نەخشەی لیوای #کەرکووک# ساڵی 1947[1]
لەو نەخشەیەدا هەریەک لە شارۆچکەکانی #چەمچەماڵ# و #کەلار# و #کفری# و #خورماتوو# سەربە شاری کەرکووکن.
بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (608) لە #06-11-1975# دابڕانی ھەردوو شارۆچکەی کەلار و شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک و بەستنەوەیان بە پارێزگای #سلێمانی#یەوە.
ساڵی 1976 دەسەڵاتی حکومەتی #بەعس# شارۆچکەی کفری لە کەرکووک دابڕی و خستییە سەر پارێزگای دیالە.
بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیا و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە پارێزگای کەرکووک، بە فەرمانی کۆماری ژمارە (41) لە #29-01-1976# دا بڕیاری دابڕینی شارۆچکەی خورماتوو لە کەرکووک و خستنە سەر پارێزگای سەڵاحەدین درا.[2]