گۆشت خوەی تاڵ ئەکا
وتراویشە: #گۆشت تاڵە#، یان لە بەلاش ڕەزای خۆی گران دەکات، هەندێک جار مرۆڤ ڕەفتارێکی ناڕێک و نەگونجاو دەکات کە لەگەڵ کەسایەتی ئەودا یەکناگرێتەوە و نایەتەوە، هەڵسوکەوتێک ببێتە مایەی نیگەرانی خەڵک کە پێویست نەکات ئەو ڕەفتارە بنوێنرێت بەتەوسەوە بەو کەسە دەوترێت: گۆشت خوەی تاڵ ئەکا. [1]