هۆنراوەی ئەرخەوان یەکێکە لە هۆنراوەە جوان و خەمناکەکانی (هۆشەنگ ئیبتهاج) کە نازناوی سایە بوو. مامۆستا ئیبتهاج ئەم هۆنراوەەی نووسیوە کاتێک لە زیندان بووە بۆ ئەوەی بیری درەختی ئەرخەوان ماڵەکەی بکات و قسەی لەگەڵ کردووە و ناڕاستەوخۆ و ڕەمزی دڵتەنگی خۆی نیشانداوە.
ناوی وەرگێڕ:
شیلان ئازادشیلان ئازاد
ئەرخەوان
چڵە هاوخوێنیە جودا بووەکەی من
ئاسمانی تۆ چ ڕەنگە ئەمڕۆ؟
خۆرەتاوە هەوا ؟
یا خەمهێنەرە هێشتا؟
من لەم گۆشەیەیەی کە لە دونیا بەدەرە
خۆرەتاوێک بەسەرمەوە نیە
لەبەهاران خەبەرێکم نیە
ئەوەی ئەیبینم دیوارە
ئاه ئەم سەختیە ڕەشە
بەچەشنێک نزیکە
کە چۆن نەفەس هەڵئەکێشم لە سینە
نەفەسم ئەگەڕێتەوە
ڕێ بەچەشنێک بەستراوە کە فڕینی نیگا
هەر لە یەکەمین هەنگاویدا ئەمێنێتەوە
تروسکەیەک لە چرای ڕەنجاو
چیرۆک هۆنینەوەی تاریکە شەوە
نەفەسم ئەگیرێت
کە هەوا هەم لێرە زیندانیە
هەرچی لەگەڵ من لێرەدایە
ڕەنگی پەڕیوە
خۆرەتاو هەرگیز
بە گۆشەی چاوێکیشی
بە فەرامۆشی بەم کەناڵەدا نەکردووە
ئەم گۆشەیە هێندە خامۆش و فەرامۆشکراوە
کە لە هەر هەناسەیەکی ساردی مۆمێک کوژاوەتەوە
یادی ڕەنگینی لەیادی من
گریان ئەبزوێنێت
ئەرخەوانم لەوێیە
ئەرخەوانم تەنهایە
ئەرخەوانم خەریکە ئەگری....
وەک دڵی من وەها خوێناوی
بەردەوام لەچاو دەڕژێت
ئەرخەوان
ئەمە چ ڕازێکە کە هەر جار بەهار
بۆ ئەشکەنجەی دڵی من دێت
کە زەوی هەرساڵ لە خوێنی پەرەسێلکەکان ڕەنگینە
وە بەم شێوەیە بە جگەر سووتاوان
داغ لەسەر داغ زیاد دەکات
ئەرخەوان ، پەنجە خوێنینی زەوی
دامێنی سپێدە بگرە
وە لە سوارچاکەکانی بە لەنجەولاری هەتاو بپرسە
کەیبەم دۆڵی غەمەدا گوزەر دەکەن ؟
ئەرخەوانی خۆش خوان
کۆترەکان لەبەیانیاندا
لە لێواری پەنجەرەی سەحەردا هەراو هوریا دەست پێدەکەن
گیانی گوڵڕەنگی ئێمە
بگرە سەر دەستت
بۆ دیتنی فڕینی ببە
ئاھ خێراکە ، کە هاوفڕینان
نیگەرانی خەمی فڕینن
ئەرخەوان بەیداغی سورینگی بەهار
تۆ هەڵکراو بە
هۆنراوەی خوێنبارانی منی
یادی ڕەنگینی هاوڕێکانم
لەسەر زمانت بێت
تۆ بخوێنە چریکەی نەخوێنراوی من
ئەرخەوان چڵە هاوخوێنیە جودا بووەکەی من.
[1]