کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیسان مەسەلەی بۆڕییەکەیە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیسان مەسەلەی بۆڕییەکەیە
دیسان مەسەلەی بۆڕییەکەیە
ناونیشانی بابەت: دیسان مەسەلەی بۆڕییەکەیە
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفەر#

مەسەلەی بۆڕییەکان یان لوولەکانی وزە مەسەلەی «جیۆپۆڵەتیکی وزە» یە. ئەوەی چۆن یەدەگی نەوت و گازەکە بکەین بە سەرمایە و سەرمایەگوزاریی دیکەشی لەسەر بکرێت، ئەمەیان مەسەلەی «بازاڕ»ە. بازاڕ و جیۆپۆلەتیک پەیوەندیی بەتین درووست دەکەن لە نێوان یەکە نێودەوڵەتییەکاندا. خزمایەتییەک جیۆپۆڵەتیک درووستی بکات درێژخایەنترە لە خزمایەتییەک بازاڕی ئابوریی درووستی بکات. نزیکایەتییەکیش بازاڕی ئابوریی درووستی بکات کاریگەرییەکەی زیاترە، بەڵام دەشێت کاتیی بێت؟! چوونکە جیۆپۆڵەتیک بوارێکی داخراوترە، داخراوتر واتە لێرەدا سنوور هەیە، ناسنامە هەیە، نزیکایەتیی جوگرافیی و مێژوویی هەیەو تا ڕادەیەک سرووشت ئەو واقیعەی سەلماندووە دەوڵەتی ئەلف، با و جیم پێکەوە کوتلەیەک درووست بکەن، یاخوود پاس بەیەکدی بدەن و دەرگا بۆ یەکدی بکەنەوە. بەڵام بازاڕ ئامۆزای مۆدێرنیتەیەو برای جیهانگیرییە و ناوکی لیبراڵیزمە؛ واتە سنوور نییەو نایناسێت؛ دەرفەت هەیەو نەوت و گاز دەفرۆشی و دۆلار وەردەگری، بەمجۆرە زەمینەی هاوبەشی ئابوریی و بازرگانی بۆ یەکدی بەرجەستە دەکەن.

ئازەربایجان، یەکێکە لەو پێگانەی گۆی زەوی، کە بە شوێنی سەرهەڵدان و لەدایکبوونی پیشەسازیی نەوت دەژمێردرێت. هەربۆیە ساڵی (1878) یەکەمین لوولەو هێڵی وزەیان ڕاکێشاوە. ئازەربایجان هەر یەدەگی سرووشتی نەوت و گازی نییە « واتا هەر بازارێکی گرنگ نییە»، بەڵکو بە درێژایی دەیەکانی ڕابردوو (5) هێڵی وزە بەوێدا یان لەوێوە بەرەو جیهان ڕۆشتوون. ئازەربایجان کاریگەرترین دەوڵەتی ناوچەی قەوقازە لە دوای جەنگی ساردەوە سەربەخۆیی خۆی پاراستووە، واتە لەبن دەستی ڕووسیادا دژی ڕووسیا نەبووە و بەشێکیشە لەبازاڕی ئەوروپی. لوولەیەکیان بەرەو ڕووسیا، یەکێکیان بەرەو جۆرجیا، یەکێکی دیکەیان بەناو خاکی تورکیادا بۆ ئیسرائیل هەبووە « بە درێژایی ساڵانی نەوەتەکان و سەرەتای دوو هەزارەکان وزەیان بە ئیسرائیل فرۆشتووە»، بۆیە ئازەربایجان مەسەلەی جیۆپۆلەتیکیشە. تا تەواو لە چێشتخانەکان {ناوەندەکانی بڕیاڕ و پشت پەردە} ەدا پرسی بازار و جیۆپۆڵەتیک شەن و کەوی تەواو نەکرێت، هیچ بڕیارێک لەسەر هیچ پرسێکی تایبەت بە نەوت و گاز نادرێت.

کاتێک نەوتی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس-ICC هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ڕێککەوتن لەسەر بابەتی نەوت. لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا بێژەرەکەی کەناڵی کوردستان-24 لێی پرسیم: – نەوتی هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا هەناردە دەکرێتەوە. وەڵامەکە؛ نەخێر، هەناردە ناکرێت. – ئەی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەڵێن لە دوو هەفتەی ئایندەدا هەناردەکردن دەست پێدەکاتەوە، چوونکە ئێراق پەرۆشەو زیان بە بوودجە دەگات و…تادوایی. وەڵامەکە؛ نەخێر لە دوو مانگی تریش نا، بەڵکو تا نزیکەی ساڵێکی تر هەناردە ناکرێتەوە. ئینجا، دوای ماوەیەک لە کەناڵی کوردسات و ڕووداو باسی «هێڵی بانیاس» مان کرد، دەوترا ئەم هێڵە کۆن بووەو ڕزاوەو، سوریا ئارام نییە و دوورەو…تادوایی، بە نووسین و بە دیداری تەلەفزیۆنیش بە « پێشینەی کار» ناومان برد..دووری چی!؟ چوار کۆمپانیای چینی دەتوانن لە چوار مانگدا هەموو شتێک بکەن.

بە مەترە بیپێوی دووری نێوان پەمپەکەی فیشخابور و بانیاس (971) کیلۆمەترە. دواتر ئەوەیە کە بینیرا سەرەکیترین تەوەری کۆبونەوەکەی ئەسەدو سودانی لە دیمەشق ڕاکێشانی لوولەیەکی وزە بووە بە ڕێگەی سوریاوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست «مێدیتریانە- Mediterranean». لێ ئەمەیان تۆزێک نا « زۆر» تورکیا تووڕە دەکات. زووتریش، لە دامەزراوەی “الأن” ی ئیماراتی و لەکەناڵی پەیام (وەک ئەرشیف ماون و بڵاوکراونەتەوە) لەگەڵ ئەوە بووم، ڕادەست کردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، نابێتە هۆی ئەوەی داهات و مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم بەتەواوەتی زامن بکات. ئەوەتا دەبینن نەوت ڕادەستکراوەو هێشتا شاندی کوردیی بۆ باسی مووچە سەردانی بەغدا دەکەن! بەزمی بۆڕییەکە تەواو نابێ! هەر زوو وتم مەعقول چییە هێڵێک هەیە لە تورکیاوە بۆ جەیهان، با هێڵێکیش لە ئێرانەوە هەبێ ( لەو خانەقین و کرماشانەوە تا کەنداوی عەرەبی بڕوا) بوو بە پێکەنین! مەرج نییە هەموو کاتێک نەوت یان گازی پێدا بڕوا { با هەوای تێدا بێ} ئێ بۆ پێدەکەنن.. ئەمەیە پاراستنی هاوسەنگی هێز – Balance of Power.

بەهەرحاڵ، پێویستە پرۆسە نەوتییەکانی کوردستان پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، چوونکە دەرکەوتووە پاڵپشتی ناوخۆیی و دارایی و دیبلۆماسیی بەهێزی بەرجەستە نەکردوە. بۆ نموونە (12) مووشەک نرا بە هەولێرەوە {مووشەکەکان تەنها دوو کیلۆمەتر دوورتر لە قونسوڵخانەی ئەمریکا دایان بە زەویدا} کەچی ئەمریکا دەیوت: بە ئێمەوە نە-نراوە! [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-07-2023 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!