کۆسار عوسمان
گوتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند، لە نزیک سنوورەکانی تورکیادا هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیمپریالیستەکان دەدرێت و وڵاتەکەی بەردەوامە لە نیشاندانی هەڵوێستی دژ بەو هەوڵانە.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتەکەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی سازکرد.
کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی ئاکپارتی ڕۆژی دووشەممە،
13-01-202513-01-2025 لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی
پەکەکەپەکەکە و هەسەدە، عومەر چەلیک وتی: لە کاتێکدا پارێزگاری لە ئاساییش و مافی وڵاتەکەمان و هاووڵاتییانمان دەکەین، هاوکات هەڵوێستمان بەهێز دەکەین، لە دژی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک پڕۆژەی ئیمپریالیستەکان لە ڕێی تیرۆرەوە، لە دژی ئێمە و لە نزیک ناوچەکانمان. بێگومان زۆر جار ڕامانگەیاندووە تیرۆر تەنیا گوزارشت لە تیرۆرستان ناکات، هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لە چوارچێوەی تیرۆر دەدرێت، هەروەها تیرۆرستان و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانیش بوونەتە کەرەستەی زنجیرەیەک پڕۆژەی خراپ و خراپەکاری، ئێمە چەندین جار ئەمەمان گوتووە.
پێشتر ئەنقەرە لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆن بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراسیەت (هەسەدە) مەرجی دەرچوونی تەواوی کادیران و ئەوانەی پەیوەندیدارن بە پەکەکە لە سووریای داناوە و هۆشداریی داوە.
[1]