کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان
بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفور#

“تاکەی لە بن دەواری ڕەش دابنیشین؟”
هەموو وڵاتانی جیهان، ئەوانەشی کە خاوەنی هیچ یەدەگێکی هایدرۆکاربۆن “نەوت، گاز، خەڵووز” نین، خاوەنی کۆمپانیای وزەی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی خۆیانن، کە لەمسەر تا ئەوسەری دونیا بەدوای وەبەرهێنان دا دەگەڕێن و سەری ڕمی بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتانی خۆیانن، لە جەمسەری باکوورەوە تا دەریای ناوەڕاست تادەگاتە هیندۆ-پاسیفیک لەژێر ئاودا بەدوای سەرچاوەی وزەدا دەگەڕێن.

بۆ نموونە؛ چین چاینە پتیرۆلیۆم و سەینۆپک- Sinopecی هەیە، سعودیە ئارامکۆ، قەتەر “قەتەر ئینرجی”ی هەیە، ئیمارات تاقە (TAQA) و چەندین کۆمپانیای بواری وزە و پیترۆکیماوییەکانی هەیە. نەمسا (OMV) ی هەیە، هەنگاریا (MOL)ی هەیە، ڕووسیا گازپرۆم و ڕۆس نەفتی هەیە، ئیتاڵیا ENI و ENL ی هەیە، ئەمریکا چیڤرۆن و ئیکسۆن مۆبیل و نۆبڵ ئینرجی هەیە، ئیسرائیل دێلێک گرووپ و نیو مێد NEW MED ئینرجی هەیە، بەریتانیا بریتش پیترۆلیۆم، کۆنگۆ (کۆنگۆ ئینرجی هەیە)، هیندستان (ONGC)، باشووری ئەفریکا (Sasol) ی هەیە. هەرێمی کوردستان لەبری چەندین کۆمپانیای نیشتیمانی سەرپێ بخات و، برەو بەتوانای مرۆیی ناوخۆیی بدات، پیشەسازیی نیشتیمانیی بونیاد بنێ، کەچی بە دەستی چەند برادەرێکی دەستەڵاتدار چوون (57) گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان واژۆکردوە! خۆزگە ئەوانە گرێبەست و کۆمپانیای جیهانیش بووبن. لەڕاستییدا ئەوانە کۆمپانیای جیهانی نین، بەشێکی زۆری هی چەند کەسێکە کە ئەوکات لە دەستەڵاتدا بوون، لەدەرەوە تۆماریان کردوەو، هێناویانە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانیان پێ وێران کردوە (لای خوارەوە باسی دەکەین)، هەشیانە بیانین، بەڵام خاوەنی کۆمپانیاکە لە هەشتاو نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو لە بەریتانیاو ئەمریکا هاوڕێی فیگەرێکی سیاسیی کوردبوە، دواتر خۆی کردۆتە هاوبەشیان و هێناونی بۆ گیان بیرە نەوت و گازەکانی کوردستان.

کورد کە لە ڕووی جیۆپۆڵەتیکییەوە سەری لەناوخوانی سێ حەوزەی ستراتیجی و هەستیاردایە: کەنداو، ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، قەزوین، کەچی نەک کۆمپانیای ناوخۆیی بەڵکو ڕوئیایەکی بۆ ئەمە نییە؛ دەست دەدەیتە پرۆسەیەک بێ ئەوەی بزانیت لەکوێدایت؟ نەک کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی دا نەمەزراندووە، بەڵکو یەک کارمەندی لە سۆمۆ نەبووە و نییە، بەمدواییە کەسێکیان دانا بۆ جێگری سەرۆکی سۆمۆ- لەبوارێکی تر پسۆڕی هەیە و ڕۆژێک لەم کایەیەدا نەبووە. پێش ئەوەی بچمە ناو ئەم باسانەوە؛ دوو هۆکار ڕوون دەکەمەوە بۆچی دەستم داوەتە ئەم قسانە:-

یەکەم:- لەبەرئەوەی بە ئاگاداریی جەنابی بارزانی بێت یان نا؛ باندێک یان تۆڕێک درووستبوون، بەئاشکراو بە ئەنقەست خەڵکانی خراپ و گەندەڵ و نا-جۆر دەخەنە شوێنە هەستیارەکانی حکومڕانییەوە، بەئاشکراو بێمنەت خەریکی بێزارکردنی خەڵک و هەر کەسێکن چۆڕێک نیشتیمانپەروەریی تێدا ببینن. ئەمە لەکۆندا ئەگەر دوژمنێک ویستبێتی ئیمپراتۆرییەتێک وا لێ بکات لەناوەوە دابڕزێ و بۆگەن بکات، ئەم جۆرە کارانەی کردووە.

دووەم:- بە ئاشکراو بێمنەت، ئیش لەسەر بێ ماناکردن و بێ مەعریفەکردنی دەستەڵات و حکومڕانی و میدیا و بەها جێگیرەکان دەکەن، گەندەڵی و بازرگانی نەوت و ماددەی هۆشبەر و قومار و ئافرەت و زەوی و تۆڕی پارێزەرە بێ شکۆکانیان بەرە-بەرە بووەتە دیاردەو کولتوور؛ تا ئێرەش با قبووڵ بێت (کە ناکرێت قبووڵ بێت)؛ لەکاتێکدا زیاتر لە پانزە ساڵە ئێمە بێلایەنانە قسەدەکەین، خۆبەخشانە خزمەت دەکەین، بەئاشکرا دەڵێن؛ ئێمە ئیشمان بەقسەی ئێوەو دیراسەی ئێوە نییە، ئێوە بۆ تێناگەن، ئێمە تۆڕێکین خەریکی کارێکی دیکەین، بەسووکی دەڕواننە هەرکەسێک پرۆژەیەکی بۆ ڕێککردنەوە و دیدێکی زانستی بۆ ئەو کوردستانە هەبێت! لەم ڕووەوە هەموو توانا باشەکانی کوردستان چوونەتە دەرەوەی وڵات، چوونکە ئەم باندانە بە سووکی دەڕواننە نیشتیمانپەروەری ڕاستەقینە و خوێنەواری کورد.

لە کۆتایی ساڵی (2001) ەوە لە کێڵگەی تەق-تەق دا ئۆپەرەیشن دەکرێ؛ ئەو کۆمپانیایەی کەهاتوە بۆ تەق-تەق بۆ دەرهێنانی نەوت، پێشووتر هیچ کارێکی دیکەی لە هیچ شوێنێک دا نەکردوە؛ تەنانەت کاتێک بەرپرسی ئیدارەی سلێمانی ئەوکات لە ئەنکەرە داوای کردووە بێن لە ناوچەی تەق-تەق نەوت دەربهێنن، بەریتانییەکان بەمەیان زانیوە، هۆشداری ئەوەشیان داوە کە بیرە نەوتەکان وێران دەکرێن، ئەو دوو کەسەی خێرا کۆمپانیاکە درووست دەکەن و بێن لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن، پێشووتر لە ئیشی کەلوپەلی ناوماڵدا سەرمایەگوزارییان کردووە. لەسەرەوە، وتمان باسی ئەوە دەکەین کە چۆن ئەم برادەرانە گرێبەستیان لەگەڵ خۆیان کردوە نەک کۆمپانیا جیهانییەکان. نموونەی ئەو کۆمپانیا پێشکەوتوانەی وڵاتانی جیهان کە لەسەرەوە ناوم هێنان، یەک دانەیان لە کوردستان کار ناکەن. ئەوەی پەیوەندیی بە ڕۆس نەفت و گازپرۆمەوە هەیە (لە بەشێکی دیکە دێمە سەری). لە کۆی (50) کۆمپانیا (42) دانەیان تەنها لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدراوەو کاردەکەن! سەیری مێژووی دامەزراندنیان بکە زۆربەیان لەدوای (2003) ەوە دامەزراون! بۆ؟

یەک:- لە ئێراقدا، کۆمپانیایەکی نەوتی دانامەزرێت، ئەگەر پاڵپشتی بانک نەبەیت کە تۆ (1،5) یەک ملیارو نیوت لەسەر هەژمار ئامادەیە (هەرچەندە هەندێک دایانمەزراندووە بە پەنجا هەزار دۆلار، پارێزەرەکە بە پارە ئەو ماددەیەی بۆ تێپەڕاندوون). بەڵام لە وڵاتانی ئەوروپا، لە کەنەدا و لە وڵاتانی کەنداو، بەگشتی تۆمارکردنی کۆمپانیایەک لەنێوان (500- 900 دۆلار) واتە بەکوردییەکەی تەنها بە پێنج تا نۆ وەرەقە تۆ دەبیت بە خاوەن کۆمپانیایەکی نەوت، بە هەزار دۆلاریش وێب سایتێک دروست دەکەیت و، هەندێ وشەی جوان و وێنەی هەندێ بەرمیل و ساتی هەڵکەندنی تێدا دەنەخشێنی. تەنانەت لە ئەفریکا کۆمپانیا تۆمارکراوە، هاتووە بۆ داغانکردنی گیان و جەستەی نیشتیمانی کوردان!

دوو:- بۆچی زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی لە کوردستان کاردەکەن لە هیچ شوێنێکی تر کارناکەن، یان کەمترین ئەزموونیان هەیە؟ چونکە لە قووڵایی زەویدا، بۆ ئەوەی 1 یەک بەرمیل نەوت فۆرمیولە ببێت لە بەرئەنجامی فشارە زۆرەکان و کارلێکەکەکاندا، ماوەی (10 تا 100 ملیۆن ساڵ) ی پێویستە؛ لەڕووی زانستییەوە دە- تا- سەت ملیۆن ساڵی پێدەچێت تاوەکو بەرمیلێک نەوت لە کونیلەکانی ناخی زەوییدا درووست ببێت، کەچی چەند کەسانی گەندەڵ و بێباک و بێئاگا، یان خوێنەوارن و تەنها دۆستی پۆست و پلەوپایەن نەک ستراتیج و گەل و نیشتیمان دەچن ئەم سامانە دەخەنە بەردەست کۆمپانیا!ی جیهانی، چ گەلێکی تر هەیە سامانی نیشتیمانی خۆی ئاوها بخاتە بەردەست کۆمپانیا!ی جیهانی، گریمان ئەوانە کۆمپانیای باوەرپێکراوی جیهانیش بوون، ئەوان تەنها ئیشیان کەڵەگەکردنی سەرمایەیە بۆ خۆیان، نەک شتی تر.

هەرێمی کوردستان دڵی خۆشە؛ شاماران (ShaMaran Petroleum) کۆمپانیایەکی بیانی کەنەدییە؟ شاماران ناوێکی کوردییەو، کورد ئەگەر ئەفسانەیەکی دێرینی بۆ ئافراندن و دانایی هەبێت “شامارانە” وەک لە باکووری کوردستان ئەمە بەناوبانگە، ئەم کۆمپانیایە پێشوتر کەنەدی بوە، دواتر هەر لە کەنەدا لەساڵی (2009) ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ شاماران!؟ ئێستا شاماران لە کێڵگەی سەرسەنگ و ئەترووش کاردەکات و، ڕۆژانە (157 هەزار و 100 بەرمیل) نەوت بەرهەم دەهێنێت. ئنجا ئەمە هەموو گرفتەکە نییە کە؛ برادەران تازە لەو شاخەوە هاتوون، تازە لەشەڕی ناوخۆ تەواو بوون و دەستیان لە یەخەی یەکتر بۆتەوە، بێ ئەوەی بزانن؛ ئاسایشی وزە چییە؟ جیۆپۆڵەتیکی وزە چییە؟ زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان چ هەقێکی بەسەر بازاڕی وزەوە هەیە؟ گرێبەستی نەوتی چییە؟ دەرهێنان و پاڵاوتن و هەناردەکردن و بازاڕکردن و لۆبیکردن و هەمەچەشنکردن چییە؟ دیجیتاڵیزەکردن چییە؟ ئێچ ئاڕ و پی ئاڕ چی یە؟ پارەی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ناو کۆمپانیاکاندا بە (سی ئێس ئاڕCSR ) ناسراوە چۆن لە گرێبەستەکاندا جێدەکەنەوە؟ پرسە ژینگەییەکان چین؟ پیشەسازیی بچووک چییەو چۆن دەگۆڕێت بۆ پیشەسازیی مامناوەندو قوورس؟ بێ ئەوەی بزانن تەندروستی و سەلامەتی چییە لە کێلگەکاندا، چۆن دووبارە هەڵسەنگاندن (Assessment) بۆ بیرە نەوتەکان بکرێت؟

لەهەموو ئەمانە بەئازارتر؛ بێ ئەوەی ئاگاداربن کە “تەحکیمی دەولی-Arbitration” چییە: کاتێک وڵاتی خانەخوێ لەگەڵ کۆمپانیایەک دەبێتە کێشەیان لەچ دادگایەک ئەمە ساخ دەبێتەوە؟ بێگومان کۆمپانیاکان دەست ڕۆیشتووتر و چاوکراوەترن؛ ئەوانە هەندێکیان کلکیان بە بانکە جیهانییەکانەوە گرێدراوە و، مێشکیان سافترە و سیناریۆی عەنتیکەیان پێشوەخت ئامادەیە (هاوبەش و چاوساخی کوردیی ناوخۆییشیان هەیە کە دەستەڵاتیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە)، هەربەم هۆیەوە هەرێمی کوردستان نیزیکەی (3) سێ ملیار دۆلاری بە دادگا جیهانییەکان دۆڕاندووە لە واشنتۆن و لەندەن. ئەوە جگە لە سکاڵای حکومەتی ئێراق لە دادگای نێوبژیوانی پاریس بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان بزەنسییەکان. یەکێک لە دیارترین ناکۆکییەکان پەیوەندی بە دانا غاز و کرێسنت پیترۆلیۆمەوە هەبوو؛ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن بڕیاری لە بەرژەوەندی داناغاز و هاوبەشەکانی دا و بڕیاریدا حکومەتی هەرێم یەک ملیار و 96 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی فاکتورە نەدراوەکانی پەیوەست بە فرۆشتنی غاز و پێشێلکارییەکانی تری گرێبەستەکان بدات.

هێشتا ئەمە هەموو گرفتەکە نییە؛ حکومەتی هەرێم لە ناکۆکییەکانی تردا لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا تێوەگلاوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئاستەنگەکانی ڕێککەوتنەکانی وزە و بەڕێوەبردنی سامانە سرووشتییەکانە. بۆ نموونە، ئەم کەیسانە تیشک دەخەنە سەر پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە دواکەوتنی پارەدان و جێبەجێکردنی گرێبەست. بەم هۆیەوە بوو، کە کۆمپانیای DNO ی نەرویجی ناچار بوو (92) ملیۆن دۆلار بدات بە پیتەر گالبرایت کە یەکجار ڕۆڵی ناوەندکاریی گێڕاوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم پیلانیان داڕشت بۆ ئەوەی لە گرێبەستەکەیاندا ئەو بکەنە دەرەوە. سەیری بکە، لە ساڵی (2013) ەدا حکومەتی هەرێم کێشەی لەگەڵ دانا گاز بۆ درووست بوە، چوونکە حکومەت پارەی هەقدەستی نەداوە بە کۆمپانیاکە لەکاتی خۆیدا؛ حکومەتی هەرێم لە 2013 ەدا لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدا بووە، نرخی نەوت لەبەرزترین ئاستدا بووە، کێ وایکردووە کە هەقدەست لەکاتی خۆیدا نەدرێتە کۆمپانیاکە؟ بۆچی وایکردوە؟ لە دوای 2003 ەوە، هەمیشە کۆمپانیاکانی نەوت یەکێک بووە لەهۆکاری گرفتە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، تەنانەت لە 2008 بوە هۆی ئەوەی بەغدا ‌هێز بۆ سەر ناوچە دابڕاوەکان و هەرێم بجوڵێنێت، لە 2017 لەسەر نەوتی کەرکوک هەموو بینیتان چی ڕوویدا! بەدرێژایی نێوان ئابی 2014 -تا 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 هەموو ڕۆژێک بە بۆڕی نەوتی هەرێمدا نیزیکەی (350) هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک فرۆشراوە بێ ئەوەی داهاتەکەی چووبێتە سەر هیچ هەژمارێکی حکومی!

هەندێ ڕۆژنامەنووسمان فێرکردوون، گوایە بۆیە تێچووی بەرهەمهێنان لە بەغداو باشوور (2 بۆ 6 دۆلارە) لە هەرێم (23 بۆ 25دۆلارە) چوونکە هەرێم شاخ و داخەو، ئێراق تەخت و بیابانە و ئاسانە بۆ دەرهێنان وایە؟ ئەمە زۆر وا نییە (کەم وایە)؛ ڕاستە لە نەیجیریا، کەنەدا، ڤەنزەویلا، ڕووسیا، مەکسیک و چەندین شوێنی تر لە هەندێ کێڵگەدا دەگاتە سەروو (25) دۆلاریش تا (40) دۆلاریش لەهەندێ جێگە دەڕوات. ئەوەی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی بە شێوازی گرێبەستە نەوتییەکانەوە هەیە کە حکومەتی هەرێم یان بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکان واژۆی کردوون (لەبەغداش ئەم پرۆسەیە گرفتی زۆرە). فەلسەفەو پێناسە کورتەکەی گرێبەستە نەوتییەکان بۆ ئەوەیە؛ چۆن پارە لەنێوان وڵاتی خانەخوێ و کۆمپانیا بیانییەکەدا دابەش دەکرێت؟ لە چوارچێوەی پیشەسازی نەوت و گازدا، دوو جۆر خەرجی هەن، ئۆپێکس-OPEX (خەرجییە کارپێکردنەکان) و کاپێکس-CAPEX (خەرجییە سەرمایەییەکان) ئەمانە زاراوەی گرینگن کە بۆ وەسفکردنی جۆرەکانی تێچووی پەیوەست بە گەڕان و بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردن بەکاردەهێنرێن. کرێی بۆڕی لە هەرێمی کوردستان سێ هێندەو زیاترە لەوەی بەغدا؟ ئەوەی بەغداش لە هەشتاکانی سەدەی بیستەوە (مەبەستم نەوتی کەرکوکە) بەهەمان بۆڕی جەیهاندا لە فیشخابورەوە دەچێتە هەمان تانکی گەورە لە بەندەری جەیهان. هەرێمی کوردستان بەهەزاران دەرچووی زانکۆکانی خۆی لەماڵەوە داناون و خەم دایڕزاندون، کەچی بەسەدان قوماربازو بێ ئیشو کاری لەدەرەوە هێناوە لەسەر جەستەو سامانی خۆی کردوونی بە ملیۆنێر. تیایاندایە لە ئەمریکای لاتینی سزا دراوە چوونکە بەهۆی هەڵەی گەڕان و پشکینین و دەرهێنانەوە بوەتە هۆی لەناوچوونی ملیۆنەها ماسی و پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە (چیرۆکی ئەمانەش ماوە بۆ گێڕانەوە). بە هەزاران کەسی بیانی بە مووچەی زۆر بەرز لە کۆمپانیاکانداو لەهەرێمی کوردستان کاریانکردوە، بە سەدان کۆمپانیای ناوخۆیی تۆمارکراون بۆ خزمەتگوزاریی؛ تەنکەرێک ئاویان لێرە بۆ ئەوێ بە (100 دۆلار) گواستۆتەوە، چوار بەردی ڕاگریان داناوە دەیان هەزار دۆلاریان نوسیوە، دوو کەرەڤانەی دابین کردوە، تەندەری کافتریاو شوێنی نانخواردن و زۆربابەتی دیکە کە زۆر پیسخۆریی تیاکراوە؛ دواتر لە پارە بەشکردنەکەدا لەگەڵ کۆمپانیا! بیانییەکە! لە بەشی هەرێم بڕاوە.

زێدەڕۆیی نییە بڵێین؛ لەهەموو وڵاتانی جیهان نا-دادیی هەیە، بەڵام وڵاتانی جیهان دەستوور و دامەزراوەی سیاسیی و یاسایی و دارایی و ئابورییان هەیە. ئەمەی لە هەرێمی کوردستان هەیە گەندەڵی نییە، دەبێت بەڕاشکاویی بووترێت ئەگەر بڕیارە جەردەیی بکەین، مافیاگەرایی پەرە-پێبدەین، تۆڕ-تۆڕ- باند- باند کارەساتی سەیرو سەمەرە بەسەر ئێستاو ئایندەماندا بهێنین، بە ئەنقەست متمانەو ئیمان لە مێشکی خەڵکدا نەهێڵدرێت، تێکۆشەرەکان و سەرمایە مرۆییەکان لەسەر شاشەکان لە برسدا بگرین، گەنجەکان سەری خۆیان هەڵبگرن، ئەوە کابینەی (10) با دڕیژەپێدەری کابینەکانی پێشوو بێت! ئەگەریش بڕیارە پیاچوونەوەیەکی گشتی بکرێت، گەرەکە لەسەری سەرەوە بڕیاری ئازایانە بدرێ (دەزانین لە سیاسەتدا ڕیفۆرمی ڕیشەیی بە یەک هەنگاو ناکرێت، قۆناخی یەکەم هەڵوەشانەوەی تۆڕە کەسییەکانە کە تەنانەت گەندەڵی بۆ حیزبەکەش ناکەن، بەڵکو بۆ خۆیان و دەوروبەریان و ڕەنگە بۆ بێگانەش بێت). [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دارایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!