#زنار شینو#
ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا کە لایەنگری پارتی کارن، کۆبوونەوە و لە ڕێووێنەێکدا نەخشەڕێگەی خۆیان بۆ کاریگەریی دانان لەسەر سیاسەتی پارتەکەیان بەرانبەر دانا.
ڕێووێنەەکە لەلایەن گرووپی Kurds for Labor ڕێکخرابوو کە نزیکەی 15 ساڵە دامەزراوە. بەرپرسی ئەو گرووپە، سەرباز بەرزنجییە، کە ئەندامی ئێستا و بەرپرسی پێشووی شارەوانیی لامبێسی لەندەنە. لێم پرسی، بەریتانیا ڕۆڵی لە دابەشبوونی کوردستان هەبوو، ئێستاش سیاسەتێکی بەهێزی بۆ پشتگیری لە کورد نییە، ئێوە دەتوانن چی بکەن؟
سەرباز بەرزنجی بەوە وەڵامی دایەوە کە ئەو پرسانە لە مێژوودا ڕوویانداوە، بەڵام ئەگەر گرووپێکی وەکوو ئەوەی ئەوان هەبووایە، ڕەنگە ئەو ڕووداوانە ڕوویان نەدایە. ئێمە دەمانەوێت ببینە بەشێک لە داڕشتنەوەی سیاسەتی پارتی کار بۆ ئەوەی کاریگەریمان هەبێت کە نەهێڵین ئەو نەهامەتییانەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بەریتانیا دەستی تێیاندا هەبووە، نەهێڵین دووبارە ببێتەوە.
ئیبراهیم دوگۆش کوردێکی دیارە لەنێو ڕای گشتیی بەریتانیا. ئەو خەڵکی باکووری کوردستانە و 25 ساڵە لەنێو پارتی کاردایە. ئەو نایشارێتەوە کە لەنێو پارتی کاردا، شتێک بەناوی پرسی کورد نییە.
کوردانی بەریتانیا کە دەنگدەر و هاوبیری پارتی کار، پارتی دەسەڵاتداری ئێستای وڵاتەکەن، دەیانەوێت دەوڵەت و لایەنەکانی حکومەت، پەڕڵەمان و ئەنجوومەنی پیران دۆستی کورد بن و پشتیوانیی مافەکانی گەلی کورد بکەن.[1]