کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,205
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دەنگدان بەرپرسیارێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموو کوردێکی ناوچە دابڕاوەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەنگدان بەرپرسیارێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموو کوردێکی ناوچە دابڕاوەکان
دەنگدان بەرپرسیارێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموو کوردێکی ناوچە دابڕاوەکان
ناونیشانی بابەت: دەنگدان بەرپرسیارێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموو کوردێکی ناوچە دابڕاوەکان
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفەر#

لەکۆتایی هەفتاکاندا مولازم جوامێر و هاوڕێکانی بە پێ دەچن بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی لە شوێنێکدا بۆیان ڕێک بکەوێ سەدام حوسەین بکوژن! لەکاتێکدا سەدام هێشتا ئەنفالی نەکردبو، گازبارانی نەکردبوو، تەعریب و تەرحیل بەو جۆرەی ئێستا نەگەیشتبوە ئەوسەری و ئەوپەڕی. کەچی ئێستا تەنها دەنگێکە (یەک دەنگ) کاتژمێرێک ناخایەنێت، مرۆڤی کورد لێی خەمساردە.

بە سەدان وتارو ڕەخنەی توندمان لەسەر نەبوونی ستراتیجێکی یەکگرتوی نیشتیمانیی بۆ کەرکوک لە دوای 2003 ەوە هەبوە، لەسەر ئەدای ناشیرینی دەستەڵاتی کوردی لەکەرکوک زۆرجار وە قسە هاتین و تووشی سەرئێشەی زۆریش بووین، ئێستا خۆشیان دەزانن کارێکی خراپ و ئەدایەکی ناشیرینیان کردوە، ئەمە با بەجێی خۆی بێ و دەنگدانیش بە جێی خۆی. هەموو دەنگدەرێکی کەرکوک، هەموو کوردێک دەبێ ئەو ڕاستییە بزانێ کەرکوک سولەیمانی و هەولێر نییە، کەرکوک قووڵایی ستراتیجیی کوردستان و کوردەکانە، قووڵایی ئاسایش و ئارامی کوردو کوردستانیش بەندە بە کەرکوک و ئەو هێڵە درێژەی لە خانەقینەوە دەست پێدەکات تا تەلەعفەر. مولازم جوامێرەکان و لەیلا قاسمەکان لە ناو بەغدا لەبەردەم سمێڵی دوژمنی ئەو ڕۆژگارە-بەد-کارەدا هەڵپەڕکێیان دەکرد، ئێستا تیرۆریستێک بە عەباکەی سەرشانییەوە هاتوە لە ناو کەرکوکدا بە کەماڵی ئیسراحەت دەڵێ؛ کەرکوک ئێراقییە و کوردەکانیش دەبێ وانە وەربگرن!

بۆ بیرهێنانەوە باشە؛ ئەگەر سبەی پارێزگارێکی کورد لە شارەکە دابندرێ، هەموو یەکێ لە ئێوە، وە ئێمە دەتوانین ڕەخنەی بکەین، پەلاماری بدەین، بێزاری بکەین، لەگەڵی دابنیشین، پێشنیارو پرۆژەی پێ بدەین. بەڵام پارێزگارێکی شۆڤێنی عەرەب دابندرێ؛ ئەو پەلامارت دەدا، نە دەتوانی پرۆژەو پێشنیاری بۆ بکەی، نە مافی ناڕەزایی دەربڕینیشت دەبێ. پێویستە هەموو کوردێک، جگە لەخۆی عەرەبێک و تورکمانێکیش ڕازی بکات دەنگ بە کورد بدەن. بە پێی بەڵگەنامەی خودی “عوسبەتولئومەم”، وە خودی دەستەڵاتدارێتی عوسمانییەکان لەسەروبەندی یەکەمین جەنگی جیهانییدا “نەک کەرکوک بەڵکو مووسڵ شارێکی کوردستانییە”.

نابێ بەرپرسە کەرکوکییەکان، ئەوانەی دەشتی نەینەوا و تا خانەقین چیتر ناوچەکە بە جێبهێڵن و لە سلێمانی و هەولێر دابنیشن.

کاتێک لە کەرکوک دەنگ نادەیت، سبەینێ تەزویریش بکرێ مافی هیچ وتەیەکت نییە. کە دەنگ دەدەیت بەرپرسیارێتی دەخەیتە سەر کاندیدو لایەنە کوردییەکان کە بەدوای دەنگەکەتدا بچن… کە تۆ دەنگ دەدەیت، سبەینێ مافی خۆتە هاوار و داوا بکەیت پارێزگارێکی کوردی- سەنگینی- دەستپاکی دوور لە حیزب و حیزبایەتی و کە پێشوتر ڕۆڵی دیاری نەبوە لە پرۆسەی سیاسیی کەرکوکدا ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ، پارێزگارێک بەشێک نەبوبێ لە دەنگە-دەنگی ڕابردووی کەرکوک دابندرێ.

پێویستە هەموو کوردێک چاوی لەسەر کەرکوک بێ و، هەموو دەنگدەرێکی کوردیش لە خانەقینەوە تا مووسڵ بچن دەنگ بدەن. بە هەزاران دۆنم زەوی کورد لەم چەند ساڵەدا داگیرکراون، زیاتر لە پەنجا پۆست لە سنوری پارێزگای کەرکوک لە کورد وەرگیراونەتەوە، کەمتر لە (4٪) چوار لەسەدی کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک ئێستا کوردن، لە دوانزە ناحیە چواریان بەدەست کوردەوەن!بەدەیان لیست و لە بەغداوە بە هەزاران عەرەب و تورکمانیان لە دامەزراندوە، بە دەگمەن کوردێکی تیابوە! تەنانەت بەهۆی دەنگ نەدانەوە سەندیکای پزیشکانی ددانیش کەوتۆتە دەست عەرەب و تورکمان.

ئەگەرچی بارودۆخی دوای هەڵبژاردن بۆ کورد ئاڵۆزتر دەبێ (فاکت و ڕەخنەو ڕاستیی دیکە دەگوزەرێ و هەبوەو هەیە، ئێستا کاتی نییە). بۆ ئێستا ئەلف و بای ئیشەکە، ئەوەیە لە هەموو حاڵەتێکدا کوردو کوردستانیانی ناوچە دابڕاوەکان ئەوەی لەسەر شانیانە بە دەنگەکانیان جێبەجێی بکەن. ئەوەی لەو دوورەوە دانیشتوە و کەرکوک و خوارووی شارەکەی نەبینیوەو فەلسەفە لێ دەدا و، واقیعەکە نازانێ، ئاخەر ئەو تا ئێستا قەت نەیدیوە باوک و دایکە ڕەنجدەرەکەی دەمەو ئێوارانێک سوپاو حەشد پێکەوە بدەن بەسەریدا، ئەو کاکەییەک نەبوە بیگرن و لایەک لە سمێڵەکەی بتاشن و سوکایەتی پێ بکەن، تا ئێستا بەسەریدا نەهاتوە برا گەورەکەی ساڵیکی ڕێک گەنم بچێنێ و دواتر ڕێگەی نەدەن بیدرۆرێتەوە! [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 108 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-12-2023 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 108 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!