لە کۆپان خوەی ئەخوات
کۆپان یان کورتانی گوێدرێژ لە پەڕۆ و دەزوو و پووش درووست دەکرێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت ئەوا لە هەندێک شوێندا دەدڕێت و پووشەکەی بەدەر دەکەوێت، هەندێک لە وڵاغەکان ئەو پووشە بکەوێتە بەر زاریان دەیخۆن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە شاری #سنە# دا ئەگەر کەسێک لە مایەی خۆی بخوات و هیچ نەخاتە سەر سەرمایەکەی ئەوا بەتەوسەوە دەوترێت: لە کۆپان خوەی ئەخوات.[1]