کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بۆچی هێشتا نەوت و گاز نەبوەتە پرسێکی نیشتیمانیی لە هەرێمی کوردستاندا؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بۆچی هێشتا نەوت و گاز نەبوەتە پرسێکی نیشتیمانیی لە هەرێمی کوردستاندا؟
بۆچی هێشتا نەوت و گاز نەبوەتە پرسێکی نیشتیمانیی لە هەرێمی کوردستاندا؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی هێشتا نەوت و گاز نەبوەتە پرسێکی نیشتیمانیی لە هەرێمی کوردستاندا؟
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفەر#

نەوت و گاز، کۆمەڵێک پرسی گرینگە لە یەککاتدا، بە بێ ئامادەگی و توانایی بۆ کێڵانی زەوی بەیار لە یەکێکیاندا، هەموو ئەوانەی تر کورت دەهێنن. نەوت و گاز پرسی: گرێبەستە (چۆن پارە لە نێوان کۆمپانیاو دەوڵەتی خانەخوێدا دابەش دەکرێ)، جیۆپۆڵەتیکە، بازاڕە، ژینگەیە، جیۆلۆجییە، پرسی ئاسایش و لێزانینی ئاسایشی وزەیە، بابەتی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی (التحکيم الدولي- Arbitration)ە، بابەتی سەرەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، پرسی بانکەکان و بازاڕە داراییەکانە، پەیوەندییە گشتییەکان و لۆبیکردنە، هەروەها ئەمە بابەتی ئەندازەیی، و پیشەسازیی و دیجتاڵیزەکردنە. هەروەک پرسی جێبەجێکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکانە (کە لەناو کۆمپانیاکاندا بە CSR ناسراوە). هەر بەڕاستی هەموو ئەمانە خرابونە جانتای یەک کەسێکەوە!؟

تۆ کە ڕاستی لە پێناو تاک و خاکی نیشتیماندا دەڵێیت، هەموان بە مەترسییت دەزانن. تۆ کە پرۆژەیەک خۆبەخشانە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە پێشکەش دەکەیت، ئەوان بە گومان و هەڕەشە لێی دەڕوانن؛

لێرەدا، “بەیتی قەسید” ئەوەیە سەرکردایەتی سیاسیی کورد لە ساڵی (2002) ەوە دەستیان بە هێنانی کۆمپانیاو گرێبەستکردن کردوە، بێ ئەوەی هیچ شتێک لەو بابەت و پرسانەی سەرەوە بزانن، بێ ئەوەی یەک دامەزراوەیان بۆ تەنانەت یەک پرس لەو پرسانەی سەرەوە درووست کردبێ، دێن و “بەناو” دەکەون؛ ئەی بێگومان ئەمە زانستەو هەڵەی قبووڵ نییەو لەوسەرەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە. ئیشەکە لەسەرەتاوە بە هەڵە هاتوە، ئەنجامەکەی ئەوەبوو (وە ئەوەیە) تا پیشەسازیی نەوت و گاز لە هەرێم چوەتە پێش قەیرانە داراییەکان لەسەر هەرێمەکە کەڵەگەتر بوون؟

ساڵی (2001) دوو کەس، یەکێکیان کۆمپانیای کەرەستەی ناوماڵی هەیە لە تورکیاو ئەویتریشیان لە بوارێکی دیکەدا هەندێ پارەی دانراوی هەیە، لە میانەی سەردانێکی سەرۆکی ئەوکاتەی ئیدارەی سلێمانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان “کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی” بۆ ئەنکەرا لە ساڵی (2002) دا، داوا دەکات کۆمپانیای تورکی بێن بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق دا، ئیتر ئەوانیش خێرا کۆمپانیایەک بەناوی “گەنەڵ ئینرجی Genel Energy” درووست دەکەن و دێن، بێگومان لەوسەرەوە سەروەتە نیشتیمانییەکە وێران و بە فیڕۆدەچێ کە لە دوای ملیۆنەها ساڵ لە چینە بە-بەردبوەکانی ژێر زەویدا بوونەتە غازات و پێکهاتەی نەوتییان لێ درووست بوە. ئێستاش یەکێ نەبو بپرسێ بۆچی کێڵگەی تەق تەق لە (2015) ەدا سەروو (140) سەت و چل هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنا، ئیمڕۆکەی کۆتایی (2023) کێڵگەکە توانای بەرهەمهێنانی (3) تەنها سێ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا نییە!؟ بۆ یەکەمین جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوت لە کوردستان و لە کێڵگەی چیا سورخ ساڵی (1903) دۆزراوەتەوە، دوێنێ کێڵگەکە وشکی کرد؟ نەخێر نەوت و ئاو تێکەڵ بوو، تووشی داخورمان بوەتەوە؛ کەس نەیپرسی، هەر کەسێ نەبوو بڵێ بۆ؟! ئیتر ئەم نمونانە لەسەرانسەری کوردستان (بەشێوازی ترسناکتریش هەبوون و هەن).

ساڵی (2006) بەدواوە، ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان لەبری کۆمپانیای کوردیی- نیشتیمانیی- خزمەتگوزاریی بواری نەوت دابمەزرێنن و کادیر لەبوارەکەدا پێ بگەیەنن، دەچن گڕیبەست لەگەڵ کۆمپانیا دەرەکییەکان دەکەن. کە سەدام لە ئێراق ڕووخا هێشتا هەرێمی کوردستان دوو ئیدارە بوون، هەر بەو تێگەیشتنەی پێشوتر ڕوویان کردە نەوت و گاز (وەک چۆن هەر ئاوهاش چوونە ناوچە دابڕاوەکانەوە).

ڕاستی هەموو بابەتەکە ئەوەیە، دەستەڵاتدارانی کوردستان (هەندێکیان) بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، لەسەر خاکی کوردستان، لەسەر ئەو سامانەی کە بە ملیۆنەها ساڵ وەک نیعمەتێک درووست بوە لە ژێرخاکی کوردستاندا، گریبەستی نەوتیان لەگەڵ خۆیان کردوە نەک لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان؛ دەیان کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان هەن گوایە کەنەدی و بەریتانی و ئەفریکی و تورکی و تەنانەت ئیماراتین، بەڵام برادەرانی دەستەڵات، یان دەوروبەری دەستەڵات، یان خەڵکانی بیانی کە دۆستی برادەرانی دەستەڵات بوونە، چوون کۆمپانیایان لە وڵاتانی دەرەکی تۆمارکردوەو، هاتوون لە هەرێمی کوردستان گرێبەستیان بۆ واژۆکراوە!

سادەترین دەرئەنجامی خراپی ئەوەش ئەو دوالیزمە بوە کە تا نەوت و گاز زیاتر بەرەو پێش چوە، قەرزو قەیرانی دارایی کەڵەگە تر بوە لەسەر هەرێمی کوردستان، چوونکە تێچووی ئەو کۆمپانیایانە زۆر زۆر بوونە، تەنکەرێک ئاویان لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی نیزیک بە (1000) هەزار دۆلار گواستۆتەوە! هەر کوێخاو پێشمەرگەیەکی دێرینی خانەنشین کە ماڵی لە نیزیک کێڵگەکانە خاوەی زۆری لەو ناوچانە وەرگرتوە و خەڵکی بەسەردا فەرزکردون؛ هەیە لە بەر کەیسی یاسایی دی فەرمانی گرتنی هەیە، کەچی لەترسی ئەوەی تەقە لە تەنکەرەکان نەکات، لە کێڵگەکانەوە پارەی دەدرێتێ! هەرکەسێکیش ئاوها باسی کردبێ، دیدی زانستی و نیشتیمانیی بێلایەنی خستبێتە ڕوو، کەوتۆتە بەر نەفرەتی هەموو دامودەزگا حکومیی و حیزبی و ئەمنییەکان و ناوی خراوەتە داتا بەیسەوە کە لە هەموو شوێنێکدا بە هەڕەشە تەماشای بکەن. خۆزگە ئەو شتانە ببونایە، بەڵام نابێت هەر بە زۆر و بە هەڵە تۆ سواری پرسێکی هەستیارو ستراتیجیی بیت (باڕاشکاو بین کە نابێت، دە ساڵ پێش ئێستا بوترایە نابێت دۆخەکە ئیمڕۆ زۆر باشتر دەبوو).

هەر ئەو تێچووە زۆرەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانیشە، کە ساڵێک زیاترە دەیان کۆبونەوە کراوە، بەغدا لەگەڵ هەڕێم و کۆمپانیاکان ناگاتە ڕێککەوتن. تێچووی بەرمیلێک نەوت لە بەغدا لە نێوان (2 بۆ 6 دۆلارە) لە هەرێم تا (32) دۆلار دەڕوا؛ ئێ نێوانەکە زۆرەو ناگەنە ڕێککەوتن.

ئینجا خەڵک هەبوە، کارمەندی ئاسایش بوە، بە هەرهۆیەک بوە کراوەتە پەرلەمانتار لە بەغدا (ڕەنگە تا ئێرە ئاسایی بێ) لەوێش بوەتە ئەندامی لیژنەی نەوت! ئەمە لە بەغدایەک چی دەکات کە ئێستا کەسانێکی وای عەرەب و تورکمان لەناو وەزارەتی نەوت و سۆمۆ دا هەن نیزیکەی پەنجا ساڵ ئەزمونیان هەیە لە بوارەکەدا؟! سەیری بکە؛ لە یاسای بودجە بڕگەی (11) دەڵێ بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێراق تەواوی تێچووی نەوت خەرج دەکرێ، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان تەنها تێچووی کارکردن (کولفەی تەشغیلی) خەرج دەکرێ، ئێ ئەمە ستەمێکەو تێپەڕبوەو کەسێک نەبوە ڕێگەی لێ بگرێ!

با وای دابنێین، گرێبەستی پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکیا و لەسەر (12) بلۆکی نەوتی هەرێم هەنگاوێکی مێژویی بوەو، نەوتی کوردستان چوەتە بازاڕەکانی جیهانەوەو، بۆ ماوەیەک ئاسایشی بۆ هەرێمی کوردستان دابین کردوەو، تورکیای لە پەلاماردەرەوە کردوە بە هاریکار. ئەی گڕیبەستی حوزەیرانی 2017 لەگەڵ ڕووسیا کە هەرێمی کوردستان (3.5) سێ ملیارو نیو دۆلاری پێشوەختە وەرگرتوە لە ڕۆس نەفت بەرانبەر ڕادەستکردنی (5) بلۆکی نەوتی و ڕادەستکردنی خاوەندارێتی (60٪) ی هێڵی بۆڕی نەوتی کوردستان؟ ئەم بابەتانە پرسی جیۆپۆلەتیکی وزەن و ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هەموو ئاستەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە، بە بێ سەر لێدەرکردن و توێژینەوەکاریی زۆر و دواندنی خەڵکانی دووربین و پسپۆڕی ئەملاولای جیهانیی، نابێ توخنیان بکەوی. لە پشتی هەندێ بابەتەوە تەواو دیارە کە بە دەستی دوو یان سێ گەمەی هەواڵگریی وڵاتان کاری خۆی کردوە. ئێستا ڕوانگەی تۆ بەرەو ڕووسیاو هێڵی ئازەربایجانە، یان دەریای ناوەڕاست، وە یان کەنداو؟ چۆن دەکاریت وەرچەرخانی جیۆپۆڵەتیکیی بەرپابکەی بۆ ئەوەی لەبەشە گەورەکەی تەڵەزگەکان قوتارت بێ؟!

ڕاستییەک بۆ مێژوو بڵێم؛ کاتێک جەنابی بارزانی سەرۆکی هەرێم بوو، ئێمە بینیمان، ئەو ڕوانگەکەی درووست بوو، گوتی؛ ئێمە لە ئێراق کەمینەین، هەرکاتێک مەترسییمان هەیە ئەقڵیەتی جاران درووست ببێتەوەو پەلامار بدرێینەوە ( وەک دواتریش دەیان کەڕەت پەلاماری هەرێم درا. بودجە بڕدراو فیشەکێک بو پێشمەرگە نەنێردرا لەشەڕی داعشدا) بۆیە پێویستمان بەوەیە کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان بهێنین، هەرکاتێک حاڵەتێک ڕووی دا وڵاتەکانیان بەرگریمان لێ بکەن. ئێ بەڵام بارزانی نیەتێکی دڵسۆزانەی هەبوەو، شتێکی وتوە، لەوسەرەوە شتێکی تر کراوە؟ شتێکی تر دەبینین! تەنانەت چەند ساڵێکە تا پرسی نەوت لە ناوەوە دەچێتە پێش پاڵپشتی هەرێمایەتی و جیهانی بۆ هەرێمەکە کەمتر دەبێتەوە! ئیتر کاتی ئەوەیە ئەم قسانە بۆ کوردستان، بۆ نەوەکانی ئێستاو ئایندە بڵێین (وەک پێشوتریش وتومانە) بۆ ئەوەی تەنهاو تەنها لە پێناو مانەوەی کوردستان؛ بەرەیەکی بەرگریی بەهێزی ناوەندیی درووست ببێ، تا پێداچوونەوە بە هەموو پرۆسە نەوتییەکاندا بکرێ. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 30-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!