لە چوارپا سەگی هەس و لە ڕەشە ئوڵاخا دێزە
لە گوندەکانی کوردستان خەڵکی بە کشتیاری و ئاژەڵدارییەوە خەریکن، ئەو کەسەی بڕکە مەڕێک یان پارچە ئاژەڵێکی وەکوو بزن و مەڕی نەبێت و لە گوندیدا نیشتەجێ بێت دۆ و ماستاو و بەرهەمەکانی شیر و گۆشتی نەبێت و لەلایەکی تریشەوە لە بارەبەردا هیچ وڵاغێکی وەکوو ئەسپ و بارگیر و ئێستر نەبێت بۆ کاروباری ماڵ و کێڵگە بە هەژار ئەژمار دەکرێت، چونکە سەگ و کەری دێزە نیشانەیەک نییە بۆ دەوڵەمەندی و هەبوونی بۆیە لە شاری
سنەسنەدا وتراوە: لە چوارپا سەگی هەس و لە ڕەشە ئوڵاخا دێزه.
[1]