کۆسار عوسمان
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، یەپەگە نزیکەی سێیەکی خاکی سووریای داگیرکردووە و سامانی سرووشتیی ئەو وڵاتەی زەوت کردووە. هەروەها دەڵێت: ئێمە لە سووریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی پرسی برا کوردەکانیشمان دەکەین.
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی دا،
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتاری پێشکەشکرد و لە بەشێکی گوتەکانیدا باسی دۆخی ئێستای سووریای کرد و بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی بە یەکێک لە کێشە جیدییەکان وەسفکرد.
ئەردۆغان لەبارەی یەپەگە (هەسەدە) وتی: نزیکەی سێیەکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە. ڕێکخراوی تیرۆرستیی یەپەگە کە سامانی سرووشتیی سووریاشی زەوت کردووە، ئەگەر خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە و چەک دانەنێت، لەو چارەنووسە تاڵەی وا لێی نزیکدەبێتەوە، ڕزگاری نابێت.
هاوکات لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی لە شەڕڤانان، ئەردۆغان ڕووی دەمی کردە کوردانی ڕۆژاڤا و وتی: ئێمە لە سووریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی چارەسەرکردنی تەواوی پرسەکانی برا کوردەکانیشمان دەکەین، هەروەها پشتیوانییان دەکەین و دەستەبەری ئاساییشی کوردەکانین.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها داوای لە هێزە بیانییەکانی سووریا کرد، لەو وڵاتە بکشێنەوە، بۆ ئەوەی ئەنقەرە و شام بەیەکەوە کۆتایی بە یەپەگە و
داعشداعش بهێنن.
[1]