هێمن عەساف
کۆمپانیای مێترۆپۆڵ MetroPOLL، بۆ توێژینەوەی سیاسی و ڕاپرسییەکان، ئەنجامی دوایین ڕاپرسیی لەبارەی بانگەشەی
دەوڵەت باخچەلیدەوڵەت باخچەلی ، سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 71.9٪ی خەڵک پێیان وایە کارێکی هەڵەیە.
ڕۆژی چوارشەممە
15-01-202515-01-2025 ئۆزەر سانجار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێترۆپۆڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی 17-20-12-2024 پرسیارێکیان لە هەزار و 189 کەس لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردووە.
پرسیارەکە ئەوەیە: تا چەند بانگەشەی دەوڵەت باخچەلی بە ڕاست یان هەڵە دەزانی کە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە کرد لە پەڕڵەمانی تورکیا وتار بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دەستبەرداربوونی چەک و خۆ ڕادەستکردنەوەیان؟
بەپێی ڕاپرسییەکە، 71.9٪ی بەشداربووان داواکەی باخچەلیان بە کارێکی هەڵە ناو بردووە. لە بەرانبەردا 21.9٪ی بەشداربووانیش بە کارێکی درووستی دەزانن و پشتیوانی لێ دەکەن. هەروەها 6.2٪ی بەشداربووانیش وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.
بەشێکی دیکەی ڕاپرسییەکە لەبارەی هەمان مژارەوە پرسیاری لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتە سیاسییەکان کردووە. ئەنجامەکەشی بەمشێوەیە بووە:
تەنیا لایەنگرانی دەم پارتی بە ڕێژەی 52.3٪ پشتیوانی پڕۆسەکەیان کردووە و بانگەشەکەیان بە کارێکی درووست زانیووە. لە بەرانبەردا 35.1٪ی لایەنگرانی مەهەپە، 26.4٪ی لایەنگرانی ئاکپارتی، 19.8٪ی لایەنەکانی دیکە، 15.3٪ی ئیی پارتی و 7.0٪ی جەهەپە بانگەشەکە بە کارێکی درووست دەزانن.
لە بەرانبەردا، 88.5٪ی ئەندامان و لایەنگرانی جەهەپە بانگەشەکە بە کارێکی هەڵە دەزانن. 82.9٪ی لایەنگرانی ئیی پارتی، 65.3٪ی لایەنگرانی ئاکپارتی، 62.8٪ی لایەنگرانی مەهەپە، 34.2٪ی لایەنگرانی دەم پارتی و 79.6٪ی لایەنگرانی لایەنەکانی دیکە، بانگەشەکە بە کارێکی هەڵە دەزانن.
هەروەها 13.5٪ی ئەندامانی دەم پارتی هیچ هەڵوێستێکیان دەرنەبڕیوە. 8.4٪ی لایەنگرانی ئاکپارتی، 4.5٪ی لایەنگرانی جەهەپە، 2.1٪ی لایەنگرانی مەهەپە، 1.9٪ی لایەنگرانی ئیی پارتی و 0.6٪ی لایەنگرانی لایەنەکانی دیکە وەڵامی ئەم بەشەی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.
[1]