گۆچان بە دەسیە و داکەفت
وتراویشە: دەستی لە هەمبانەکە دەرچوو، لە #هەولێر#یش دەوترێت: گۆچانی دەستی نەما یان گۆچانەکەی کەوت، گۆچان و گۆپاڵ و قەرانگ ئەو داردەستەیە کە مرۆڤ دەستی پێوەدەگرێت لە کاتی چۆک ئێشان و ئازاری پشتتدا، لێرەدا کە دەوترێت: گۆچان لە دەستی کەوتە خوارێ بووە بە ئیدیۆم و بە یەکێک کە بەرەو شکست بڕوات یان سەرپەرشتی کارێکی لە دەستدا بێت، دەوترێت: گۆچان بە دەسیە و داکەفت. [1]