کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,568
وێنە
  124,489
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,673
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ: هۆکارەکانی سەرکەوتن و ئاستەنگەکانی داهاتوو
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ: هۆکارەکانی سەرکەوتن و ئاستەنگەکانی داهاتوو
سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ: هۆکارەکانی سەرکەوتن و ئاستەنگەکانی داهاتوو
ناونیشانی بابەت: سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ: هۆکارەکانی سەرکەوتن و ئاستەنگەکانی داهاتوو
ناوی نووسەر: #یادگار ئیسماعیل#

شکستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 خەوی لە چاوی دۆناڵد ترەمپ زڕاند بوو. ئەو کەسێکە لە منداڵییەوە وا ڕاهێندراوە دەبێت براوە بێت. لەوەش خراپتر، ترەمپ بەوە ناسراوە خۆی بەراورد دەکات و بۆ ئەو شکستی دووبارە شتێک دەبوو باوەڕپێنەکراو دەبوو. بەدەرچوونەوەی، خەونی چوارساڵی رابردووی هاتە دی و خەوزڕانی شکسەتە مەزنەکەی سەر دەستی “سلیپی جۆو” جۆووی خەواڵوو کە وەک بەو شێوەیە ناوی جۆو بایدن دەهێنێت،. بوو بە ڕابردوو.

دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەیەکی تۆکمە، گشتگیر و زۆر باش رووماڵکراو لە راگەیاندنەکان شکستی بە کامالا هاریس هێنا، دووەم ئافرەت دوای هیلاری کلینتن. هەموو شت بە لایەک، بۆ دووەم جار شکستی بە ناکۆکە سەرەکییەکانی هێنا کە ئافرەتن. ترەمپی 78 ساڵە، پێچەوانەی کێبڕکێکارانی، لە دوا وێستگەی ژیانی پیشەیی سەرکردایەتی خێزانێکی مەزنە کۆمەڵگەیەکی ئەمریکی تەواو دابەشبوو لە جیهانێکی پڕ کێشە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ وێڕای بەرجەستەکردنی کەسایەتیەکی ماندوونەناس و قسەکارێکی تا بڵێی زۆربڵێ و پێداگر لەسەر ئامانجی دەرچوونەوە، بەهێزترین لایەنی ئەم دەرچوونەی خۆخستنە دەرەوەی سیاسەتە و وێناکردنی کەسایەتی خۆی بوو وەکو کەسێک کە بەرپرس نییە لەو کەموکوڕیی و زۆربەی هۆکار و دەرهاویشتەکانی ئەو بارودۆخەی ئەمریکای پێداتێپەڕ بووە تێپەڕ دەبێت.

وێڕای کەسایەتی راشکاو و جڵەونەکراویی لە قسە و لێدوانەکانی، سەرەڕای پاشخانی سەرمایەداریی و شێوازی دانوستان بۆ پەلکێشکردنی دەندگەرانی ئەمریکا، لایەنی ئابووری لایەنێکی دیکەی بەهێز بوو، کە ترەمپ زیرەکانە قۆستبویەوە. دۆناڵد ترەمپ بەهەموو شێوەیەک خۆی دەگەیاندە هاووڵاتیان، تایبەت هاووڵاتیە بێکارەکان و ئەوانەشی کاریان لەدەستداوە، خاوەن کار و سەرمایە بچووکەکان. ئەمە بێجگە لەو شوێن و ناوچانەی بەهۆی رێککەوتنی گۆڕانی کەش و هەوا زیانیان پێگەیشتبوو و کارەکانیان کەم ببوو، تایبەت لە پیشەکانی پەیوەست بە وزە و خەڵوز، سەرەڕای بەڵێنی زیادکردنی دەرفەتی کار لە پێشەسازی ناوەخۆ و بەڵێنی گرێبەستی بازرگانی زیاتر لە ناوەخۆی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی جۆو بایدن و جۆرج بووش زۆر گرنگیی بە دەنگدەرە سەرسەختەکان و ئەو جوگرافیایانەش دەدا کە دەنگدەری راستەقینەی خۆی و پاڵپشت و نزیکی خۆی بوون. لەوانە گرنگیدان بە چینی کرێکار لە ئەمریکییە زۆرینە سپیپێستە بە ڕەچەڵەک ئەوڕوپییەکان، دەنگدەری ناوچە دێهاتییەکان، شارۆچکە و دەرەوەی شارە سەرەکییەکان، دیندارەکان، وێڕای ناوچە دوورەدەستەکان و پشتگوێخراوەکان، ترەمپ ئەوانی کۆدەکردەوە و گرنگیی پێداون.

ڕووماڵی راگەیاندنی چڕوپڕ، هۆکارێکی دیکەی سەرکەروتنی دۆنالد ترەمپ بوو. ترەمپ زۆرترین دەرکەوتن و زۆرترین قسەکردنی هەبوو. سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە گرنگی راگەیاندن وەکو چەکێکی بەهێز تێگەیشتبوو، هاوشێوەی بانگەشەی بازرگانی بانگەشەی سیاسیی دەکرد. لە بانەگشەکەشدا رووماڵی هەموو پرسێکی دەکرد کە گرێدراوی دۆخی هاووڵاتیان بوو. ترەمپ لەو شوێنانەش دەردەکەوت کە کەس پێشبینی نەدەکرد، بۆ نمونە رووکردنە ناوچە دێهاتییەکان، سەردانیکردنی دووکان و بازاڕە بچووکەکان.

بە ئامانجکردنی دەنگدەری ویلایەتە گوڵەبەڕۆژەییەکان و خۆگۆڕەکان لایەێکی دیکە بەهێزی دۆناڵد ترەمپ بوو. دۆنالد ترەمپ بانگەشی چڕی لەو ویلایەتانە بەڕێوەدەبرد کە بەردەوام لە هەڵبژاردنەکان خۆیان دەگۆڕن. زۆربەی سەرۆکەکان بە بردنەوەی بەشێک لەو شەش ویلایەتانە یان هەموویان هەڵبژاردنیان بردۆتەوە و دەبەنەوە. ترەمپ هاوشێوەی بایدن، هەر شەش ویلایەتەکەی بردنەوە و بەشداریی دەنگدەران لەو ویلایەتانە بەو شێوە بەرچاوە بێ پێشهات بوو.

لە لایەکی دیکە، ترەمپ و دەستەی بانگەشەکەی وێرای هاوکاریی و رێنوێنی بۆ دەنگدەران، کەمتەرخەمی دیموکراتەکانیشیان لەو لایەنە هاوشێوەی لایەنەکانی دیکە قۆستبوویە. بە پێچەوانەی کامالا هاریس، ترەمپ زۆر دەردەکەوت و بابەتە سەرەکییەکانی بە بیر دەنگدەران دەهێنایەوە. وەبیرهێنانەوەیەک کە بە بەرنامە بووبێت یان هاکەزایی، کە کەسایەتی خۆشی هەر وایە، لە ڕووی دەروونی ڕوونیی بەدیدەکرا و پەیامەکان باشتر دەگەیشتنە دەنگدەران. دۆناڵد ترەمپ نزیکەی 50 دەرکەوتنی جەماوەری هەبووە، بێجگە لە بانگەشە تەلەفزیۆنییەکان، چاوپێکەوتن و وتارە تۆمارکراوەکان.

بانگەشەی ترەمپ دەکرێت بە یەکێک لە سەرکەوتووترین بانگەشەکان لە مێژووی ئەمریکا تەماشا بکرێت، چونکە بێجگە لە هەڵمەتی بانگەشەکان، باوەڕی بە کێبڕکێکارە سەربەخۆکانی سەرۆکایەتی و وەکو رۆنێرت کێنێدیش هێنا (ڕۆبێرت کێنێدی بە لە پشتگیری ترەمپ 05% دەنگەکانی بەدەستهێنابوو) و بە هەموویان نزیکەی 2% دەنگەکانیان پەرت کردبوو بە پلە یەک زیانیان بە کامالا هاریس هێنابوو.

دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنەکەی بردەوە، بەڵام ئەمریکا نیو بە نیو دابەش بووە، بەشێکیان بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە، بەشێکیشیان دەڵێن دەجەنگن و ترەمپ بە تەواویی سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ئاڵنگاریی زۆری لەبەردەمن لە دروستکردنی ئیدارە و مەترسی دەرکردنی ئەندامانی کابینەکەشی لە ئارادایە، چونکە ترەمپ ڕاڕایە و کەمتر جیاوازیی قەبوڵ دەکات. کێشەی دیکەش ئەوەن کە سەرکردایەتی پارتەکە بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران. ئەمە وێڕای ئاستەنگە جیهانییەکان و هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی، دواجار ترەمپ سەرەڕای بردنەوە، بەڵام زیاتر لە 100 کەسایەتی کۆماریی دژی ترەمپ بوون و پێشدەچێت پارتەکە لە قەیرانی سەرکردە بێت، بە جۆرێک لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە و زۆربەیان لە لایەن ترەمپ دزێو و ناپەسەند کراون یان بەهۆی ئەو پشتیان لە پارتەکە کردووە. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-11-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-11-2024 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!