کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەرەسەندنە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەرەسەندنە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەرەسەندنە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناونیشانی بابەت: پەرەسەندنە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفەر#

=KTML_Bold=پەرەسەندنە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: گرژییەکان زیاتر دەبن، بەڵام چوارچێوەکە ناگۆڕێت=KTML_End=
کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە “تاران” بابەتێکی تا ئەندازەیەکی زۆر چاوەڕوانکراو بوو، ئەمە یەکەمین سەرکردەی حەماس نییە کە ئیسرائیل دەیکوژێت. هەموو ئەوانەی بەڕاستی چاودێری دۆخی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، لە ڕاستییەکی سادە تێدەگەن: “فەلەستینییەکانی غەززە، دوژمنەکەیان بێبەزەییەو دۆستەکانیشیان یان لاوازن یان متمانەپێکراو نین.”

جۆزیف نای دەڵێت گۆڕانی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەکو کەشوهەوا وایە، هەموو خەڵک قسەی لەسەر دەکەن، بەڵام تەنها چەند کەسێکی کەم دەربارەی دەزانن”
ئەگەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بتوانن لەناو “تاران” دا، لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران “مەسعودی پزیشکیان”دا، لە بۆنەیەکی وادا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس “ئیسماعیل هەنیە”بە مووشەکێکی زیرەکی وەها کە راستەوخۆ بەرەو جەستەی بچێت بکوژن، ئەمە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە بەربوونەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئایاری 2024، بوە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار “ئیبراهیمی ڕەئیسی”و، وەزیری دەرەوە “ئەمیر عەبدولاهیان” هیچ پەیوەندیی بە کەشوهەواوە نەبووە!

داوەریکردن “خەتای کامیان”ە، ئیشی توێژەر نییە، بەڵکو ئیشی سەرەکی لێکۆڵەر ئەوەیە، دەستنیشانی بکات ئەم ڕووداوانە بەرەو کوێ دەچن؟ هەروەها کامە “بەهێز”ەو کامە “لاواز”ە. ئەگەر بەچاویلکەی جووەکان سەیری دۆخەکە بکەیت؛ حەماس و خەڵکی غەززە تیرۆریستن، چوونکە دەمەو بەیانی ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەر هێرشی دڕندانەیان کردۆتە سەر خاکی ئیسرائیل و سەروو 1200 هاوڵاتی جوولەکەیان تیرۆر کردووە. بەچاوی ئیخوانەکانیش تەماشای بکەی: ناتانیاهۆ ستەمکاری سەدەیە و، ئەوانە دوژمنی ئیسلامن و…تادوایی. بەچاوی ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی مرۆڤ دۆخەکە ببینی، لە ڕاستییدا تاوانی مرۆیی و جەنگ بە پێش چاوی مۆڤایەتییەوە دژی مناڵانی غەززە دەگوزەرێ. ئێمە بەو چاوانە تەماشا ناکەین، بەڵکو چەند خاڵێک دەخەینەڕوو:

یەکەم: دوو ڕۆژ پێش ئەوەی ئیسماعیل هەنیە “دۆستی ئەردۆگان”لە ئێران بکوژرێت! سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەیوت: “وەک چۆن چووینە لیبیاو کەرەباخ، ئاوهاش دەچینە ئیسرائیل.” ساڵی 2009 لە داڤۆس ئەردۆگان هەندێ قسەی بە “شیمۆن پیرێز”وت و پانێڵەکەی بەجێهێشت، ڕەعنان غیتسین وتەبێژی ئەوکاتی حکومەتی ئیسرائیل وتی” تورکیا لە خەودا مناڵانی کورد دەکوژێت، جینۆسایدیان دەکا، ناتوانێت وانە پێشکەشی ئێمە بکات”. لە 31 ی ئایاری 2010 کاتێک کەشتی “مافی مەڕمەڕە” لە ئاوەکانی قوبروسەوە بەرەو سنوری غەزە بەڕێکەوت، گوایە خۆراک و هاوکاری مرۆییە “دواتر دەرکەوت چەکیشی تێدا بوە”، کۆماندۆی ئیسرائیل دەستیان بەسەر کەشتییەکەدا گرت و، (9) کەسی تورکیشیان کوشت: ئەوە یەکەمین جارە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، دەوڵەتێکی بێگانە بتوانێت تورک بکوژێت. لەدوای ئەمەوە بەهاری عەرەبی ڕوویدا، تورکیا لەگەڵ ئەوروپاو ڕووسیاو میسر و سوریا و ئەمریکاش تێکچوو. لە ساڵی (2010)دا سەت لیرەی تورکی بەرانبەر سەت دۆلاری ئەمریکی بوو، لە 2024 دا 100 دۆلار یەکسانە بە ( 3400)لیرەی تورکی، هەڵئاوسانی ئابووریی (70٪)ی تێپەڕاندوە؛ ئیتر پێویستە ببینن چ بێکاریی و ئافاتێک ڕووی کردۆتە تورکیا. مەبەستی من لەم خاڵە بەگشتی ئەوەیە: دەوڵەت و سەرۆکەکان نابێت گوتاری شۆڕشگێڕییان هەبێت، بەڵکو دەبێت گوتاری بازرگانی و دیبلۆماسییان هەبێت. لەدوای هەڕەشە زۆرەکانی ئەردۆگان لە 2010 کە بووە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەبیب، زیاتر لە (25)جار لە دەرگای ئیسرائیلیان داوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە؛ ئەو پەیوەندییە هەرگیز لە سەردەمی نەتانیاهۆ و ئەردۆگاندا ئاسایی نابێتەوە.

دووەم: پێویستە ببینین، کە ئێران چەند گورزی لە ئیسرائیل داوەو، ئیسرئیلیش چەند؟ دیارترین هێرشی ئێران ئەوەبوو کە لە نیسانی 2024 دا: ئێران 170 فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو و 120 مووشەکی بالیستیک و 30 مووشەکی کڕوزی لەیەککاتدا هاویشتە ئیسرائیل؛ بەهەموویان نەبوونە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی! لەبەرانبەردا، ئەگەر ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکەی ئێرانیش لەم بابەتە دوور بخەینەوە، ئیسرائیل دەیان سەرکردەو ڕاوێژکاری ئێرانی لە سوریاو لە ناو باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کوشتوە، لە لوبنان کەسی دووەمی حەماس “ساڵەح عاروری” کوشتوە، ڕاوێژکاری سەربازیی حەسەن نەسروڵا “فواد شوکر”ی کوشتووە، نیزیکەی چل هەزار هاوڵاتی و شەڕکەری حەماسی لە غەزە کوشتوە، حووسییەکانی یەمەن چەند بە مووشەکێک کە هەڵیاندا هاوڵاتییەکی ئیسرائیلیان کوشت، لەبارانبەردا ئیسرائیل (87) کەسی یەمەنی کوشت و گەورەترین بەندەری “حودەیدە”شی تێکو پێکدا. دواتریش سەرۆکی حەماس “ئیسماعیل هەنیە”ی کوشتوە، ئەندازیارەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حیزبوڵای ئێراقیی لە “بابل” کوشتوە. ئینجا لەگەڵ ئەو هەموو فشارە نێودەوڵەتییەدا؛ هێشتا پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل زیاترە! بە دڵنیاییەوە ئیماراتی عەرەبی بەهێزترین پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، سعودییە لەسەرەتای (2017) پەیوەندیی جۆراوجۆری لەگەڵ ئیسرائیل هەیەو، پەیوەندییەکانی سعودییە، بەحرەین و عومان لەگەڵ ئیسرائیل بەلای کەمەوە بێدەنگییە بەرانبەر ئەو تاوانانەی لە غەزە دەکرێن (بە دڵنیاییەوە سعودییەو ئیمارات حەز بە بوونی ئیخوان بەگشتی و هەنیەو گرووپەکەی ناکەن).

سێهەم: ئێران، کوشتنی هەنیە لەناو پایتەختەکەیدا گەورە ناکاتەوە، چوونکە گەورەی بکاتەوە دەبێت تۆڵەی بکاتەوە، کە لە ئێستادا ئێران گەورەکردنەوەی جەنگەکەی ناوێت، بەتایبەتی کەمتر لە 24 کاتژمێرە سەرۆکی نوێ دەستبەکاربوە، بەڵکو ڕەنگە تاران کوشتنی هەنیە بکاتە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنگتۆن.

گرژیی و پەرسەندن (التصعيد- Escalation) زیاتر ڕوودەدات، وەک چۆن کوشتنی هەنیە لە کاتژمێرەکانی یەکەمدا (2- 3) دۆلار نرخی نەوت و (15- 20) دۆلاریش نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕی لە جیهاندا گرانکرد، تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی و دیناری ئێراقی دابەزاند. دواجار هەندێ پەنجە بادانی دیکە دەبینین، هەندێ بیناو باڵەخانەی دیکە، هەندێکی دیکە لەسەرچاوەی مرۆیی یەکتر لەناو دەبەن، بەڵام لە کۆتاییدا جەنگەکە نا بەرانبەرەو، حیکایەتەکەش هەندێک دەڵێن سەدەیەکەو، هەندێکیش دەڵێن سەروو سێ هەزار ساڵە بەردەوامە، بەڵام ئەوە تەنها لە قسەیەکی زل دەچێ کە هەندێ کەس دەڵێن: “ناوچەکە سەراپا دەگۆڕێ”، چۆن چۆنی گۆڕانکاریی ناوچەیی درووست دەکات، کێ بیکات کە سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران “ئەحمەدی نەژاد”چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەیوت ” سەرۆکی دەزگای بەگژاچوونەوەی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ئێڕان، خۆی پیاوی ئیسرائیلە”. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 279 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 279 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!