گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #دەربەندیخان# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
(گوندی زارین) زارێن کۆنترین گوندى تاوگۆزى باشووره، ناوچەیەکی شاخاویەو هاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژهەڵات. لەڕوى ئیداریەوە لە سەرەتادا سەربە شارى #هەڵەبجە# بووه، چونکە تاکە شارێک بووە کە لێیەوە نزیک بووه،
ئێستا 2025 لە ڕوی ئیداریەوە سەربە شارۆچکەی دەربەندیخانە، (زارێن) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەو قەزایەوە, مێژووى ئاوەدانکردنەوەی (گوندی زارین) دەگەڕێتەوە بۆ نزیکى ساڵى 1600 ز. هاوتا لەگەڵ گوندى (ڕەجەوى) لە تاوگۆزی ڕۆژهەڵاتدا، چەند ساڵێک پێش و دوا ئاوەدان بوونەتەوه، سەرەتا بە گوندى (دەروێشان) بەناوبانگ بووه، ئەم گوندە (حەوت) سەید ئاوەدانیان کردووەتەوە کە هەمیشە لە ترسى خوا دەگریان بە (دەروێش) بە ناوبانگ بوون، هەر لە بەر ئەوە بە گوندى (دەروێشان) ناوى دەرکردووە، دواىی بەهۆى زۆرى زارینیانەوە واتە (زۆری زکرکردنیانەوە) پێیان وتون ئەوانە هەر خەریکى، (زارینن) لە ترسى خوا، دواتر ناوەکە بووە بە گوندى (زارێنەکان) پاشان بۆ ئاسانى لەسەر زمان بووە بە گوندی (زارێن) ئەم گوندە لە ساڵى 1938ز. سووتاوه، ساڵى 1922ز. لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى بەریتانیا بۆردومان کراوە و بەو هۆیەوە ئافرەتێک بریندار بووە و زەرەر و زیانێکی زۆری بە مەڕوماڵاتی دانیشتووانی ئەو کاتەی گوند گەیاندووە، هەروەها لە ساڵى 1938ز. بە هۆى هاتنى گرانییەوە کومەڵێک خەڵکى گوند کۆچ دەکەن بۆ گەرمیان و شارەزور و سلێمانى، لە ساڵى 1963ز. ڕژێمى بەعس بە فڕۆکە بۆردومانى کردووە، کۆمەڵێک مەڕوماڵاتى کوشتووە کە نزیکەى 70 سەربووە، لە #15-08-1978#ز. لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە بەر شاڵاوى ڕاگواستن دەکەوێت و خانووەکانی گوند بەتەواوی خاپور دەکرێن، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران لە جەنگی چەند ساڵەی ئێراق ئێران لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ئەم گوندە کەوتووە و ڕووبەرێکی زۆری ئەم ناوچە مینڕێژ کراوە، بەداخەوە بەهۆی زۆری مینەکانەوە زیانی گیانی زۆری بەدانیشتووانی ئەم گوندە گەیاندووە، تا ئیستاش2025 ناوچەیەکی بەرفراوانی بە مینڕێژکراوی ماوەتەوە، لەداوی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 ز. و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە.[1]