەکان 
17,054
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,111
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,773
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,047
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,066
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,367
شەهیدان 
12,137
کۆمەڵکوژی 
11,395
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
937
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,546
PDF 
34,792
MP4 
4,051
IMG 
235,688
∑   تێکڕا 
276,077
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئێران بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبنانی فرۆشت؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئێران بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبنانی فرۆشت؟
ئێران بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبنانی فرۆشت؟
ناونیشانی بابەت: ئێران بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبنانی فرۆشت؟
ناوی نووسەر: #ڕەوا موسا#

- دوو بەرەی جیاوازی سیاسی لە ئێران ململانێی یەکتردەکەن دەربارەی کەیسی وازهێنانی ئێران لە بەرەی مقاوەمەی غەزە و لوبنان!
- خامنەئی کەوتۆتە دۆخێکی سەختەوە لەنێوانی هەڵبژاردنی کارنامەی دوو بەرەکەدا و ڕاگرتنی ململانێ ناوخۆییەکان!
- کاریگەری جەنگی ساردی نێوان ئێران و ئیس*ڕائ*یل لەسەر حزبوڵا و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەر لەوەی باسی فرۆشتنی بەرە مقاومە بکەین پێویستە بزانین سزاکانی سەر ئێران گەیشتوونەتە ئاستی کەمەرشکاندن و داتەپاندنی وڵاتەکە بەیەکجاری لەڕووی سیاسی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە. سزاکان ئێرانیان بەرەو لێواری داڕووخان برد بەشێوەیەک دەرئەنجامەکەی کە راپەڕینی ژینا بوو هەندەی نەمابوو سەرانی ئێستای ئێران بەهەمان چارەنووسی بنەماڵەی پەهلەوی و کابینەکەیان بەرێت.

لە ئێستادا بەرەیەک لەناو کۆماری ئیسلامی ئێران درووستبووە موعارەزەی سیاسەتی هەنووکەیی ئێرانە و گۆڕینی ڕەفتارە سیاسی و سەربازییەکانیان بە پێویستییەکی حەتمی دەزانن بۆ دەربازبوون لەو دۆخە قورسەی تێیکەوتوون، ئەم بەرەیە لە هەریەکە لە مەسعودی پزیشکیان، محمد جەواد زەریف، حەسەن رۆحانی و محمدی خاتەمی و کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی سوپای ئێران پێکدێن و کابینەی نوێی حکومەتی ئێرانیان کۆنتڕۆڵ کردووە. لە سیستەمی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا دابەشبوونی دەسەڵات بەشێوەی ئاسۆییش هەیە هاوشێوەی وڵاتانی تر، بەڵام حاشا لەوە ناکرێت هەمووی بەستراوەتەوە بە هەڕەمێکەوە کە سەری هەڕەمەکە ڕابەری باڵا عەلی خامنەییە. هاوشێوەی سیستەمی پاشایەتی پەهلەوی پێشوو هەر کابینە و سەرۆک وەزیران و وەزیر و فەرماندە و بەرەیەک لە وڵاتەکەدا رکابەرییان لەسەر ئەوەیە کامیان زیاتر قسەیان دەڕوا لەلای ڕابەر، وە ڕابەری باڵا ستراتیژ و پلان و کارنامەی کامیان پەسەند دەکات و بۆماوەی چەندیش ئەم “ئۆکەیە” درێژە دەکێشێت!

ئەوەی گرنگە لەبەرچاوی ئێمە و ئێرانییەکانیش بێت ئەوەیە، کابینەی پزیشکیان کە بە کابینەی ریفۆرمخوازەکان ناسراوە دەبێتە دواهەمین دڵۆپی هیوای گەلانی ئێران بۆ چاکسازی سیاسی و ئابوری و سوککردنی سزاکانی رۆژئاوا لەپێناوی گەڕاندنەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی ئێران، هەمان دۆخی مەعنەوی کابینەی ئەمیر عەباس هویدای هەیە لە زەمانی شادا. ئەوکاتەش خەڵک هیوای زۆریان لەسەر ئەمیرعەباس هەڵچنی بەحوکمی باکگراوندە سیاسی و دیبلۆماسی و ڕۆشنبیرییەکەی، بەڵام لەکۆتاییدا کە ئەمیر عەباس لەدوای چەند ریفۆرمێکی زەوی و زار و ئابووری و ئیداری و کەلتوری شکستیهێنا، ئیدی لەماوی یەک ساڵ و نیودا چوار کابینەی یەک لەدوای یەک گۆڕدران، بەڵام ئەم ئاوە ساردانە بەشی کوژاندنەوەی کڵپەی ئاگری توڕەیی و بێزاری خەڵکی نەکرد و تەواوی سیستەمی سیاسی ئێران و سەرانی وڵاتی کردە خۆڵەمێش. کابینەی پزیشکیانیش هەمان هیوای ئەمیر عەباس بەگوێی خەڵکدا دەدات بە کۆتاییهێنان بەتەواوی قەیرانەکانی وڵات، وە تا ئەم خولەکەش توانیوویەتی “خامنەئی” بە کارنامەکەی ڕازی بکات و پشتیوانی ڕابەری باڵای بەدەستهێناوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان دەربارەی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی. خامنەئی تاڕادەیەک لەوە تێگەیشتووە کە ئەگەر پزیشکیان شکستبهێنێت ئیدی متمانەی خەڵک بەدەسەڵاتیش بەتەواوی دادەڕمێت و وڵاتەکە دەبێتە بۆمبێکی چێندراو لە هەر سات و وەختێکدابێت دەتەقێتەوە.

گرنگە بزانین سوربوونی ئێران لەسەر پڕۆسەی چەککردن و کۆکردنەوەی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە یەک کەمپی گەمارۆدراودا لە ناوچەی سورداش، دووبارە سڵکردنەوەیانە لە جەنگی ساردی ئێستایان لەدژی ئیس*ڕائ*یل. کە ئەگەر ئیس*ڕائ*یل سووربێت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەم جەنگە ئەوا مۆسادی ئیس*ڕائ*یل ئەگەری هەیە هاوکاری حزبە کوردییەکان بکات بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئێران و ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە، ئێرانییەکانیش دەیانەوێت بەرلەوەی جەنگەکەیان لەگەڵ ئیس*ڕائ*یل بگاتە لوتکە ئەم مەترسییانە لەسەر ڕێگاکە نەهێڵن.

بێدەنگی ئێران لەئاستی تیرۆرکردنی ئیس*ماع*یل هە*نیە و ف*واد ش*وکر وەک لە سەروبەندی ڕووداوەکەدا لە وتاری پێشوودا باسمانکرد هەوڵی دیبلۆماسی ئێرانە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و خۆشکردنی ڕێگای دانووستان لەگەڵ ڕۆژئاوادا. بەڵام نەیانتوانی گرژی نێوان حزبوڵا و ئیس*ڕائ*یل ڕابگرن چ بەهۆی سەرکێشی سەرانی حزبوڵاوەبێت یاخود هەوڵی فەرماندەکانی پاسداران بۆ دەربازبوونیان لە ئیحراجی بێدەنگی حکومەتەکەیان. ئەمەش سەریکێشا بۆ پێکدادانی ئاسمانی و موشەکی توندتر و خوێناویی تر لەنێوان حزبوڵا و ئیس*ڕائ*یل و ئەنجامەکەی لەناوچوونی زۆرینەی سەرانی حز*بو*ڵا و فەرماندە و مامۆستای مەشقی هێزە تایبەتەکان بوو.

لەم دۆخە دژوار و سەختەی ئێستادا بۆ بەناو “بەرەی بەرگری” خەتی ئێران تەنها دوو ڕێگا لەبەردەم عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێراندا ماوەتەوە و سێیەمی نییە، یان بەتەواوی متمانە بە کارنامەی پزیشکیان بکات و بەردەوامی بە بێدەنگییەکەی بدات لەئاست تیرۆرکردنی سەرانی بەرەکەی و هەوڵی ڕاگرتنی بریکارەکانی تری بدات لە یەمەن و ئێراق و سوریا لەپێناوی ئاگربەست و حەسانەوەدا، دواتر هەنگاونان بەرەو رێککەوتننامەی ئەتۆمی و چاکسازی ئابووری کە ئەم بژاردەیە لەلایەن بەرەی ڕیفۆرمخوازانەوە بەتوندی پشتیوانی دەکرێت و لۆبی بۆ دەکەن. یاخود کارنامەکەی پزیشکیان وەلابخات و ئێران بخاتەناو جەنگێکی فراوان و سەرتاسەری لەگەڵ ئیس*ڕائ*یلدا لەتەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم بژاردەیەش بژاردەی موحافزکاران و فەرماندەکانی پاسدارانە. بەبۆچوونی منیش خامنەئی کەمتر مەیلی بەلای زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەدایە و زیاتر چاوی لەوەیە کابینەی پزیشکیان و شاندە دیبلۆماسییەکەی سەرکەوتووبن لە بەدیهێنانی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەم جەولەی جەنگە لە ئێستادا. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 28-09-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-09-2024 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!