لە زمسانا یەخی لێ ناسەنگێ
لە کوردستاندا زستان مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێیە کە زۆرترین بەفربارین و شەختە و زوقم و یەخ و بەستن و سەهۆڵ و (جەماد) و سۆڵە و بەستوو و بەستەڵەکی تێدا ڕوودەدات، ئەو زمستانەی یەخی لێ دەستنەکەوێت زستانێکی قرچۆک و هەژار و دەستقووچاوە، لە شاری
سنەسنە و دەوروبەری بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی ڕەزیل و قرچۆک و ڕژد و دەستنوقاو دەوترێت: ڕەزیل یەخ: لە زمسانا یەخی لێ ناسەنگێ.
[1]