سوورە قورینگ؛ باڵندەیەکی لاقدرێژ و بەرزە، لاق و بەدەنی سوورە.
هەمان باڵندەیە کە پێی دەوترێت فلامینگۆ.
ناوەکانی تری سوورە قوڕینگ:
سوورە قوڵنگ، قازی سوور، کەرنگ.
ناو هێنانی لە هۆنراوەی کوردیدا:
کیژانی جوانی عێلی لەدووی خێڵی دێن، دەڕۆن
ئاسکن لە باسک و سوورەقورینگی شەتاوییە
هاتووم لەلای (نەڵێن)ێ، غەوسی لە منت نەسێنێ
ئاوری لە من بەرداوە، سوورەقورینگی گەرمێنێ
گۆرانی: #حەسەن زیرەک#[1]